په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٩\٢٠١٧

سەبارەت وە خۆپیشاندان و مانگرتنەکانی شار و شارۆچکەکانی رۆژەڵاتی کوردستان.

 

 

چەند کەس لە چالاکانی مەدەنی کورد لە کرماشان دەسبەسەرکراون.

بەپێی ھەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەدرێژەی ھێرش ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ھەواڵەکانی خەڵک لەھەمبەر بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین لەکرماشان پێتەختی ڕۆژھەڵاتی کوردستان چەندد کەسێک دەسبەسەرکراون.


بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ھەرێمییەکان لەشاری کرماشان لەڕۆژھەڵاتی کوردستان، کۆمەڵێک لە شارۆمەندانی کرماشانیش لەھەوڵی ئەوەدابوون بۆپشتیوانی لەدیکەی شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان گردبوونەوەیەکی مەدەنی وبەدوور لەتوند وتیژی بەڕێوە ببەن، کەلەگەڵ ھێرش وپەلاماری ھێزەکانی حکوومەتدا ڕووبەڕوو بوونەتەوە،کەلەئەنجامدا چەندد کەسێک دەسبەسەر کراون کەناونیشانی چەندد کەس لەچالاکانی دەسبەسەرکراو بەم شێوەیە:


فەرزاد سەفەرە، شاعیر وچالاکی کەلتووری، فوئاد موزەفەری ڕەخنەگری ئەدەبی، چالاکی کەلتووری، ئەرسەلان عەباسی ژەنیاری تەنبوور،چالاکی کۆمەڵایەتی، شەھریارتەھماسبی ،چالاکی کەلتووری کۆمەڵناسی کرماشانی.


سەرچاوە ناوخۆییەکانی شاری کرماشان پێتەختی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کوتوویانە کەلەکاتی ھەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی ئەم گردبوونەوەیە، ھێزەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی پەلاماری خەڵکیان داوە و چەندد کەسێکیان لێ دەسبەسەر کردوون.


جێگەی ئاماژەیە کەگردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین لەشاری سنە بەمەبەستی پشتیوانی وھاودەنگی لەگەڵ ناڕەزایی دەربڕینی گەلی کورد لەدیکەی شارەکانی کوردستان بەڕێوەچبوو کە لەوێیشدا کۆمەێک لەناڕازیان دەسبەسەرکراون.


جێگەی باسە ناڕەزایی دەربڕینی خەڵکی شاری بانە لەھەمبەر کوشتنی کۆڵبەران، بەشێک لەناوچەکان وشارەکانی دیکە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بۆوێنە سەقز ومەریوانی گرتەوە ودوێنێ سەرلەئێوارە ھاوڵاتیانی شاری سنەیش بۆپشتیوانی لەم جوڵانەوەی ناڕەزایی دەربڕینە ھەستانە سەرپێی وئەرکی مرۆیی خۆیان بەجێ گەیاند.


جێی بیرھێنانەوەیە کەکۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژانە وبەشێوەگەلی تەواو نامرۆڤانە کۆڵبەران وکاسبکارانی کورد دەکوژێ وژیانیان لێ وەردەگرێتەوە.
 


٨\٩\٢٠١٧

 


------------------------------------------------------------------------------------

 


دەسبەسەرکراوانی سنە و بانە: ۱۸ کەس ئازادکران ۲٤ کەسیش لە بن لێکۆڵینەوەدان.

 


بەپێی ھەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە لەڕۆژھەڵاتی کوردستان،لانیکەم ۲۰ھاوڵاتی ناڕازیان دەسبەسەر و گواستنیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


لەبانەیش لەکۆی ئەو ۲۲دەسبەسەرکراوەی ئەم دوایانە، ۱۸کەس ئازادکراون و ٤ کەس ھێشت لەبن لێکۆڵینەوەدان.


