دڵشادی عومه‌رکاکی به‌يانيه‌کانی سه‌فه‌ر شه‌وه‌ياقوتيه‌کانی تۆ ده‌نێمه نێو جانتاکه‌مه‌وه ته‌نيايم تۆ به‌جێده‌هێڵێ و.. ته‌نيايم گه‌ڕانه‌وه‌يه بۆلای تۆ. **** **** له‌فڕۆکه‌خانه‌کاندا.. ده‌بمه عاشق و ده‌فڕم،، له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کاندا،، دڵدارێکی چاوه‌ڕوانم..چاوه‌ڕوان له ته‌رميناڵ و گه‌راجه‌کاندا ده‌بمه گه‌ريده‌ی خۆشه‌ويستيی.. بێ ئۆقره به‌ديار جانتاکه‌مه‌وه،، سه‌فه‌ر ده‌که‌م **** **** له په‌نجه‌ره‌کانی سه‌فه‌ره‌وه ته‌ماشاده‌که‌م ته‌ماشای تۆ به‌جێ هێشتن و.. گه‌ڕانه‌وه بۆلای تــــــۆ **** **** دور ده‌که‌ومه‌وه .. به‌قه‌د فڕينی فڕۆکه‌کان به‌نێو هه‌ر و به‌سه‌ر.. نه‌خشه‌کانی جيهاندا به‌قه‌د لادان و هێڵ و.. تونێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان به‌قه‌د شار و..ده‌شت و..کێو و بيابانه‌کانی ڕێگا،، دوور ده‌که‌ومه‌وه من و جانتاکه‌م پڕن له يادگاريی تـــۆ و.. دوور ده‌که‌ومه‌وه له تۆ و.. سه‌فه‌رێ بۆلای تۆ ده‌که‌م. **** ****
|