ئاگاداریەک بۆ پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان لە کوردستان.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ په‌نابه‌ران و ڕای گشتی.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵه‌ی به‌ڕێز شاناز ئیبراهیم که له‌م سایته بڵاوکراوه‌ته‌وه: http://cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=10181 سه‌ره‌تا ئیمه ده‌ستخۆشی له هه‌ر کار‌و هه‌وڵێک ده‌که‌ین له ڕاستای نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و مافی مانه‌وه دا ئه‌نجام بدریت. هه‌واله‌که ئاوایه که شاناز ئیبراهیم نامه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی ئاراسته‌ی سه‌رۆک وه‌زیران ووه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وسه‌رۆکی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ووسه‌رۆکی لیژنه‌ی کاروباری به‌ریتانیاو حزبی کۆنزه‌رفاتیف وسه‌رۆکی حزبی لیبرال دیموکراتی کردووه، که تیایا ناره‌زایه‌تی و بیزاری خۆی له به‌زۆر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و 49 په‌نابه‌ره ده‌ربڕیوه.
وه تیایا داوای لیبوردنی کردووه به‌هۆی کاتی کریسمسه‌وه. وه پێڕاگه‌یاندوون حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌رپرسیاره له ژیانی ئه‌و کوردانه‌ی که به‌هۆی به‌زۆر ناردنه‌وه‌یان توشی حاڵه‌تی خۆ کوشتن ده‌بن و نموونه‌ی 3 حاڵه‌تیشی ئاماژه پێداوه . ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی شاناز ئیبراهیم، هه‌رچه‌نده زۆر دره‌نگه، به‌لام جێگای پێشوازی و پشتیوانیه. به‌لام له هه‌مانکاتدا پیویسته ڕۆشنتر ببێته‌وه.
یه‌ک:داوا ده‌که‌ین ئه‌و ده‌قی ئه‌و نامه‌یه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک وه‌زیران کراوه بۆ ڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستان و جیهان بڵاوبکاته‌وه.
دوو: لایه‌کی بابه‌ته‌که حکومه‌تی هه‌ریمه و حکومه‌تی هه‌ریم پیویسته هیج په‌نابه‌رێک وه‌رنه‌گرێته‌وه که به‌زۆرملێ نێردرابیته‌وه.له‌و باره‌وه بۆچی نامه‌که‌ی ئاراسته‌ی هیچ به‌رپرسیکی حکومه‌تی هه‌ریم نه‌کردووه؟.
سێ: حکومه‌تی هه‌ریم له‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که تاوانیکیان به‌سه‌ردا سه‌پینراوه، ده‌بیت به‌به‌شداری ڕاسته‌وخۆی لایه‌نی سێیه‌م یانی ڕێکخراوه په‌نابه‌ری و ئینسانیه نیوده‌وله‌تیه‌کان ، ته‌حقیق له‌و کێشه‌یه بکات وه ئایا کێشه‌که‌ی په‌یوه‌ندی به داوای مافی په‌نابه‌رییه‌وه هه‌یه؟
ئایا کێشه‌که‌ی بارته‌قای ئه‌وه هه‌یه که سزای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌زۆری به‌پێێ ڕێکه‌وتننامه نیوده‌وڵه‌تیه‌کان به‌سه‌ردا جیبه‌جێ بکرێت؟ وه پیویسته ئه‌و بارودۆخ وپێداویستیانه دابین بکرێت بۆ ده‌رکه‌وتنی دروستی لیکۆڵینه‌وه‌که.
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراق 18.12.2008
_________________________________________________________________ IFIR:PO.BOX1575, ILFORD, IG1 3BZ, LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal, d.jamal@ntlworld.com, Mobile:00447856032991 ,Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com, Jamal-hasan@hotmail.com -www.federationifir.com www.csdiraq.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌گه‌ری: بۆ ڕۆژی سێیه‌م په‌نابه‌ران به‌رده‌وامن له مانگرتن و ده‌ستیان به‌سه‌ر که‌نیسه‌یه‌کدا گرتووه.
له‌رۆژی 19.12.2008 پتر له 150 په‌نابه‌رو لایه‌نگری مافه‌کانی په‌نابه‌ران له جوڵانه‌وه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوودا ده‌ستیان به‌سه‌ر که‌نیسه‌ی پریدگه‌ردا گرت له شاری زوریخ، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه ته‌واوی میدیای سویسرای به‌خۆیه‌وه به‌سته‌وه، به‌هه‌ر سێ زمانی ئه‌لمانی، فه‌ره‌نسی، ئیتالیایی، وه ناوچه‌یی و سه‌راسه‌ری.
رۆژنامه سه‌راسه‌رییه گرنگه‌کانی وه‌ک NZZ, Tagesanzeiger, 2 0 Minute, Tage, sblatt و ته‌له‌فزیۆن سه‌راسه‌ری وناوجه‌ییه‌کان، رادیۆکان FS1, telzur radio top,lora, fontana, 24, enerje, بایه‌خیکی تایبه‌تیان دایه ئه‌م ئاکسیۆنه. وه له‌زمانی په‌نابه‌رانه‌وه ژیانیان له نیو ناهه‌مواری هایمه‌کان، سه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی کارکردن و زیندانیکردنیان بلاوکرده‌وه. گۆشه‌ی جۆراوجۆری ژیانی سه‌ختی خیزانه‌کان، منال و که‌موکوری ته‌ندروستیان، بڕینی مووچه و دابینکردنی لانی که‌می ژه‌مه‌کان وپه‌ستانیان به‌یه‌که‌وه له ژێرزه‌مینه سه‌ربازییه‌کاندا به‌ژنان و منالان و گه‌وره‌سالان و نه‌خۆشه‌کان ...چاوه‌ڕوانی دورودریژی ساله وساڵ گوزه‌ران له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، ئه‌مانه له‌لایه‌ک وله‌لایه‌کی دییه‌وه سیاسه‌تی ناقانوونی و نائینسانی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی په‌نابه‌ری گۆشه‌یه‌کی تری سه‌رنج راکێشانی میدیاکان بوو.
له نیو میدیای کوردێشدا جگه له‌وه‌ی سه‌ره‌تای جولانه‌وه‌که بایه‌خیکی تایبه‌تی بوو له ماڵپه‌ره جۆراجۆره‌کانی سبه‌ی، هاوپشتی، ئه‌مرۆ، فیدراسیۆن، رووداونیت، پوک میدیا، ئاوینه، ...بلاوکرایه‌وه ، هه‌روه‌ها چه‌ندین چاوپیکه‌وتنی رادیۆیی له‌گه‌ل ئه‌حمه‌د عه‌لی له‌لایه‌ن رادیۆی نه‌وا، ناوخۆ، هاوپشتی یه‌وه ،ئه‌نجامدرا، وه ته‌له‌فزیۆنی ئاسۆتیڤیش و چه‌ندین ژووری پاڵتاکی موتابه‌عه و په‌یام یان په‌نابه‌ران ده‌دا.
جه‌مال کۆشش له‌گه‌ل زۆربه‌ی میدیا ئه‌لمانی زمانه‌کاندا ، وه له‌پریسه کۆنفره‌نسی رۆژی 20.12. و ئه‌حمه‌د عه‌لی و جه‌مال کۆشش له میزگردی رادیۆیی رادیۆ لۆرا ده‌رباره‌ی ناقانوونی و نائینسانی سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌رانی کوردستانی عیراقیان بۆ میدیاکان رۆشنکرده‌وه.