پێنجشەممە ۷ی سیپتەمبەری ۲۰۱۷، کۆمەڵێک لەچالاکان ودانیشتوانی شاری سنە لەڕۆژھەڵاتی کوردستان بەنیشانەی پشتیوانی لەکۆڵبەران لەگۆڕەپانی ئێقباڵ دەستیان دایە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین کەلەئەنجامدا لانیکەم ۲۰ کەس دەسبەسەرکران.


ناوەندی دیمۆکڕاسی ومافی مرۆڤی کوردستان لەم پێناوەدا ھێناویەتی ھێزە ئەمنییەکان نێزیک بە ۲۰چالاکی مەدەنی بۆ وێنە ” موزەفەر ساڵح نیا”، “سەیدخالیدحسێنی”، “زۆراب جەلالی” وکۆمەڵێکیتر لەچالاکانی مەدەنی وکرێکاری لەسنەیان دەسبەسەر ولەگەڵ خۆ بردویانن.


یەکەمین گردبوونەوە لەڕۆژی ۱٤ی خەرمانان لەبانە ھاتە ئاراوە ولانیکەم ۲۲ھاوڵاتی بانەیی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون کەبەپێی دواین ھەواڵی گەیشتوو ،۱۸کەس لەم تاقمە ئازادکراون کە “جەلال ساوان” و “ئەحمەدشەفیعی”دوو کەس لەوانە بوون. ٤دەسبەسەرکراو ھێشتا لەگرتووخانەی سپا لەبانە لەبن لێکۆڵینەوەدان کەناونیشانیان تابەئێستە ئاشکرا نەبووە.


ناڕازیان لەگردبوونەوەکانیاندا بەرانبەر بەکوشتنی کۆڵبەران لەلایەن ھێزە چەکدارە وسنووریەکانی ئێران دژکردەوەیان نیشان دا وخوازیاری ڕاوەستانی کوشتاری کۆڵبەران وھێنانە ئارای ھەلی کار لەھەمبەر کۆتایی پێ ھێنانی پیشەی کۆڵبەری بوونە.
 


٨\٩\٢٠١٧

 


------------------------------------------------------------------------------------

 


لە سنە ھێرش کرایە سەر خۆپیشاندەران.

 


بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ھێرشیان کردۆتە سەر خەڵکی نارازی لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی کۆردستان و لانی کەم پێنج خۆپیشاندەر دەستگیر کراون.


سەرچاوە ناوخۆییەکان لە شاری سنە ڕایدەگەیەنن کە لە میانەی خۆپیشاندانەکەی دوێنێ ئێوارەی شاری سنە، ھێزە ئەمنییەکانی ئێران ھێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و دوایی لێدان و ئازاری خەڵک، ژمارەیەک ھاووڵاتیان دەستبەسەر کردووە.


ھاوکات ھێزە چەکدارەکانی ئێران بە ھەلیکۆپتەر بەسەر ئاسمانی شاری سنەدا سوڕاونەتەوە بۆ ئەوەی نەھێڵن خۆپیشاندانەکە بەفراوانتر بێت.


خۆپێشاندانی خەڵک لە سنە بۆ پشتیوانی و ھاودەنگی لەگەڵ نارەزایەتی گەلی کورد لە شارەکانی تری کوردستان دەستی پێکرد، نارەزایەتیەک کە بۆ مەحکوم کردنی کوژرانی کۆڵبەران لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە لەشاری بانە ئەنجام درا. ئەو ھەڵوێستەی خەڵک لە شاری بانە، بەشێک لەشار و ناوچەکانی کوردستانی وەک سەقز و مەریوانیشی گرتەوە، دوێنێ ئێوارەش ھاونیشتمانیانی شاری سنە بەپیل ئەو خۆپێشاندانانەوە چوون و ئەرکی نیشتمانی خۆیان بەجێ ھێنا.


جێی ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران، رۆژانە و بەشێوازێکی زۆر نامرۆڤانە کۆڵبەرانی کورد دەکووژێ و ژیانیان لێدەستێنێ.
 


