١٨\١٢\٢٠١٠ سێ چالاکوانی ژن به‌رانگژی توندوتیژیی دژی ژنان و کوشتنی دڕندانه‌ی (ژیان) ده‌بنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له مانگی نۆڤیمبه‌ری رابووردوودا ژنێکی کورد به‌ناوی ژیان له‌لایه‌ن که‌سێکی نزیکیه‌وه به شیوه‌یه‌کی دڕندانه له وڵاتی سوید ده‌کوژرێت، به بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له مێدیاکاندا جارێکی‌تر نیگه‌ران و توڕه‌یه‌ی له ناو خه‌ڵکانی مرۆڤ دۆست و یه‌کسانیخواز دروست ده‌کات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ر یه‌ک له چالاکوانانی پرسی ژن (شنه هیدایه‌تی، نه‌جیبه مه‌حموود و تارا توانا) بانگه‌وازێکیان له وڵاتی سوید ئاراسته‌ی یه‌کسانیخوازانی کورد کرد له ژێرناوی (هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژنان له کۆمه‌ڵگای کوردستان) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ر له ناو بانگه‌وازه‌که‌دا بانگهێشتی یه‌کسانی خوازانیان کرد بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له رۆژی یه‌کشه‌ممه 12 دیسێمبه‌ری 2010 وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌می هه‌ڵمه‌ته‌که له شاری ستۆکهۆڵم.
شنه‌ی هیدایه‌تی نه‌جیبه مه‌حمود تارا توانا
سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که به ده‌قه‌یه‌ک وه‌ستان
بۆ گیان ژیان و هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی له ئه‌نجامی توندوتیژیی گیانیان
له ده‌ست داوه، دواتر چالاکوان شنه هیدایه‌تی کورته‌یه‌کی رۆژه‌ڤی
کۆبوونه‌وه‌که‌ی بۆ ئاماده‌بوان خوێنده‌وه که چه‌ند خاڵێکی له
خۆگرتبوو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ده‌کرێت له ئه‌نجامی
گفتوگۆکاندا گۆرانکاری ته‌واو له ته‌وه‌ره‌کان و هه‌روه‌ها له
ئامانجه‌کانیش بکرێت که بۆ هه‌ڵمه‌ته‌که پێشنیار کراوه، پاشان نه‌جیبه
مه‌حموود به کورته‌یه‌کی له‌سه‌ر توندوتیژیی
و مێژووی توندوتیژی پێشکه‌شکرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که دیارده‌یه‌کی
جیهانی و له‌زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاکانی جیهاندا بوونی هه‌یه و به‌ڵام له
کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی تر جیاواز له رووی که‌می و زۆری،
هه‌روه‌ها شێواز و میکانزمی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه له
کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی تریش هه‌ر جیاوازه، هه‌روه‌ها
ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌رکی گشت مرۆڤ دۆست و یه‌کسانیخوازێک رووبه‌رووی
ئه‌و دیارده‌یه بێته‌وه که خه‌ڵکانێک ده‌یانه‌وێت یان پێیان وایه
ته‌نیا له ناو کورد ئه‌و دیارده‌یه هه‌یه بۆیه‌ش ئه‌رکی تاکی کورده
رووبه‌رووی ئه‌و دیارده‌یه بێته‌وه وه‌ک ئه‌رکێکی مرۆیی و نیشتمانی و
نه‌ته‌وه‌یی بۆ له گۆڕنانی. پاشان شنه‌ی هیدایه‌تی له رێگای پرۆگرامی پاوه‌رپۆنت، ئامانجه درێژ و کوردخایه‌نه‌کانی هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی پێشاندا و شیکردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و مێکانیز و شیوازانه‌ی بۆ به دێهینانیان ده‌گرنه‌به‌ر که خۆی ده‌بینیه‌وه له وشیارکردنه‌وه‌ی تاکی کورد له رێگای کۆبوونه‌وه و کۆڕ و سیمینار‌و گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ خێزانه‌کان، هه‌روه‌ها دروستکردنی کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له نێوان رێکخراو و کۆمه‌ڵه‌کانی ژنان و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، تا بتوانن دیالۆگ له نیوانیاندا دروست بۆ یه‌کخستنی تواناکانیان و هه‌روه‌ها دروستکردنی که‌مپین له رێگای ئینته‌رنێت و سازدانی دیدار و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کانی کوردستانی له سوید هه‌روه‌ها به‌شداریپێکردنی چه‌ندین که‌سایه‌تی له هه‌ڵمه‌ته‌که که کاریگه‌ریان هه‌یه له رووی ئایین و کۆمه‌ڵایه‌تی له ناو ره‌وه‌ندی کوردستانی له سوید. له کۆتایی بابه‌ته‌که‌ی دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌بێته پاڵپشتی بۆ بزووتنه‌وه‌ی ژنان له کوردستانیش.
|