سیاسه‌تی ئه‌وه‌ی که زۆر به‌خێرایی په‌نابه‌ر ره‌د ده‌کریته‌وه له‌لایه‌ن به‌ریوه‌به‌رایه‌تی په‌نابه‌ری، به‌به‌هانه‌ی ئاساێش بوونی کوردستان،پاشان له‌سه‌ر هه‌مان بنچینه به‌شی ئیسئتئنافیش داواکه‌ی ره‌د ده‌کاته‌وه و مه‌له‌فی داده‌خات، وه پاشان ماوه‌که‌ی بۆ دیاریده‌کریت بۆ جێهشتنی سویسرا ، پاشان ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره نه‌ڕوات ، پۆلیس چاودیری ده‌کات و له حاله‌تی گرتنیدا له زیندانی دیپۆرتکردنه‌وه حوکمی 24 یان 18 مانگی ده‌ده‌ن،که ئه‌مه لانی زۆری زیندانیه‌تی وه پێێناڵێن دوای ئه‌و ماوه چێ؟. وه له زیندانیش به‌به‌رده‌وامی فشاری له‌سه‌ره که ئیمزای بکات بگه‌رێته‌وه، له زۆر جاردا تا فرۆکه‌خانه ده‌یبه‌ن و له زیندانی دیپۆرتکردنه‌وه‌ی فرۆکه‌خانه شه‌ویک ده‌مینیته‌وه‌و بیر بکاته‌وه له ئایا ئاماده یه بگه‌ڕێته‌وه له‌سه‌ر خواستی خۆی...ئه‌گه‌ر سه‌رنه‌که‌وت بۆ ته‌یاره‌که ئه‌وا ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ زیندانیکی خراپتر...ئه‌م شێوازه، ئه‌م میتۆده ناقانوونیه و چه‌کیکی قه‌ده‌خه‌کراوه بۆ ناچارکردنی په‌نابه‌ر بۆ ئیمزا دان له په‌ڕی فۆرمۆڵه‌یه‌کی ئاماده‌کراو.
تا ئیستا ده‌وله‌ت ته‌نها له‌ڕێگای میدیاوه وه‌لامیکی کورتی مانگرتوانی داوه‌ته‌وه. وه نوینه‌رانی په‌نابه‌رانیش هه‌ر له‌میدیاکانه‌وه وه‌لامیان پیدایه‌وه. سووربوونی په‌نابه‌ران له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌مانگرتنه‌که، په‌یدابوونی پشتوانیه‌کی به‌هیز له نیو کۆمه‌ڵگادا پاش بلاوبونه‌وه‌ی کێشه‌کان له زمانی خودی په‌نابه‌رانه‌وه، داگیرکردنیکی به‌رته‌سکی که‌نیسه‌یه‌ک له شاری لۆزان بۆ پشتیوانی له مانگرتوان،.ده‌وله‌تی له ژیر فشاریکی گه‌وره‌دا داناوه که بیت ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ل په‌نابه‌ران دانیشتن بکات و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن.
له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پێشبینی ده‌کریت ئه‌م فشاره ده‌وله‌ت ناچار به‌هه‌ڵویست بکات. ...
بۆ ده‌ستکه‌وتنی زانیاری تکایه په‌یوه‌ندی به‌و دوو ژماره‌یه‌وه بکه‌ن که له خواره‌وه دا هاتوون هه‌روه‌ها ته‌ماشای ئه‌م لینکانه‌ش یارمه‌تیتان ده‌دات. www.fedirationifir.com راپۆرتیکی وێنه‌یی. http://www.tagesanzeiger.ch/zuerich/stadtzuerich/story/12850823 http://www.sosf.ch/cms/front_content.php?idcatart=2967 http://www.20min.ch/news/zuerich/story/26722952
http://www.toponline.ch/area-1.rub-45.art-113849.tce چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی تریش...
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی /سویسرا 20.12.2008 ___________________________________________________________ جه‌مال کۆشش 0787557786 www.fedirationifir.com ئه‌حمه‌د عه‌لی 0788532004 IFIR, Postfach 7643, 3001 Bern ahmadali525@hotmail.com
|