٨\٩\٢٠١٧

 


------------------------------------------------------------------------------------

 


چالاکانی مەدەنی شاری سنە: دەستبەسەرکراوان بە خێرایی ئازاد کەن.
 


بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان : چالاکانی مەدەنی شاری سنە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە ڕاگەیاندنی بڵاوکێک ڕێز و سڵاوی خۆیان بۆ گردبوونەوەی ئاشتیخوازانەی شارۆمەندان دەربڕی و لە ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان داوایان کرد بە خێرایی دەسبەسەرکراوانی گردبوونەوەکە ئازاد بکرێن .


دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوە بوە :


“گەلی دڵسۆز و وڵاتپارێزی شاری سنەی سەربەرز ، ھاوڵاتیانی ھێژا و گەنجانی ڕەنجدەر سەرەڕای ڕێز و سپاس لە ھەموو بەڕێزان بۆ بەشداریتان لە گردبوونەوی پشتیوانی لە دەنگی خنکاوی کۆڵبەران ڕادەگەیەنین .


برایان و خۆشکانی ھێژا سنەی خوێناوی ، ھەروا کە دەزانن تەنھا ئامانجی ئێمە گردبوونەوەی ئاشتیخوازانەی بوو و ھێزە ئەمنییەکان ھێرشیان کردە سەرمان و ئەم کردەوەیە بو بە ھۆی تێکچوونی ئارامی گردبوونەوەکەمان . ڕادەگەیەنین کە ھێزە ئەمنییەکان زەرپرسن لە تێکچونی ئارامی و ھێوری کۆبوونەوەکەمان و بوون بە ھۆی تێکھەڵچوون و پێویستە دەسبەسەرکراوانی چالاکی ئەمڕۆ بە خێرایی ئازاد بکرێن و وڵامی داخوازییەکانی گەل بدرێتەوە .


سڵاو و ڕێزی تایبەت دەنێرێن بۆ ھەموو دەستبەسەرکراوان و بریندارانی چالاکی ئاشتیخوازانەی ئەمڕۆی شاری سنەی سەربەرزمان . چالاکانی مەدەنی شاری سنە ۱٦ خەرمانانی۱۳۹٦ھەتاوی” .


جێگای ئاماژەیە کە لە چالاکی ناڕەزایی ئەمڕۆ پێنج شەممە خەڵکی شاری سنە بۆ پشتیوانی لە شارۆمەندانی بانە ، ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ھێرشیان کردە سەر خەڵک و لە ئاکامدا ۸ کەسیان دەستبەسەر و ۱۰ کەسیان بریندار کرد . دۆخی جەستەیی برینداران بە پێی ڕاپۆرتەکە لە باشیدایە .
 


٧\٩\٢٠١٧

 


------------------------------------------------------------------------------------

 


دادستانی سەربازی پارێزگای سنە: ٥ کەس بە تۆمەتی کوشتنی۲ کۆڵبەرەکەی بانە دەستبەسەرکراون.
 


بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ھەواڵنێری فەرمی قوەی قەزاییەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندوە کە بکوژان و تۆمەتبارانی ۲ کۆڵبەرەکەی گوندی ھەنگەژاڵی بانە قۆڵبەست کراون و لیپرسینەوە و بە دووادا چوون بۆ چونییەتی ڕووداوەکە و دەست نیشانکردنی تاوانباران دەکرێت .


ئەوەی جێگای سەرنجە ئاخۆ بۆچی ھەر دەبێت بۆ بکوژانی قادر بەھرامی و حەیدەر فەرجی قەراری دادگایی و دەستبەسەری دەربچێت لە حاڵێکدا ئێمە وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە ڕۆژانە و مانگانە و ساڵانە ڕاپۆرتی کوژران و بریندار کردنی دەیان کۆڵبەرمان بڵاوکردۆتەوە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەتیەکانی سەرسنور و ناوخۆی ڕۆژھەڵاتیش کوژراون و بریندار کراون و ماڵەکانیان تاڵان کراوە و ماشێنیان سوتاوە و ئەسپ و باربەریان کوژراوە .


