٨\٥\٢٠٢٤
سێ دەق.

فەرهاد کەریم
فرمێسکی ژیان و خه‌نده‌ی
مردن.
رابردووم پڕ مردنه و ئێستام مردنی لێده‌ڕژێ، له مردن و ژیان ناگه‌م،
له ژینگه‌ی مردنه‌وه هاتووم، هه‌موو شتێک مردنه و مردن، به‌هاو
جوانی و ژیانیش،
چه‌ند هه‌وڵده‌م ناتوانم له ناو خۆما بێمه‌ده‌رێ، جێهێشتنی خۆت ئاسان
نیه،
له ناو مردن‌دا چه‌قیووم ناگه‌مه ژیان، دووره ژیان، ژیان زۆر دوور،
ده‌ره‌وه‌م وه‌ک ئاو ده‌ڕوا، ناوه‌وه‌م تاریک و باران،
باران ته‌ڕم ده‌کاو تاریکی رێنادا بڕۆم،
دووریم به‌و واتایه نیه نه‌شکێم،
نزیکیم نه‌خورێم، ده‌خورێم و ده‌شکێم،
مردن به خۆڕاییه و ناشتن سامان، گیرفانی گه‌وره ژیان،
مردن باوه‌شێکه بێ باڵ، مردن قووتدانه له ناو گۆڕی ژیان،
نه گۆڕی جوانه نه مردنی، گیرفانه‌کانی پره له بزمار ژیان،
گۆڕێک به نرخێکی گونجاو بۆ ته‌رمی ژیان،
له ژیان و مردن ناگه‌م، ژیان مردنه یا مردن ژیان،
سه‌ر هه‌یه مردنی لێده‌بارێ. سه‌ر هه‌یه ژیان،
له نێوان ژیان و مردن، ته‌رمت له ناو سه‌رت دایه بێ خه‌م و بێ سۆز و
زمان،
گۆڕ پێده‌زانی و ژیان نا، سه‌رت گۆڕی خۆته ژیان دوور،
ئاسان نیه سه‌ری خۆت جێبێڵیت، سه‌رت ته‌رمته، سه‌رت گۆڕ،
نه‌مزانیوه مرۆڤ بتوانێ ته‌رم و گۆڕی خۆی جێبێڵێت،
ته‌رمت له سه‌رت دایه گۆڕت سه‌رته، ژیان ته‌رمت ناشواو سه‌ردانی
گۆڕت ناکات،
ته‌رمێکی ته‌نیاو گۆڕێکی دووریت، خۆتیت و ته‌نیا تا ده‌بی به تۆز،
یا روو ده‌چیت یا با له گه‌ل خۆی ده‌تبا، خه‌ونی پووچت ده‌با با،
گه‌شه به سه‌ری خۆتده، خه‌ونی جوان بکه ماڵ،
ده‌ره‌وه پر بووه له مرۆڤی ته‌رم، ته‌رمی بێ سۆز و بریندار، ته‌رمی
مردن و ژیان
بیینینت پڕبووه له ته‌رم، ته‌رمی ترێ، ته‌رمی ماسی، ته‌رمی کۆتر و
منداڵ
ده‌زانم ژیان قه‌یتانی مردن توند ده‌کا
مردن رێ نیشانی ژیان ده‌دا
هه‌میشه خۆم ده‌خوێنمه‌وه خۆ خوێندنه‌وه له خۆنووسینه‌وه باشتره
رابردوو ده‌خوێنمه‌وه‌و ناینووسم، ئه‌مڕۆم جوانتربێ له دوێنێم، دوێنێ
جێدێڵم
ئه‌مڕۆم ده‌گه‌یێنمه سبه‌ی به ژیان بڵێ با مردن بخه‌وێ، خه‌و مردن
جوان ،،،
ته‌رمت جوانه مردن، ته‌رمت له دوێنێ جێدێڵم، ته‌رمت جێماوه له
دوێنێ
شوێن هه‌یه مردنی لێ ناژیت
شوێن هه‌یه ژیانی لێ نامرێت
خوووم به مردنه‌وه گرتووه و ئاڵووده‌م به ژیان
له ژیان و مردن ناگه‌م دوێنێم ده‌ژیی و ئه‌مڕۆم ده‌مرێت نه گاته سبه‌ی،
سبه‌ی رۆژێکیتره له ژیان و مردن بگه‌ییت
سبه‌ی رۆژێکیتره له مردن و ژیان نه‌گه‌ییت.
