٢٧\٢\٢٠٢٤
سێ دەق.

فەرهاد
کەریم
ژیان مردن ده‌خوا.
هه‌میشه ژیان به دوامه‌وه‌یه من به دوای ژیانه‌وه نیم
له ئاوڕدانه‌وه ماندووم رابردووم پڕی شوێنه
گاڵته‌م به ئه‌مڕۆ و به‌یانی دێ تژیین له له‌ته مردن
شکاین و مردیین، ده‌شکێین و ده‌مریین
کاتم بۆ کۆناکرێته‌وه له مردن ڕژاوه و ماندووه سه‌ر
به گومانه‌وه رۆژباش له مرۆڤ به یه‌قینه‌وه پیاسه له گه‌ل سه‌گ
باڵنده و دره‌خت و ماسیم خۆشده‌وێن به‌و هه‌موو دڵره‌قییه‌وه مرۆڤ
تۆش
پووچیی و مردنت ڕژاند، مردوو ناگه‌ڕێته‌وه ناو مردووان،
کێشه‌مان خستۆته ژیان به‌و هه‌موو پووچیی و مردنه‌وه، شه‌هیدان فێڵی
تۆ بوو کوژران
باوه‌ڕم وایه مرۆڤ ده‌بێ کارکا، مردن دوورخاته‌وه و ژیان جوانکا
به مردن پاک نابته‌وه شه‌قام، زه‌وی بۆته گۆڕ‌و شوێنی پووچی
گه‌وره‌به به بچووکی ده‌خورێییت، گه‌وره‌به به بچووکی ده‌مرییت،
مردن وونبوونه و گۆڕه گۆڕی گومان
گرنگ نیه شوێنێک هه‌ناسه‌ی لێدات بۆ مانه‌وه ده‌ژی نه‌ک بۆ ژیان
فێریان کردین یه‌کتر بخۆین، یه‌کتر ده‌خۆین جوانه ژیان.
مردن ژیان ده‌خوا.
به‌که‌ڵکی ژیان ناییێم
مرۆڤ دیلی چاو و ورگییه‌تیی، نان پربووه له شووره‌یی، ژیان له مردن
خۆخۆری که‌وتۆته ژیان، ئازادی شه‌رم له مرۆڤه‌کا
ژیان ژیان ده‌خوا، ژیان مردن، مردن ژیان ده‌خوا
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی ئاڵۆز و سه‌یره
مردن مردن ده‌خوا، مردن ژیان، ژیان مردن ده‌خوا
نه‌گه‌یشتمه ژیان و له مردن جێمام
پێویستمان به باخه‌وانێکه مرۆڤ بڕوێنێ و ژیان ئاودا
مرۆڤ له مردن رزگارکا و به که‌ڵکی ژیان بێت
ژیان مردن نه‌خوا
مردن ژیان نه‌خوا
مردن مردن نه‌خوا
ژیان ژیان نه‌خوا
ژیان پێویستی به ڕووناکییه بۆ گه‌شه‌کردن
مرۆڤ فریو نه‌درێ به زه‌رده‌خه‌نه‌ی ڕۆژ
ده‌ست به گیرفانی شه‌ودا نه‌کا له تاریکی، ڕێ له خه‌نده نه‌گرێ له
که‌نار
ته‌ماشای گزنگی رۆژکا له هات و چوون، به‌یانی و ئێواره جوانکا
چرای خۆتبه له شه‌و تاریکیت رووناک که
شه‌وت ته‌نها بۆ پشووبێ تاریکیت نه‌چێته ده‌ره‌وه
مرۆڤ تینووه بۆ رووناکی، ناخی مرۆڤ زیندانی رۆژه
هه‌موو رۆژێ تیشکێ له‌و گۆڕه قووڵه سه‌ر ده‌نێته‌وه
ناخی مرۆڤ گۆڕێکی قووڵه، نهێنی ئه‌و گۆڕه قووڵه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
مرۆڤ خۆشی نازانێ بۆ لێره‌یه و چی ده‌وێ، گوو ده‌کاو پێده‌که‌نێ
هێنده پڕم له ژیان به‌یانیان به هاوژینه‌که‌م ناڵێم رۆژباش
ئه‌وڕۆش ڕۆژێکیتره مردن ژیان ده‌خوا به‌و هه‌موو پووچییه‌وه گوو به
گووه بووه ژیان.
شه‌ڕی جه‌نگه‌کان.
