سه‌دان رێگای جۆراجۆر بۆ كوشتنی بیرۆكه‌كان.
ئا: مسته‌فا رابه‌ر
هه‌ندی نوسه‌ری به‌شمه‌ینه‌ت به‌ره‌خنه‌ی دورو درێژ باسی كه‌م وكورتیه‌كانی ڕژێمی كوردی و كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن هه‌ندێكیان له دڵسۆزی خۆیانه‌وه بۆ گه‌ل و نیشتمان ، هه‌ندێكیش به مه‌به‌ستی ده‌سكه‌وتێكی گیرفان بۆ نمونه كه‌سایه‌تیه‌كی تێكۆشه‌ری په‌ڕاوێزخراوی بێبه‌ش له نازو نیعمه‌تی دوای ڕوخانی رژێمی ئوجاغ رۆن یان رۆشنبیرێكی له‌بیركراو ناوه ناوه لێدوانێك بۆ رۆژنامه ، رادیۆ ، یان بۆ ته‌له‌فزیۆنیك ده‌ده‌ن به مه‌زه‌نده‌ی خۆیان بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ژێر پێی كه‌سایه‌تیه‌كی ناو زڕاوی گه‌نده‌ڵ دروست ده‌كه‌ن كه‌چی ره‌خنه لێ گیراو ئه‌وه‌نده له‌خۆبایه نه گوێی پێ ده‌بزویت نه‌پێشی هه‌ڕاسان ده‌بیت بگره هه‌ندێكیان له‌ناوخۆیان شانازی پێوه ده‌كه‌ن كه‌له‌سه‌ریان نوسراوه ، له چاكترین باردا ده‌م چه‌فتێكی ناو رێكخراوه‌كه‌ی یان كۆڵكه نوسه‌رێك ڕاده‌سپێرن به چه‌ند دێڕێكی زبر‌و درشت وه‌لامیان ئه‌ده‌نه‌وه ، بێگومان فه‌رامۆش كردن و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ره‌خنه‌و پێشنیاری به‌جێ و خه‌ڵكی دڵسۆزی كوردستان كارێكی نا شارستانییه به‌شێكه له داب و نه‌ریتی دیكتاتۆره مڵهوره‌كان. به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا پڵانێكی سه‌ركه‌وتوه بۆ ده‌م كوتكردنی ئه‌وكه‌سانه‌ی بیرۆكه‌و ره‌خنه‌و پێشنیار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن!
له‌هه‌ندی گۆڤار‌و ماڵپه‌ری بییانیدا ڕێ و شوێنی زانستی ده‌ست نیشان كراوه ، پلانی توكمه داڕژاوه بۆ شێواندن و كوشتنی بیرۆكه و پڕۆژه‌و پێشنیار.
ئه‌و به‌رێزانه‌ی هه‌میشه شه‌ڵم كوێرم ڕه‌خنه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه‌سیش گوێان لێ ناگریت! پیویسته رێگه‌كانی خنكاندنی بیرۆكه‌و پیشنیاره‌كان بزانن هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست ساردكردنه‌وه‌ی نوسه‌ری ئازاد و راستگۆ نیه چونكه بڵاو كردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌و بیرۆكه‌ی به‌سوود كه‌م تا زۆر بۆ گه‌شه پێدانی كۆمه‌لگا كاریگه‌ری خۆی هه‌یه ، ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌گری دوره ده‌ستی ده‌سته‌لات توانا‌و شاره‌زایی هه‌بیت و هه‌ندێكیش بوێر بیت چاكتر وایه نوسینه‌كانی به به‌ڵگه‌و دیكۆمێنت به‌ناونیشانی ڕون و ئاشكرا نیشانه له مرۆڤه ده‌ست ڕۆیشتوه گه‌نده‌ڵه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ بگریت ، بۆینباغی گه‌نده‌ڵكار ڕاكێشیت نه‌ك به جنێو دان و سوكایه‌تی پێ كردن چونكه جنێودان وه‌كو گریان وایه له مرۆڤی بێ ده‌سته‌ڵاتی هیوا بڕاو ده‌وه‌شێته‌وه له ڕوی یاساییشه‌وه ئه‌گه‌ر روبه‌روی دادگا بكرێته‌وه سه‌رئێشه‌ی بۆ ساز ده‌كات جگه‌له‌مه‌ش ره‌خنه‌ی جنێو ئامێز كه‌م وایه گیر‌و گرفت چاره‌سه‌ر بكات به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌ناوی خوازراوه بیت ، ڕه‌نگه جنێو دان جۆڕه نه‌خۆشیه‌كی ده‌رونی بیت ئه‌وانه‌ی په‌نای بۆ ده‌به‌ن خۆیان به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه باری ده‌رونیان سوك ده‌كه‌ن. ئه‌وی ڕاستیش بیت نوسینی جنێو ئامێز كاریگه‌ریه‌كی ئه‌تۆی نیه له‌سه‌ر گۆڕینی خوڕه‌ووشتی مرۆڤی به‌دكار زۆریش ناخایه‌نی جنێوفرۆش خۆشی په‌شێمان ده‌بیته‌وه.
وه‌كی تریش هه‌ندی كه‌س پێ یان باشه سه‌كۆی ئازاد هه‌بیت بۆقاوو قیژو هات و هاواری پڕوپوچ ، ماڵپه‌رو گۆڤاری تایبه‌تی هه‌بیت ( وه‌كو چۆن سه‌به‌ته بۆ زبڵ‌و خاشاك داده‌نرێت ) بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ر‌هه‌می نوسه‌ری قه‌ڵه‌م ژه‌هراوی و فره‌وێژ و زمانشڕو كۆله‌وار وه‌ك ڕیگه چاره‌یه‌ك بۆ چاسه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی گرفتی ده‌رونی له‌م بابه‌ته‌یان هه‌یه تاكو ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بی گرێ كۆڵه‌ی ناخیان له‌وێ به‌تاڵ بكه‌نه‌وه..
