٢٩\١٢\٢٠٠٩
سه‌فه‌ری
ته‌مه‌ن.

هێمن بابان
له سه‌فه‌ری
نائومێدی
جوانێکم دی
گڕی به‌ردا سۆز و هه‌ستم
پێم گوت گوڵم به‌ڵێن ده‌ده‌م
هه‌تا مردن ده‌تپه‌رستم
له‌شه‌مه‌نده‌فه‌ری زه‌مه‌ن
له واگۆنی خۆشه‌ویستی
دوور له‌خه‌م و له گریان و
له‌ته‌نیایی و له‌دڵ په‌ستی
به‌ڕێکه‌وتین
هێدی ...هێدی
ووڵاتی ته‌مه‌نمان بڕی
ئه‌شکی چه‌ند ساڵ ماڵوێرانیم
به په‌نجه‌ی پیرۆزی سڕی
دوای ماندووبوون
به ئێواره و خۆرئاوابوون
گه‌یشتینه نزیک شارێک
له‌ده‌روازه‌که‌ی نووسرابوو
بۆ شاری به‌یه‌کتر شادبوون
حه‌سانه‌وه‌ی دوای ماندووبوون
که سه‌یرم کرد
هه‌رچی خه‌ڵکه داده‌به‌زێ
به‌ره‌و ده‌روازه‌ی شار ده‌چێ
ئه‌و نازداره‌ی
له‌یه‌که‌م وێستگه‌دا ناسیم
دانه‌به‌زی
که شه‌مه‌نده‌فه‌ر که‌وته‌گه‌ڕ
ته‌ماشای ژێر پێی خۆی ده‌کرد
به‌بێ ووشه‌ی خواحافیزی
به‌بێ ووشه‌ی ماڵئاوایی
له‌کۆتایی
تیژڕه‌و ڕۆیی
به‌ره‌و شاری بێوه‌فایی..
hemnbaban@yahoo.com
|