نه له رابردوومه‌و نه له ئێستام، تارماییمه‌و پڕم له سێبه‌ر، رۆژ
به‌ناو روونی سێبه‌ر دروست ناکا، پڕم له شکانی رۆژ، له ناو روونی
خۆتدا هه‌یت، مرۆڤ ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌یه روونی نابینێ، له ناو روونی
دیار نابێت، مرۆڤ حه‌زی به سه‌رنج و هه‌رایه، له گه‌ل ئارامی هه‌لناکا،
بێ کێشه‌و گرفت وون ده‌بێ، له جه‌نگ و وێرانه‌یه و سوتان، داهێنه‌ر
له خراپی ماندوو نابێ له شه‌ڕ، بۆئه‌وه‌ی بمێنیه‌وه پشت له‌و بوونه‌وه‌ره
تاریکه که روو له ژیان،
به‌ینیان هاوژینم سه‌یری هه‌واڵ ده‌کا به‌ر له‌وه‌ی بچێ بۆ کار من ده‌زانم
زه‌وی پڕ خوێن و هاواره تاریکی رژاوه‌ته ناخی،
ئه‌ی هاوڕێ وهاوژینه‌که‌م، هه‌واڵ داخه تۆ ژیانت لێده‌تکێ و ژیانیت،
به هۆی روونی تۆیه ژیانی تاریک روون،
هاوژینه‌که‌م له نه‌خۆشخانه له به‌شی منداڵ بوون کارده‌کا، نه‌خۆشخانه
کارگه‌ی هات و چوونه ڕاشکاوانتر مردن و بوونه، ئێواران که باوه‌شی
پیاده‌که‌م مردن و ژیانه، خوێن و سوتانه بۆنی، هاوژینه‌که‌م ژیانه
باوه‌ش به مردنی ئه‌مڕۆی مرۆڤ ده‌که‌م
په‌رچه‌می نیشتمان جوانه، پاسه‌وانی شه‌ره‌فی تاک باڵا، ئازادی و یه‌کسانی
خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌مووان
ئه‌و درۆیانه‌ن که کۆن نابن، وه‌ک مرۆڤێک وایه له به‌ر باران خۆی
وشکاته‌وه، ده‌شڵێن مرۆڤ ته‌ڕ نابێت، ره‌نگه ماسییش بێت بۆ قووتدانی
ماسیه‌کی له‌خۆی بچووکتر، هه‌ر واشه مرۆڤ سڵ له قووتدانی ماسیه‌کانی
ده‌وروبه‌ری ناکات، حه‌په‌ڵوشه‌و هه‌موو شتێک ئاودیوده‌کات، مرۆڤ روون
نیه‌و ئاڵۆزه و پڕگڕێ و تاریک،
کچه‌که‌م له ناو خۆتدا بمێنه‌وه مه‌رۆ ده‌ره‌وه براکانت رووتت ده‌که‌نه‌وه،
کوره‌که‌م دوورکه‌وه له تاریکبوونی ژیان،
سه‌رمایه و ئابڕو و په‌رچه‌م و شه‌ره‌ف په‌ڕۆی به گوون لای مرۆڤ،
ماسی جار جاره خۆی وشک کاته‌وه، ئاژه‌ڵ و باڵنده و دره‌خت ئاگرکه‌نه‌وه
له سه‌رمان، درۆی ساردتر له‌به‌فر
شار ئاژاوه وڵات شووره‌یی نامۆ به رۆژباش ئاشنا به رۆژی خراپ مرۆڤ
پێش له دایک بوونی تۆڕ‌و قوڵاب ده‌ریا کارگه‌ی مافورو خاوڵی بوو، ماسیه‌کان
به سه‌ر مافور ده‌ڕؤیشتن و خۆیان به خاوڵی وشک ده‌کرده‌وه پێش مردن
ژیان
جه‌نگ گه‌یشت مرۆڤ گیرفانی پڕ کرد له مردن و له گریان ، وای له ره‌ق
و رقت مرۆڤ،
جه‌نگ کۆتایی نه‌هات و کۆتایی نایێ دوا رۆژ پڕ نابێ له‌هه‌تاو،
گریانمدێ بۆخۆم بۆ تۆ مرۆڤ
ده‌مه‌وێ ئه‌مڕۆم له دوێنێ نه‌چێ
ده‌مم داخه‌م وشه‌یێکم له ده‌م ده‌رنه‌چێ
دێڕێک نێته ناو خه‌یاڵم
قاوه نه‌خۆمه‌وه و نه‌چم بۆ کار
له باخچه‌که‌م دانیشم دوور له کتێب و بیرکردنه‌وه وهه‌واڵ
سه‌یری گوڵ و دره‌خت و باڵنده‌که‌م
بۆسه‌گه مردووه‌کانم نه‌گریم
راوی گریان و مردن نه‌که‌م
ئه‌مڕۆم له دوێنێم جوانتر بێ
پڕ ژیان بم دوور له مرۆڤ
ته‌له‌فۆنه‌که‌م داخه‌م زه‌نگی مردن نه‌گات
گوو نه‌که‌م ئه‌مڕۆم له مرۆڤ جوانتر بێ
دوور له مردن و گریان.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
کەریم
|