بەو پێیە قوەی قەزاییەی کۆماری ئیسلامی ئێران نیشانیداوە کە بەپێی ھەل و مەرج و گوشارە ناوخۆیی و جیھانییەکان ناوەندە ئەمنییەتی ئیلاعاەییەکانی ناوخۆی ئێران و وەزارەتی ئیتلاعات بڕیاردەدات و دادگاێیکی سەربەخۆ بوونی نییە.


لێدوان و کردەوەی قوەی قەزاییە ی ئێران پلانێکەن بۆ ھێوەرکردنەو خۆڵ لە چاوکردنی خەڵک و جیھانی دەرەوە و سیاسی و ئەمنیەتی بوونی دەسگای قەزایی ئێران نیشان دەدات، چونکە تەقەکردن لە کۆڵبەران سیستماتیک و یاسایی کراوە و دەستور و فەرمانێکە بۆ پاسگا سنوریێەکان و تا ئیستەش سەرەڕای کوشتنی بەردەوامی کۆڵبەران و کاسبکاران تا ئیستا ھیچ یەک لە ھێزەکانی سپای پاسداران و ھێزی ئینتزامی نەخراونەتە ژێ لێپرسینەوە لە مەڕ کوشتنی کۆڵبەران .
 


٧\٩\٢٠١٧


------------------------------------------------------------------------------------

 


رەوشی ئەمنی لە شاری سنە.
 


بەپێی ھەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەوڕۆ پێنجشەممە ۱۶ی خەرمانان، دوابەدوای بانگەوازی کۆمەڵێک لە چالاکانی سڤیلی شاری سنە بۆ پاڵپشتی کردن لە ناڕازیانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری بانە کە داوایان کردبوو، کۆبوونەوەیەکی بێدەنگ لە گۆڕەپانی ئازادی (مەیان ئیقباڵ) ڕێکبخرێت.


ئێستا کەش و ھەوای شاری سنە لەلایەن ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بەتەواوەتی میلیتاریزە کراوە و ڕەوشی ئەمنی بەسەر ئەو شارەدا زاڵە.


جێی وەبیرھێنانەوەیە کە دۆینێ کۆمەڵێک لە چالاکانی کلتووری و سڤیلی کرماشان بە دەرکردنی بانگەوازێک، وێڕای پشتیوانی کردن لە ھاووڵاتیانی شاری بانە، داوایان لە خەڵکی کرماشان کردبوو کە بەشداری کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ڕۆژی پێنجشەممە ۱۶ی خەرمانان ببن.


ھەروەھا لەلایەن چالاکانی سڤیلی شارەکانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش بۆ پاڵپشتی کردن لە ناڕەزایەتییەکانی شاری بانە، بانگھێشتی خەڵک کراوە کە لە سەنتەری شارەکان لە ڕۆژی پێنجشەممەدا کۆببنەوە.


بەپێی ھەواڵە بەدەست گەیشتووەکان، ڕەوشی زۆربەی شارەکانی کوردستان، میلیتاریزە کراوە ھەتا پێش لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بگیرێت. دوابەدوای کوژرانی ۲ کۆڵبەری کورد لە شاری بانە بە دەستی ھێزە سنوور پارێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی بازاڕی شار، ھاووڵاتیانی ئەو شارە لەڕۆژی دووشەممە ۱۳ی خەرمانان لە بەر بینای قایممەقامییەت (فەرمانداری) گردبوونەوە.


