١٨\١١\٢٠٢٣
سێبەری رۆژ.

فه‌رهاد
کەریم
وێنه‌یه‌کم بگره
له بیرکردنه‌وه ده‌مم ژیان
هۆش وه‌ک چاو، باڵم له وێنه ده‌رکه‌وێ باڵا تا خۆر
ئاڵووده خۆر چوونه ناو ژیان نییه، ترسه له رۆژ
مرۆڤ ئافاته و رۆژ پڕ له قۆرت
برینت خستۆته ژیان رۆژ وه‌ک چرای ناخ
شه‌و خۆره به رۆژ، سه‌رئێشه شه‌و خه‌و
ئه‌و هه‌موو رۆژ و شه‌وه، ئێش و خه‌وه، ناوی ژیانه یا بوونه
شه‌و پڕ له شیوه‌نی تاریک خوێنه مرۆڤ شێر
رۆژ پڕ خه‌می رۆناکه، قۆڕت لێدان بینینه
واغارده‌ده‌م مامز له‌چاوم کیسه‌ڵ بۆ نێچیر مێشه هه‌ڵۆ
منداڵییم رژا به شیری مرۆڤ له ناو تاریکیی په‌رت
به برینه‌وه له ئازار نزیک، له خوێن فێرنه‌بووی دووره شه‌ڕ و
نه‌فره‌ت شیر
پڕ شه‌و بووه فڕین، هه‌موو ئازاره‌کان کۆکه‌یته‌وه تاریکی ئاوانابێ
خۆری من خه‌ریکی رۆژ کوشتنم برین چۆته ناو ژیان شه‌وی ده‌وێ
لای شه‌و خۆم به‌جێدێلم گه‌ر نه‌هاتمه‌وه به رۆژ بڵێ هێنده‌ی خۆر
خۆشمنه‌ویستوه
به شه‌و بڵی چرایه‌ک هه‌لکه و تا رۆژ شه‌رم نه‌یگرێ و هێنده‌یتر
دوانه‌که‌وێ
زه‌مینی مرۆڤ بێ ئاسمانه و کوا رۆژ له تاریکیی هه‌ڵدێ
چرای ناخت داگیرسێنه مردن پڕبووه له ناونیشانی خراپ
رۆژ ئاوا بووه، رۆژ له زه‌مینی تاریک هه‌ڵنایێ
چرای ناخت داگیرسێنه رۆژ پێویستی به خۆره
خۆر نیشتمانی ژیانه
بێ چرا مردن پڕده‌بێ له ناونیشانی خراپ
ژیان پڕده‌بێ له رۆژی تاریک
وه‌ک مرۆڤی مۆدێرن چرای هه‌یه و شه‌و ده‌کاته برین
رۆژی تاریک خۆری ده‌وێ، برین چه‌تری رۆژ
گه‌ر ناتوانی رۆناک بی سێبه‌ری رۆژبه له تاریکیی باشتر
ئه‌ستێره‌یه‌کی بچووکیش بی باشتره له رۆژی تاریک
ئاگا له رۆیین بێ مرۆڤ رۆژی پڕ له قۆرتی تاریک کردوه و ژیان ده‌نێژێ
باڵت فه‌رامۆش مه‌که ده‌مت بۆ ژیان.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
کەریم
|