١٢\١٠\٢٠١٠ راگەیاندنی رۆژنامەنووسیی (٧٩). سەجاد قادرزادە و هۆتن کیان دەستگیر کران.
وهرگێڕانی له ئینگلیزییهوه: دارا ئهحمهد
هۆتن کیان سەجاد قادرزادە
کاتژمێر ٧ی پاشنیووەڕۆی رۆژی ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٠ بە کاتی ناوخۆی ئێران، سەجاد قادرزادە و هۆتن کیان - کوڕ و پارێزەرەکەی سەکینە محەمەد ئاشتیانی - لەگەڵ دوو رۆژنامەنووسی ئەڵمانیی لە شاری تەبرێز دەستگیرکران. هێزەکانی ئاسایش لە کاتی چاوپێکەوتنێک بەسەر نووسیگەی پارێزەرەکەیان دادا و هەر چواریان گرتن.
ئێستا بێ سەروشێنن و لەوەتەی دەستگیریشکراون هیچ دەنگوباسێک لەسەر رەوشی ئەوان نەگەیشتووە. هەموو ئەوەی زانراوە ئەوەیە کە لە کاتی بەسەردادان و دەستگیرکردنەکەیان یەکێک لە رۆژنامەنووسەکان لەسەر تەلەفۆن قسەی لەگەڵ وتەبێژی کۆمیتەی نێونەتەوەیی دژ بە بەردبارانکردن و کۆمیتەی نێونەتەوەیی دژ بە سێدارە - مینا ئەحەدی - دەکرد، لەو کاتەدا کە هێزەکانی ئاسایش بە شێوەیەکی دڕندانە پاڵیان پێوە دەنا ناچار بوو لەپڕ کۆتایی بە پەیوەندییەکەی بهێنێ.
لە پاش دەستگیرکردنەکەیانەوە، مینا ئەحەدی چەند کاتژمێرێک هەوڵیدا پەیوەندییان پێوە بکا بەڵام بێسوود بوو. هەروەها ئەو بە پەلە پەیوەندیی بە ئاژانسە رۆژنامەنووسییە پەیوەنددارەکان و دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیاوە کرد. جەخت لەسەر دەستگیرکردنەکان کرایەوە.
هەموو هەوڵێک دەدرێ بۆ ئازادکردنی ئەو چوار کەسە، زانیاریی پتر لە داهاتوودا دەخرێتەڕوو.
کۆمیتهی نێونهتهوهیی دژ
بە سێداره ____________________________________ سەرچاوە: http://stopstonningnow.com/wpress/4128
١٢\١٠\٢٠١٠
|