په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\٣\٢٠١١

سەدیق تەعریف لە ئەوروپا ئاواز و گۆرانی کوردی پێشکەش دەکا.


مه‌نسوور جیهانی


گروپی موزیکی "نەورۆز" بە دەنگی گۆرانیبێژی کورد "سەدیق تەعریف" لە وڵاتە جۆراوجۆرەکانی ئەورووپا کۆنسێرتی گۆرانی و موزیکی کوردی سازدەکات.


بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتی گروپی موزیکی "نەورۆز"، گۆرانیبێژی کورد "سەدیق تەعریف" بە هاوکاری گروپی موزیکی "نەورۆز" پێکهاتوو لە موزیکزانی کورد "سادق تەعریف" بە ئامێری دەف و تونبەک، "نەوید دێهقان" بە ئامێری کەمانچە، "حامید فەکووری" بە ئامێری تار و "ئەمین گوڵستانی" بە ئامێری عوود، لە بەرنامەیەکدا بە ناونیشانی "باغ و بەهار و ئاوێنە" لە وڵاتانی فەرەنسا و ئیتاڵیا و هەروەها بڕیاروایە لە هەندێک لە شارەکانی وڵاتانی سوید، هۆڵەندا و دانیمارک، کۆنسێرتی گۆرانی و موزیکی کوردی و هەروەها موزیکی ئێران پێشکەش بکات.


ئەم زنجیرە کۆنسێرتە ئەورووپیەی گروپی موزیکی "نەورۆز" بە سەرپەرەستی و دەنگی گۆرانیبێژی بەناوبانگی سنەیی "سەدیق تەعریف" سەرەتا لە رۆژانی 18 و 19ی مارس لە شاری پاریس لە وڵاتی فەرەنسا بەڕێوەچوو، و لە رۆژی یەکەمی نەورۆزدا 21ی مارس لە شاری لیلی ئەم وڵاتە درێژەی دبێت.


گروپی "نەورۆز" لە درێژەی بەرنامەکانیدا، هەر ئەو کۆنسێرتە لە رۆژانی 25 و 27ی مارس و 1 و 3ی ئەپریل لە شارەکانی پێسکارا، رۆم، ڤێنیز و میلان لە وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەدەبات. ئەم گرووپە بڕیاروایە لەو زنجیرە کۆنسێرتەی ئەورووپادا لە شارەکانی ئیستۆکهۆڵم و یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید و هەروەها لە هەندێک لە شارەکانی وڵاتانی هۆڵەندا و دانیماراک کۆنسێرتی گۆرانی و موزیکی کوردی پێشکەش بکات.


کۆنسێرتی "باغ و بەهار و ئاوێنە" لە دوو بەشدا بەڕێوەدەچێت، لە بەشی یەکەمدا سەدیق تەعریف چەندین پارچە موزیک و مەقام لە موزیکی ئێران بە شێعری حافز، سەعدی، فەرەیدوون موشیری، ه.ا. سایە و خاتوو سیمین بێهبەهانی لە مایەکانی بەیاتی ئیسفەهان، دەشتی، شوور و شووشتەری مەنسووری پێشکەش دەکات و لە بەشی دووەمدا چەندین گۆرانی و پارچە موزیکی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان لە مەقامی شوور و دەشتیدا پێشکەشی هۆگرانی موزیک دەکات.


ئەم رۆژانە هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی گروپی موزیکی "نەورۆز" لە وڵاتانی ئەورووپا، ئەلبوومی "مەهتاب" بە دەنگی سەدیق تەعریف و بە ئاوازدانان و دابەشکردنی موزیک لە لایەن موزیکزانی ناوداری کورد "حوسێن یۆسف زەمانی" کە بە پێی شێعری "مەهتاب" هۆنراوەی شاعیری بەناوبانگی ئێرانی "نیما یووشیج" و پێنج پارچە موزیکی دیکە بە پێی شێعرەکانی سیمین بێهبەهانی، حافز، سەعدی و ... بۆ ئۆرکسترای سەمفۆنیکی تاران، موزیکی بۆ دابەشکراوە، کەوتۆتە بەر دەستی هۆگرانی موزیکەوە.


بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی گروپی موزیکی "نەورۆز"
mansourjahani@gmail.com
 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک