١٩\٤\٢٠٢٣
سێبه‌ری ئایینده.

نەژاد عەزیز سورمێ
تۆ بڵێی كێ خۆی به به‌رپرسیار بزانێ له‌وه‌ی وه‌چه‌كانی دادێش به‌هه‌مان
پێوه‌ر و ئه‌ندازه سه‌رگه‌رمی هێنانه‌دیی هه‌مان هیوا و ئومێد نابن و
هه‌مان خه‌ون نابینن..؟
به چ به‌ڵگه و گه‌واهییه‌ك نه‌وه‌كانی ئایینده ، له‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ
بێ خاوه‌ن و بێ سه‌رپه‌رشت و دوور له قوتابخانه و فێرگه‌ی سیسته‌مداری
فه‌راهه‌م بۆ هه‌مووان نه‌ك خوێندنگه‌ی تایبه‌ت كه جێی داخه لای ئێمه
به مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان دامه‌زرێنراون ؛ ئه‌وانه‌یش كه له سێبه‌ری
شه‌قامدا پێ ده‌گه‌ن ، سبه‌ینێ له توانایاندا ده‌بێ خه‌ونی نوێ ببینن؟
له ڕاست ئه‌م پرسه‌دا بڵێی كێ خۆی به به‌رپرس بزانێ و به‌رگه‌ی
لێپرسینه‌وه‌ی مێژوو بگرێ؟
بڵێی - ئه‌مڕۆ - هیچی بۆ - سبه‌ینێ - له‌سه‌ر نه‌بێ؟ یان - سبه‌ی -
زاراوه و چه‌مكێكه ته‌نیا له خزمه‌ت ئه‌مڕۆماندایه و هیچی تر..
كامانه‌ن نه‌خشه و پلانه‌كانمان به نموونه بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی دی
؟
یا هه‌روا به‌خشكه‌یی و هه‌نگڵه‌شله‌وه بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و دواوه
ده‌چین؟!!
ده‌مانگوت: گونده‌كانمان جوانتر دروست ده‌كه‌ینه‌وه..
ده‌مانگوت: قوتابخانه‌كانمان ڕێكوپێكتر بنیات ده‌نێینه‌وه..
ده‌مانگوت: كوردستان‌مان وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده ، ئه‌گه‌ر شه‌شده‌رمان
لێ نه‌گیرابووایه ، ده‌تبینی چ ئابوورییه‌كی به‌هێزمان ده‌بوو
ده‌مانگوت : متمانه‌مان به خۆمان و له‌سه‌رخۆمان ده‌بێ ، پشت به‌خۆمان
ده‌به‌ستین ..
ده‌مانگوت: ته‌نها به‌یانیی بدا و خۆرمان هه‌ڵبێ ، ئه‌وجا ده‌زانن به
چ تێن و تاوێك ڕووه‌و پاشه‌ڕۆژ ده‌چین..
ده‌مانگووت و ده‌مانگووت…
به‌داخه‌وه ئێستاش هه‌ر ده‌ڵێین و به داختریش وا ده‌رناكه‌وێ ، ته‌نانه‌ت
په‌ند و عیبره‌تمان له مێژووی نزیكی خۆیشمان وه‌رگرتبێ.
ئه‌وه‌تا به كیسه‌ڵڕۆیی له ئومێد نزیك ده‌بینه‌وه ، له كاتێكدا خه‌ریكین
به‌خێرایی لێی دوور ده‌كه‌وینه‌وه..
ئه‌و منداڵ و هه‌رزه‌كار و تۆلازانه‌ی - ئه‌مڕۆ - كه وه‌چه‌ی به‌رپرسیاری
- سبه‌ی - پێكدێنن ، به‌داخه‌وه شه‌قام له ماڵ و قوتابخانه باشتر ده‌ناسن
، ئه‌وه‌نده‌ی شاره‌زای چه‌ك و بازاڕی ڕه‌ش و دونیای ڕاوه‌ستاوی مۆبایل
و دیجیتاڵخانه‌ن ، نیو ئه‌وه‌نده و كه‌متریش ئاشنای قوتابخانه و
فێرگه و كتێب و كێشه و چاره‌نووسی خۆیان نین!
هه‌رگیز نه‌ده‌بووایه په‌روه‌رده و خوێندن له وڵاتێكی وه‌ك وڵاتی
ئێمه - كه مرۆڤی پێ بنیات ده‌نرێ - بدرێته ده‌ستی ئه‌وه‌ی ناوی
لێندراوه - كه‌رتی تایبه‌ت - كه زۆرینه‌یان له وه‌به‌رهێنانی قازانج
مه‌به‌ستدا ده‌رناچن.
پرسیار ئه‌وه‌یه: كێ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێ؟
یان ئێمه له هه‌نیه‌مان نووسراوه تا هه‌تایه هه‌ر هه‌مان خه‌ون
ببینین؟
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|