مردوو ناژییت.
له‌گه‌ڵ خۆت بدوێ له‌ناو ته‌نیاییه‌کی تاریک و قووڵدا جێماویی
ژیان به‌و هه‌موو روونیه‌وه ته‌نیایی و تاریکیت نادۆزته‌وه
ئاڵووده‌بوون به و ژووره داخراوه‌ی خۆت
پێکه‌نین له دووریت ده‌خنکێ
دره‌ختی ناخ هه‌ناسه نادا، ژیان ده‌نێژیی
به‌چرپه‌ش نهێنیت مه‌درکێنه
له تاریکیش پێویستت به چاوی خۆته
متمانه به چرا، باوه‌ڕت کز ده‌کا له شه‌و
باران ناییێته سه‌ر گۆڕت، گۆڕێک با ش له‌گه‌ل خۆی نایبا
مرۆڤ کوێره‌و نامبینێ ته‌رمم له ناو خۆم نێژراوه
له ناوخۆما مردووم به چرپه‌ش مردنم لای ته‌رمه‌که‌م نادرکێنم
ته‌رمیش جار جاره حه‌زی له جووڵه‌و خۆ وه‌رگێڕانه
نه‌بادا به زمان بێته‌وه و بڵێ مردووێک له ناو من نێژراوه
ناخی پڕ ژیان و رۆژه، زمانی تژییه له ئازادی
سه‌ری دارستانه و چاوی ده‌ریا و ئاسمانه
مردووێکی ته‌نیام
ته‌نیا
مردوو
زیندووه‌کانی ئه‌مڕۆ به مردوویی و بۆ مردن لێره‌ن
له ناو ئه‌و هه‌موو مردووانه ته‌نیا له‌ناو پاکی خۆما ژیان
هه‌موومردووه‌کان ده‌بینم له پێشبڕکێدان
بۆ پڕکردنی بازاڕ و نه‌خۆشخانه و جه‌نگ له مردن
بینینێک نیه بۆ هه‌ڵوه‌ریین
بیستنێک نیه بۆ ژان
گوتنێک نیه بۆ ئازادی
ژیان به‌های نیه لای مردووه‌کان
لای مردووه‌کان بێ به‌هایه ژیان.
مردوو ژیان نابینێت.
ژیان پڕه له شه‌ڕی مردووه‌کان
مردووه‌کان هه‌میشه له شه‌ڕدان
گیرفانی شه‌ڕیان تژی کردووه له مردن له ناو مردنی ژیاندان
دوێنێ و ئه‌مڕۆ و به‌یانیان شه‌ڕ
به‌یانی و نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌یان دوور له ژیان
نامۆن به ژیان و ده‌ڕۆنه ناو مردن
هه‌ر که‌سه‌و خاوه‌ن کلیلی خۆیه‌تی بۆ کردنه‌وه‌و داخستن
کلیل هه‌یه ده‌رگای ژیان ده‌کاته‌وه مردن داده‌خات
کلیل هه‌یه ده‌رگای مردن ده‌کاته‌وه ژیان داده‌خات
مرۆڤ هه‌یه ته‌نیا کلیلی مردن و شه‌ڕ و تاریکی لایه
مرۆڤ هه‌یه ته‌نیا کلیلی ژیان و ئاشتی و روونی لایه
مرۆڤی بێ کلیلم خۆشده‌وێ
لێره‌بن و مردن نه‌یانبا
لێره‌بم و مردن نه‌مبا
ژیان به‌و خێرایه‌وه مۆڵه‌تی دابه‌زین نادا
ته‌رمێکم هه‌موو ساڵێ یادی مردنی خۆم ده‌که‌مه‌وه و ژیان لێناگه‌ڕێ
دابه‌زم
بوونی مر‌ۆڤم خۆشده‌وێ دوور له دابه‌زیینی ژیان و سه‌رکه‌وتنی مردن
مردن ژیان لێخوڕێ مردنه
کلیل واتای کردنه‌وه‌و داخستنه
واتا نادا کۆتایی ژیان مردن بێ
ناخ پڕ مردن و ژیان تاریک وه‌ک میوانخانه‌ی بێ چرا و تژیی له ته‌رم
چاویلکه‌ی تاریک بۆ شه‌و و ژیان مردن
به بینینی یه‌کتر سه‌رقاڵن له ده‌ره‌وه‌ی ژیان
ئه‌و هه‌موو مردنه نابینن
مردوو مردن نابینێت.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
کەریم
|