لەدوای ئەو کۆبوونەوەیە ڕۆژی ۳شەممە پانتایی ناڕەزایەتییەکان بەربڵاوتر بوویەوە و ھێزە ئەمنییەکان، تەقەیان لە خەڵکی ناڕازی کرد و بەو ھۆیەوە، چەند ھاووڵاتی کورد بریندار و دەستبەسەر کران. لە حەوتووی ڕابردوودا ۲کۆڵبەری کورد لە ناوچەی سنووری بانە لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژران و ئەوەش زنجیرەیەک لە ناڕەزایەتی بەدوای خۆیدا ھێناوە.


شایانی باسە کە لە ماوەی ۲مانگی ڕابردوو، ۳۴ کۆڵبەری کورد لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراون یا بریندار کراون.
 


٧\٩\٢٠١٧

 


------------------------------------------------------------------------------------

 


ناڕەزایی بەرانبەر بە کوشتنی کۆڵبەران لە شاری بانە و مانگرتن و ھاودەنگی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان.



بەپێی ھەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ودوابەدوا خۆپیشاندانەکانی خەڵکی شاری بانە و داخستنی بازاڕ ،خەڵکی شارەکانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، بەیانییەی جیاجیایان بۆپشتیوانی لەم ناڕەزایەتیانە بەمەبەستی ڕاوەستانی کوشتنی کۆڵبەران دەرکردووە.لەم ناوەدا خەڵکی مەریوان وسەقز وسەردەشت، ئەوڕۆ بەداخستنی دوکانەکانیان،ھاودەنگی وھاودڵی خۆیان ڕاگەیاندووە،چالاکانی مەدەنی سنە وکرماشان وشارەکانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بانگەوازیان دەرکردووە بۆکۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر ۱۰ی سەرلەبەیانی.


خەڵکی لەیلاخ، ڕێخراوەگەلی مەدەنی وچالاکانی دێولانیش بەدەرکردنی بەیانییەیەک لەڕێکەوتی ۱۵ی خەرمانان،کوشتنی کۆڵبەرانیان لەلایەن ھێزە ئینتزامی وبنکەکانی ھەنگی سنوورییەوە مەحکووم کرد.


جێگەی باسە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەمنی کراوە وتەژییە لەھێزی چەکدار وھەروەھا تۆڕە کۆمەڵایەتیی وھێڵی ئینتەڕنێتیەکان تێک چووە ،وھەرلەم چوارچێوەیشدا تاقمێک لەچالاکانی ئینتڕنێتی کە ۵کەسن دەسبەسەرکراون کەناونیشانی ۳کەسیان لەسەرچاوە نافەرمییەکانەوە بەم شێوەیە ؛ ئارمان فەرەجی، شوجاع حسێنپوور، ئارام خاکی.


ھەروەھا لەتێھەڵچوونەکانی دوێنێی شاری بانە ۱۰کەس بریندار و۱۵ کەسیش دەسبەسەرکراون کەناوی ۳کەسیان بەپێی سەرچاوە نافەرمییەکان ؛ کوردۆ حسێنپوور، جەلال ساوان وئەحمەد شەفیعی ڕاگەیەندراوە.


ئەم ناڕەزایی وخۆپیشاندانە بەربڵاوانە بەھۆی داواکاری خەڵکەوە لەمەڕ کوشتنی کۆڵبەرانەوەیە کەلەڕووی ناچاری وبێکارییەوە ڕوویان لەم کارە قورس وپڕمەترسییەوە کردووە.


بەپێی ئەو ئامارانەی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون لەساڵی ۹۵ ٤۷کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەچەکدارەکانی ئیسلامی ئێران کوژراون ولەماوەی ئەم دوو مانگی ڕابردوویەدا ۳۳ کۆڵبەر کوژراووبریندار بوون کەلەنێوانیاندا حەیدەر فەرەجی۲۱ساڵ تەمەن و وەحید دەوڵەتخواە بە۱۷ساڵ تەمەنەوە لەگەنجترین کوژراوانی ئەم دوایانەیە.

 


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
٧\٩\٢٠١٧

info@kmmk.info

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک