٧\٣\٢٠١١
سه‌ده‌مین ساڵیادی
هه‌شتی مارس و ئێستاش ئێمه چه‌نده کارمان زۆر ماوه!
پێشکه‌ش به‌و گوڵانه‌ی به‌ختی پشکووتنیان نه‌بوو،
به‌و گوڵانه که
له‌ودیو شوشه‌ی زستانه‌وه به باڵای به‌رزی ئازاره‌کانیانه‌وه
په‌یامی کۆتایی
پێهێنان به دروێنه‌ی گوڵ و واتایه‌کی نوێیان بۆ وه‌رزی ژیانه‌وه هێنا.

خه‌ونه‌کان و ئاواته‌کانی
شادی!
شادی خه‌ونی ئه‌دیت....له ناو تارمایی خه‌یاڵێکی دوور و بێ کۆتایی
کیژوڵه‌کان هه‌موویان له سه‌ر کانی ر‌اوه‌ستابوون و ماتڵی نوره بوون
تا گۆزه‌کانیان پڕ له ئاو بکه‌ن ، دوعا هه‌وه‌ڵ که‌س بوو پرچی خاوی به
سه‌ر‌شانیدا به‌ردابووه‌وه و به کاوه‌خۆ ماتڵ بوو گوزه‌که‌ی پڕ بێت
ئاوڕی دایه‌وه و زه‌رده خه‌نه‌یێکی بۆ ڕۆژان لێدا ڕۆژان پرسی ئێشت زۆر
هات؟ بزه‌ی سه‌ر لێوی دۆعا بزر بوو و ووتی: نازانم ئایا وشه هه‌یه له
دونیادا که بتوانێت ئه‌و ئازاراه پڕ به پێست باس بکات... ڕۆژان پرسی:
له‌و کاته‌دا به چی بیرت ده‌کرده‌وه؟! دوعا بزه‌یکی تاڵی لێدا و ووتی
به ته‌نوره‌که‌م! هه‌ر خه‌مم بوو که ئه‌و خه‌ڵکه گیانم نه‌بینن هه‌ناسه‌یێکێ
قوڵی هه‌ڵکێشا و ووتی ئه‌زانی چی زۆرتر له هه‌موو شتێک ژانی ئه‌خسته
دڵمه‌وه، ئێشی ئه‌وه‌ی که کاتی چاوم هه‌ڵدێنا ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که به‌ردیان
تێ ده‌گرتم هه‌ر ئه‌وانه بوون که به هه‌زاران جار چایم بۆێان تێ
کردبوو .... به بزه‌ێکی تاڵ له سه‌ر لێو گوزه‌که‌ی لا برد و نۆره‌ی به
ڕۆژان دا. ئه‌مجار ئه‌و له ڕۆژانی پرسی: تۆ چی؟ تۆش ته‌واوی گیانت
جێگای به‌رده تۆیان بۆ وا لێ کرد؟! ڕوژان قاقای کێشا و ووتی ده‌زانی تۆ
شانست هه‌بوو، به لانی که‌مه‌وه فیلمێکیان لێ گرتی و دونیا پێ زانی چیت
به سه‌ر هاتووه هیچ ئه‌زانی له‌و شوێنه‌ی که من دێم هه‌ر ئێستا به ده‌یان
که‌سی لێیه که که‌س نازانێت که‌ی له دایک بوون و که‌ی کوژراون، منیان
برد و به دزیه‌وه به‌رده‌بارانیان کردم چون له‌گه‌ڵ کوڕێکی ئیزه‌دی
دڵمان به یه‌که‌وه بوو... نوره‌ی به‌ناز هات ، بێئه‌وه‌ی که‌س بپرسێت
به‌ناز وتی: خۆ من له ئه‌روپا بووم ڕاسته‌که‌ی ئیستاش نازانم بۆ چی
ئاوایان لێ به‌سه‌ر هێنام له دوای ئه‌و پێڵا ڕووی کرد به‌ناز و ووتی
منیش وه‌ک تۆم لێ به سه‌ر هات، به درێژایی ئه‌م هه‌مووه ساڵه له خۆم ده‌پرسم
بۆ؟! بۆ خۆشه‌ویستی ده‌بێت لای خه‌ڵکی ئێمه ئاوه‌ها تاوانێکی قورس بێت
که ماڤی ژیان کردنت لێ ده‌سێننه‌وه!! من تێناگه‌م.... سۆما وتی منیان
سوتاند و دوایی وتیان په‌ڕه‌مێزی به سه‌ردا ته‌قاوه. فریشته کوتی من خه‌ڵکی
ڕۆژهه‌ڵاتم باوکم سه‌ری بریم ووتی چۆن تۆ ته‌ڵاق وه‌رده‌گری..... و یه‌کیش
ووتی مێرده‌که‌م منی کوشت چون میراتم زۆر به‌ر نه‌که‌وت...کاروانێکی
بێکۆتاییه و بێبڕانه‌وه، هه‌مووی بۆ ساتێک مات بوون و له‌و دیو شوشه‌ی
فرمێسکه‌وه چاویان بڕییه ماڵئاوایی ڕۆژ که به سورێکی زۆر کال و گه‌ش چه‌شنی
تاجێک ئاخرین تیشکه‌کانی خۆی به سه‌ر کێوه‌کانی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده خه‌م‌گرتووه‌دا
دابه‌ش ده‌کرد.... چیرۆکه‌کان وه‌ک یه‌ک ده‌چوون.....چیروکی منداڵانی
خه‌م و خۆر، چیرۆکی ئه‌و گوڵانه‌ی که هیچ کاتێک به‌ختی پشکووتنیان نه‌بوو
و باسی عومری کورتی گوڵیان ده‌کرد....
