١\٦\٢٠٢٣
سێبه‌ری مردن مه‌به.

فه‌رهاد مازێ
کێشه‌ی زۆره‌و پڕ له پۆخڵه‌واته، له هه‌موو شوێنێک ئاماده‌یه‌و
تارماییه‌و نایبینی، له ناو ژیان و جه‌نگ و ئازادی، خه‌می وشکه‌و خه‌نده‌ی
سارد، له دۆڕان و برسیه‌تی و زیندانی، هاوارێکی بێده‌نگی، بیستوومه
ده‌ڵێن تۆ گیانله‌به‌ره ژیره‌که‌ی، له ناو ره‌نگ و ده‌نگ و ئاین دای،
خودانی، خوای، دان ده‌ده‌ی به باڵنده، ئاو ده‌ده‌ی به مه‌ڕ و مار،
دووپشک و قڕژاڵ ماچ ده‌که‌ی،
به خۆم راناگه‌م قه‌پاڵت داوه له کات،
کات نه‌ماوه بۆ جوانیی، پڕ له مردنی
میهره‌بانییت رۆیی له ژیان به‌تاڵ،
ده‌یخه‌مه رسته چیرۆکێکه شکاو، رۆمانێکی پڕ کێشه‌یه‌و پڕ له په‌یڤی
خاو، له شیعردا خه‌ونی خوار، له‌و هه‌موو خوێن و خه‌مه ماندوو نه‌بووی
خه‌وتوویت خنکاو به ژه‌هری ئاوێنه‌ی سوتاو له هه‌ناوی ژیان، له
لێواری مه‌رگیش دژی سروشت و خه‌یال، چه‌ند جوان ده‌بوو بۆ جوانیی
هاتبای به ئارامیی رۆیشتبای، له بڕی جه‌نگ ئاوه‌دانیی و ژیانبای، له‌وه‌ته‌ی
هه‌ی ئاین و ده‌نگ و ره‌نگت ده‌گۆری، خوا ده‌که‌یته کراس، ره‌نگاوڕه‌نگییت
شه‌رمه، شوێن نه‌ماوه بۆ ژیان، گوێ له ده‌نگی زه‌وی ناگری پڕبووه له
خاشاک، رێز له جوانیی ئاسمان ناگری داپۆشراوه به دووکه‌ڵ، ماسی ده‌ریا
جێدێڵێ، ده‌ریا بۆته ئاوده‌ست، سروشت کوژی، به‌هات نییه و رێز ناگری،
کراسی ئاین و ده‌مامکی رۆژگار جوانت ناکا مرۆڤی به‌ر ئاوێنه‌ی کوژراو،
که‌شوهه‌وا بۆته زیندان،
درۆیه‌کی گه‌وره‌یه ماست جوانتر بێت له هه‌نار،
هه‌نار باشتر بێت له شیر،
خوێ شیرین‌تر بێت له شه‌کر،
شه‌کر باشتر بێت له ئاو،
شه‌رمه داوای خوێن بکه‌ی بۆ ژیان، رێی به‌هه‌شت دووره تاریکیی رێ
نادا، خوێن چرا نییه مه‌رگه، مردنێکی به‌رده‌وام، له ناو مردنی خۆی
ده‌ژی، له‌گه‌ڵ مه‌رگی خۆیدا ده‌ڕوا، له‌وه‌ته‌ی هه‌ی مردووی، مردوو خه‌نجه‌ری
تیژه و بیری کۆر، ده‌رگا له ژیان ناکاته‌وه،
مردن ترسه له ژیان، بۆ مردن ژیان گۆڕه،
کۆمیدیای ژه‌هره مردن کۆتایی نایێ،
هه‌میشه ده‌مه‌وێ له ده‌ره‌وه‌ی مردنبم،
گه‌مه‌ی ژیان جوانکه‌م،
مه‌رگ بۆ مردن جێبێڵم،
به مردوو ناڵێم رێمده تا ئه‌و به‌ری ژیان بچـم،
سێبه‌ری مردن مه‌به،
چرای مردن تاریکه، رێی کورت
ئاوکوژه، به‌رد مرد
کۆر بوو ژیان به کوشتن و مردنه‌وه،
به‌ردی کوژراو ئاو مرد
مردن تینوێتی به ژیان نه‌شکا به‌خشنده‌یی مرد،
هزرت ئاوده له رابردوو وه‌ره‌ده‌رێ به روونیی بڕۆ ناو ژیان
ده‌رگای مردن داخه
ئه‌مڕۆ و خه‌ون و داهاتووت په‌ست.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|