چه‌ند ڕێگایه‌ك بۆ كوشتنی بیرۆكه‌كان . وه‌كو گۆرانی بێژی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی پاول سیمۆن له گۆرانیه‌كیدا ده‌ڵێ چل رێگا هه‌یه بۆ وازهینان له خۆشه‌ویسته‌كه‌ت. یه‌كه‌یه‌كه باسیان ده‌كات. هه‌روه‌ها ره‌نگه سه‌دان رێگاش هه‌بیت بۆ كوشتنی بیرۆكه‌و پێشنیاز ، ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ست كاریه‌وه كراوه به‌كوردی ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی زینده به‌چاڵكردنی بیرۆكه‌كان:
١ - فه‌رامۆشی بكه: واته باسی بیرۆكه‌كه مه‌كه وای دانی گوێت لێی نه‌بوه با له‌بێ ده‌نگیدا بخه‌نكێت ئه‌گه‌ر هه‌ر پێویستی كرد سوكه ئاماژه‌یه‌كی بۆ بكه بلێ شتێك هه‌یه كه پێویست به‌باس كردنی نیه.
٢ - ڕه‌خنه‌ی لێ بگره: بڵێ بیرۆكه و پێشنیازێكی بێسه‌روبه‌ره بیرۆكه‌ی كه‌سێكی نه‌شاره‌زاو بوده‌ڵه‌یه ئێمه خۆمان بیرۆكه‌ی له‌وه باشترمان لایه هه‌ر باسمان نه‌كردوه.
٣ - له نرخ و به‌هاكه‌ی كه‌م بكه‌وه: له‌عنه‌تی لی بكه بڵێ جێبه‌جی كردنی ئه‌م پێشنیازه زۆر زه‌حمه‌ته. ئاستی زۆر نزمه كه‌ڵكی نیه ٤ - پێی پێ بكه‌نه لێوت ڵێی هه‌ڵقرتێنه به‌گاڵته‌وه گۆرانی به‌سه‌ردا بچڕه بڵی زۆر خۆشه بێگومان ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بی هه‌ندێك به‌چاكی بزانی لێی دور ده‌كه‌ویته‌وه.
٥ - شێی بكه‌وه: پرسیار له‌خاوه‌نی بیرۆكه بكه له هه‌مو لایه‌نه كانه‌كانی بكۆله‌وه ئه‌و كه‌سه ناتوانی هه‌مو سوچێكی شێ بكاته‌وه ئه‌گه‌ر تۆ به پان و به‌رینی لێ بكۆڵیته‌وه كلك و گوێی داپاچی بیكه‌یته گرێ كۆێره و وازی لێبینی ده‌ق وه‌كو ئه‌و پارێزه‌ره‌ی لێدێت له‌باتی تاوانبار شایه‌تمان له خاچ ئه‌دات.
٦ - تاقی كراوه‌ته‌وه : خاوه‌ن بیرۆكه‌كه ته‌نگاو بكه بڵێ پێشتر بیرۆكه كه‌ت تاقی كراوه‌ته‌وه زۆر نه‌زۆك و بێكه‌لك بووه پێی بڵێ بیروكه‌ت پوچه‌ڵه پێشنیاره‌كانت بێسه‌رو به‌ره ، وه‌كو كای كۆن به‌باكه‌یت وایه .
٧ - پێشبڕكێ ی له‌گه‌ل بكه: لای خۆته‌وه بیرۆكه‌ی شیاوتر نیشان بده وای دانێ پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌و له‌و باشانه نیه كاری پێ بكرێت بیرۆكه‌یه‌كی هه‌مشێوه‌ی ئه‌و پێشنیار بكه بیرۆكه‌ی ئه‌ویش وه‌لاوه بنێ چونكه كارت پیی نه‌ما.
٨ - گۆڕانكاری تیا بكه: بیرۆكه یان پێشنیاره‌كه به حه‌ماس و خۆش باوه‌ڕی وه‌رگره پاشان به ئاره‌زوی خۆت گۆرانكاری تیا بكه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێته‌وه بیكه‌به ماڵی خۆت.
٩ - پرسیار باران و سه‌ر لێ شێواندن : له جیاتی ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌یته سه‌ر بیرۆكه‌و پێشنیاره‌كه په‌لاماری ئه‌و كه‌سه بده كه بیرۆكه‌ی بۆ هیناوی پیی بڵێ ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌ی داناوه خۆی چیه چ ده‌زانی هه‌تا ئامۆژگاری ئێمه بكات ؟ ئیتر ئه‌مه به‌سه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی تر به‌ته‌مابیت سودی لێوه‌رگریت.
١٠ - لیژنه‌یه‌كی بۆ ساز بكه: ئه‌مه‌یان ماچی سه‌ره مه‌رگی هه‌مو بیرۆكه و پێشنیارێكه ، لیژنه‌یه‌ك له چه‌ند كه‌سێك پێك بینه بۆ ئه‌وه‌ی لێی بكۆلنه‌وه مشتومڕی خۆیانی له‌سه‌ر بكه‌ن ئه‌وانیش چه‌ند جارێك كۆبونه‌وه ده‌كه‌ن چه‌ند جارێكیش كۆبونه‌وه كانیان دوا ده‌خه‌ن سه‌ره‌نجام مردار ده‌بیته‌وه و به‌هیچ كۆتای دێت. ئیتر ئاوێ بینه‌و ده‌ستان بشۆ .!
له‌نده‌ن
|