شادی له‌و شوێنه دوور که‌وته‌وه ئه‌و باسانه ئه‌ویان ئه‌ترساند له
دووره‌وه چاوی به تارمایی کۆمه‌ڵێک مرۆڤ که‌وت لێیان نزیک که‌وته‌وه
دیتی کچێک‌یان تا نیوه خستۆته ژێر گڵه‌وه و خه‌ریکن به‌رده‌بارانی ده‌که‌ن...شادی
دڵی له‌رزی پیاوێک وتی ڕاوه‌ستن ئیتر ناجوڵیت له‌وه ده‌چێت مردبێت و سه‌ری
کچه‌که‌ی حه‌وا دا، به‌ندی جه‌رگ و دڵی شادی پچرا ئه‌و کچه چه‌نده له‌و
ده‌چوو نا نا! هه‌ر به‌ڕاست ئه‌وه خۆ خۆی بوو!!... پیاوه‌که ووتی نا
زۆر گیان سه‌خته جاری ماویه‌تی و بارانی به‌رد داباری... تارمایی خه‌یاڵێکی
خه‌ماوی له‌رزی خسته دڵی شادی و له خه‌و ڕای‌چڵه‌کاند ته‌وای گیانی سه‌ر
ئاو که‌وتبوو له ژێر لێوه‌وه به خۆی ده‌وت نا هیچ نیه ئه‌وه ته‌نها خه‌ونێک
بوو، ده‌ڵێن خه‌و به‌رعه‌کسه و ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌ی هه‌ڵ کرد و چووه به‌ر
ئاوێنه چه‌ن سه‌یر بوو ئاوێنه‌که‌ش چیرۆکی خه‌ونه‌کانی شادی ده‌گێڕایه‌وه
و شادی له ناو ئاوێنه‌که‌دا خۆی به سه‌ر و گوێلاکی خۆێناویه‌وه ئه‌دێت....
ماوه‌یێک له‌مه‌وبه‌ر کوڕی مامی شادی هاتبوو بۆ خوازبێنی شادی و بنه‌ماڵه‌که‌ی
ده‌یانهه‌ویست به زۆر ئه‌و مه‌جبور بکه‌ن شوو به کوڕی مامی بکات، به‌ڵام
شادی زۆر له‌مه‌وبه‌ر له گه‌ڵ هیوای دراوسیێان بڕیاریان به یه‌ک دابوو
و دڵیان به یه‌که‌وه بوو .... ده‌نگی ته‌له‌وێزیونه‌که سه‌رنجی شادی
ڕاکێشا، باسی هه‌شتی مارسی ده‌کرد. باسی ده‌کرد که هه‌موو خه‌ریکن بۆ
پیرۆزڕاگرتنی هه‌شتی مارس پلان ده‌چنن و به‌روپیری ئه‌م ڕۆژه پیرۆزه
ده‌چن له ناکاو وه‌کو تروسکه‌یه‌ک فیکرێک که‌وته مێشکی شادیه‌وه، به په‌له
له ماڵه‌وه وه‌ده‌رکه‌وت له ژێر لێوه‌وه ده‌ێگوت به هیوا ده‌ڵێم با هه‌شتی
مارس ئه‌و ڕۆژه بێت که پێکه‌وه ڕا ده‌که‌ین... ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی پیرۆزه...به
دڵنیایه‌وه لێمان ده‌گه‌ڕێن تا پێکه‌وه بژین و له دووره ئاسۆ به تیشکی
زێڕینی خۆره‌تاو ڕازابووه و له ئاخرین ڕۆژه‌کانی زستاندا ده‌تگوت ده‌یهه‌وێت
ڕۆح بکاته به‌ر زه‌وی و سه‌مای دزووله‌کانی تیشکی هه‌تاوی ئه‌م به‌ره‌به‌یانه
سرۆشت و ژیانی ڕازاندبووه و ئاوازی ژیانه‌وه و له دایکبوونی ئه‌سپارده
ده‌س نه‌سیمی ده‌مه‌وبه‌هار تا به گوێ دونیادا میلودی ئه‌وین و
بڕیارێکی پیر‌وز بچرپێنێت... شادی بۆ دیتنی هیوا به په‌له بوو... و ئاسۆ
چه‌نده ڕوون بوو...
5\3\2011
سه‌نته‌ری ژنانی کورد له شاری کۆڵم - ئه‌ڵمانیا
centerijnan@ymail.com
|