سه‌فه‌ر.
به‌ندی عه‌لی له‌وه‌ته‌ی هه‌م تامی باده‌ی به‌ڵێنه سه‌رخۆشه‌کان و ماچی لێوه ژه‌هراویه‌که‌ی قه‌ده‌ر ئه‌که‌م له‌وه‌ته‌ی هه‌م چاوم به‌قه‌ترانی ڕه‌شی به‌خت ئه‌ڕێژم هه‌رمنیشم ، قه‌ره‌ج ئاسا له‌سه‌ره‌تاکانی کۆچه‌وه سه‌فه‌ر ئه‌که‌م له‌وه‌ته‌ی هه‌م له‌جێی خۆما جێ پێی خه‌وه په‌مه‌ییه‌کان هه‌ڵئه‌گرم و پێ به‌دڕکی سه‌برا ئه‌نێم له‌وه‌ته‌ی هه‌م ناگه‌مه جێ و گوێم له‌قاقای پێکه‌نینه زه‌رده‌کانی فرسه‌ته .. پێم ئیتر ئه‌بێ چاوه‌ڕوانی چی بم له‌تۆ ئه‌ی پرده کۆنه‌که‌ی ڕۆژگار ئه‌م هه‌موو دڕک و جه‌خاره به‌سه‌ر تۆیا په‌ڕینه‌وه‌و له‌گه‌ڵیانا کۆڕه‌وێکیش کۆتری زامدار ئه‌و هه‌موو باره تلیاکه‌ی مه‌رزه‌کانی سیاسه‌تیش هه‌ر له‌تۆوه دزه‌یان کرد له‌گه‌ڵیانا جوجه‌ڵه‌کانی غوربه‌تیش تۆ هه‌ر ڕه‌شه کاروانی خه‌م ئاودیو ئه‌که‌ی تۆ هه‌ر دێوی زه‌به‌لاحی غوبارو ته‌م ئاودیو ئه‌که‌ی به‌ڕێکه‌وتیش چڵه‌نێرگزێکی ئومێد نه‌گه‌یشته ڕۆخی ئه‌مبه‌رت خه‌وه ئه‌رخه‌وانیه‌کانیش هه‌روان به‌سه‌ر شوێنه‌واره سڕاوه‌که‌ی گۆڕستانه وون بووه‌کانی ئه‌وبه‌رت ئه‌ی گێژاوه بێ کۆتاییه‌کانی ته‌مه‌ن بۆ کوێم ئه‌به‌ن له‌م ژیان ئاپۆڕه‌یا قوژبنێکی تیا نه‌ماوه بۆ ته‌نیایی ته‌نیاییه‌ک که‌هه‌ر بۆنی چرکه ڕوتوقوته‌کانی شه‌وی لێ بێ و ئه‌و شه‌وانه‌ی بێ شه‌رم و سڵ په‌نجه گرژه‌کانم ئه‌گه‌ن به‌تریفه‌ی مانگه‌شه‌وی دڵنیایی وه‌بیرم دێ له‌ڕۆژانی خۆکردنه‌وه‌ی چرۆکانی مناڵیه‌وه کلکی گۆچانه‌که‌ی پرسێ له‌سپێده‌ی به‌یانه‌وه هه‌نگه ماخۆلانه‌کانی شانه‌ی خه‌یاڵ ئه‌وروژێنێ و ئێوارانیش .. خه‌و له‌چاوی په‌ڕه‌سوێلکه وه‌رزیه‌کانی بن گوێسه‌بانه‌ی ئۆقره‌بوون ئه‌تۆرێنێ که‌بووم به‌هه‌رزه ده‌وه‌نیش چه‌مه‌ی قۆڵی هه‌مان گۆچان ده‌ئاڵایه لاسکه ته‌ڕو ناسکه‌کانی گه‌شه‌ی روح و گه‌ڵا چه‌وره‌کانی عه‌قڵی هه‌ڵئه‌وه‌ران له‌هاوینی گه‌رمه‌سێری عومریشه‌وه که‌بێستانه پرته‌قاڵی هۆش پێگه‌یی و به‌رسیله‌کانی ڕه‌زی ڕاز بوون به‌ترێ ئه‌و گۆچانه ماخۆلانه هه‌ر خنه‌ی دێ و هه‌ر خنه‌ی دێ پرسێ له‌خواو .. له‌ته‌بیعه‌ت پرسێ له‌باو له‌باڵنده کۆچه‌ریه‌کان که‌ئاسمانی زه‌مه‌ن ئه‌بڕن ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وت،به‌ئێره‌دا گه‌ڕانه‌وه ته‌نیا شتێکم پێ بڵێن ئاخۆ ڕه‌نگی چاوه‌کانی کامه‌رانی !.. ئه‌بێ چی بێ
2007
|