سه‌فه‌ره‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق بۆ تورکیا.
فـه‌هـد گرده‌وانی
ئه‌و سه‌فه‌ره [سه‌رنه‌که‌وتووه‌ی] له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌ند ملیون کورده‌ی کوردستانی تورکیا بووه جێگای ناره‌زایی و ره‌زای مامجه‌لالیان له‌ناو خه‌ڵکی قوڕسترکرد.خه‌ڵکی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی والێک دایه‌وه که مامجه‌لال په‌رده‌ی خسته سه‌ر له‌شکرکێشی تورکیا بۆ کوردستان و بووه هاندانی کپ کردنه‌وه‌ی بێده‌نگی له‌دژی له‌شکری تورکی و مانه‌وه‌ی ئه‌و له‌شکره داگیرکه‌ره له کوردستانی عێراقدا . ئه‌گه‌ر رژێمه دیکتاتۆره‌که‌ی به‌غدا زیندووبایه رێگای نه‌ده‌دا سه‌ربازی تورکی له قه‌ندیل ڕاوی کورد بنێن و ئاماده‌ش نه‌بوو چه‌کدارانی کورد ناوبنێ تێڕۆڕیست له‌به‌ر چاوی ره‌شی گول و ئه‌ردوگان . له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌رۆک گله‌یی وڵاته‌که‌ی خۆی به تورکیا رابگه‌ینیت و سه‌روه‌ری خاکه‌که‌ی که له‌ژێر پۆستاڵی سه‌ربازه‌کانی تورکیا پێشیل کراوه به ژه‌نه‌ڕاڵه‌کان ڕابگه‌ینیت . کورده‌گه‌نجه‌کانی قه‌ندیلی به تیڕۆڕیست تاوانبار کرد و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رکردنیشی لێکردن .سه‌رۆکی ڤه‌نزوێلا[هۆگۆ شاڤیز] له‌سه‌ر کوشتنی یه‌کێک له ئه‌ندامانی [چه‌کدارانی رێکخراوی فارک]خه‌ریک بوو شه‌ڕ له‌دژی کۆڵۆمبیا به‌رپابکا‌ت چونکه له‌شکره‌که‌ی سنووری به‌زاندبوو ، به‌ڵام سه‌رۆکی کۆڵۆمبیا[ئه‌لڤارۆ ئوریبی ڤالیس] داوای لێبووردنی کرد و په‌یمانی دا جاره‌کی تر هیچ سنوورێک نابه‌زه‌نێت و له‌شکره‌که‌ی ناچێته ناو وڵاتی تر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی فارک بکوژیت ، که‌چی مامجه‌لال به‌بێ ئه‌وه‌ی زۆری لێبکه‌ن خۆی ده‌کاته ماشه‌ی ده‌ستی تورکان و ده‌بێته چاوساغی یان بۆ ئه‌وه‌ی گروپه‌کی کوردی که دژی تورکیا له جه‌نگدایه بکاته تیڕۆڕیست . له‌و کۆنگره‌ی رۆژنامه‌گه‌ری یه عه‌بدوڵڵا گویل نه‌یویست ناوی پ.ک.ک وه‌کو تیڕۆریست ناو ببات که‌چی مامه ناوی هێنان و بۆ دڵخۆشی ئه‌و مۆری تیڕۆڕیستی له نیوچه‌وانی دان .جارانیش مامجه‌لال له بوقاع بۆخۆی نانی له‌گه‌ڵ ئوجه‌لان خواردووه و به شۆڕشگیر ناوی ده‌بردن و جارجاره‌ش باسی ئه‌وه ده‌کات چۆن ده‌یویست له‌گه‌ڵ ئوزال پێکیان بهێنیت ، که‌چی سه‌رنه‌که‌وت . مامجه‌لال به‌خۆی سه‌رۆکی حیزبێکه به خۆی و حیزبه‌که‌ی شانازی به تێکۆشانیان ده‌که‌ن ، پاش ئاشبه‌تاڵی ساڵی 1975 ده‌ستیان داوه‌ته‌وه چه‌ک و له چیا شه‌ڕی یان له دژی رژێمی فاشی به‌غدا کردووه ، بۆ ئه‌وان شه‌ڕی چیا له دژی رژێم تێکۆشان بوو و ئه‌وان تێکۆشه‌ربوون که‌چی ئه‌و کوڕوکچانه‌ی قه‌ندیل که له‌دژی تورکیای فاشیست که مافی کوردی پێقه‌بوڵ ناکرێت تیڕۆڕیستن . خۆ مامه ئه‌ملاوئه‌ملای سه‌دام حوسێنی ماچکردووه و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی خۆی بردۆته به‌رده‌می دیکتاتۆره‌که‌ی به‌غداو چوارمه‌شقی له‌به‌رده‌می هه‌ڵکروزاون بۆ ئه‌وان دژی ئه‌و رژێمه له تێکۆشان دابوون که‌چی ئه‌و کچه‌جوان و کوڕه لاوانه‌ی قه‌ندیل تیڕۆڕیستن . ئه‌وه‌ی ئیمانی به تێکۆشان هه‌بیت و ئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتمانی بیت ده‌بێت به ته‌ماته و هێلکه له مامجه‌لال بده‌ن هه‌تا هاواری لێبه‌رزده‌بێته‌وه و ره‌خنه له‌خۆی ده‌گرێت و هیچی تر یه‌کێتی ریسوا نه‌کات و سووک و چروکی نه‌کات به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کورد و کوردستان .
یه‌کێتی نیشتمانی خاوه‌نی ئه‌و هه‌مووه شه‌هیده‌یه له‌به‌رامبه‌ر رووبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ رژێمی فاشی عێراق چۆن سه‌رۆکه‌که‌ی پێشمه‌رگه‌ی کورد به تیرۆریست ناوزه‌ند ده‌کات که ده‌یه‌وێت پارێزگاری له زمانی میلله‌ته‌که‌ی بکات .
ئه‌وانه‌ی یه‌کێتیان گه‌یانده ئه‌و رۆژه‌ی و جه‌لالیان کرده سه‌رۆکی خۆ یان به‌شدارن له‌و ئاخاوتنانه و ره‌وشته‌ی که مامجه‌لال به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد ده‌یکات . ئه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵه‌یان له‌ناو یه‌کیتی نیشتمانی توانده‌وه‌و بۆیان نه‌کرا سه‌ربه‌خۆ کاری سیاسی بکه‌ن به‌شدارن له‌و ووتاره به‌نرخانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی که ده‌رباره‌ی کورد و کوردستان ده‌یکات . جه‌لال تاڵه‌بانی با بوێر بێت به‌ر له‌وه‌ی بمرێت ئیمزا له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه ته‌عریب کراوه‌کان بکات و که‌رکوک بکاته قودسی کوردستان و به [مه‌رسومێکی جمهوری] بۆ خه‌ڵکی ئاشکرا بکات . کامه سه‌رکرده‌ی وڵاتانی عاره‌بی وێراون یان جورئه‌تیان کردووه یان غیره‌تیان ئه‌وه‌ی قه‌بووڵ کردووه [حه‌ماس] و [حیزبوڵڵای لوبنانی] به تێڕۆڕیست دابنێن و تاوانباریان بکه‌ن . ئه‌گه‌رچی ساروخه‌کانی ئه‌و دوولایه مرۆڤی سیڤیل ده‌کوژێت ، که‌چی چه‌کی قه‌ندیل سه‌ربازی تورک و له‌شکری تورکیای کردۆته نیشان و سه‌رچاوه‌ی تێکۆشانی خۆیان و له قه‌ندیله‌وه خه‌ڵکی سیڤیلی ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌مبوڵیان نه‌کوشتووه که‌چی فرۆکه‌کانی تورکیای فاشیست گوند و خه‌ڵکی بێده‌سه‌ڵات له‌ناو ده‌بات . ده‌بوایه مامجه‌لال به توندی دژی ئه‌و پێشێلکردنی مافی مرۆڤایه‌تی بوایه که تورکیا به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامی ده‌دات خۆ مامه پارێزه‌ره و مافی مرۆڤ ده‌پارێزێت .
9/3/2008 ستۆکهۆڵم
|