سه‌فین حه‌مید ماڵه‌كانی جه‌نگی له پێشانگایه‌كدا خسته‌روو.
پاسار فایه‌ق
رۆژی چوارشه‌ممه 30 ته‌موز/ یۆلیۆ به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و ده‌زگاكانی كوردی و بیانی، له‌ژێر چاودێری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێری سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین حه‌مید دووه‌مین پێشانگای خۆی له‌ژێر ناوی "ماڵه‌كانی جه‌نگ" له گه‌له‌ری كوردستان له شاری هه‌ولێر كرده‌وه.
سه‌فین حه‌مید له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و بابه‌ته بۆ پێشانگاكه‌ی گۆتی "ئه‌م بابه‌ته خۆی بابه‌تێكی سه‌رنج راكێشه و ئێستاش بۆردمانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، بۆیه به‌باشم زانی له‌سه‌ری وردبمه‌وه و فۆكسی له‌سه‌ر بكه‌م".
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوی ماڵه‌كانی جه‌نگ، سه‌فین گوتی "ئه‌و ماڵانه له ئه‌نجامی جه‌نگ دروست بووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ژیانی تێدا به‌سه‌ر ده‌بن، به‌ناچاری له‌وێ. ئه‌وان ناتوانن خه‌ونی خۆیان له‌و ماڵانه بێنه دی، ئه‌گه‌ر جه‌نگ نه‌بوایه ئه‌و ماڵانه‌ش نه‌ده‌بوون".
ساڵی (2007) یه‌كه‌م پێشانگای تایبه‌تی خۆی به‌ناوی "چراكانی ژیان كرده‌وه، هه‌ر له‌و ساڵه‌ش به‌شداری پێشانگای هاوبه‌شی وێنه‌گرانی عێراق كرد له وڵاتانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا. ساڵی (2006) به‌شداری له پێشانگای هاوبه‌شی وێنه‌گرانی كوردستان كرد و توانی له پێشبركێی پێشانگه‌كه‌دا خه‌ڵاتی (زێرین، زیون و برۆنزی) به‌ده‌ست بێنێت و ساڵی (2005) به‌بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، به‌شداری له پێشانگایه‌كی هاوبه‌ش كرد له هه‌ولێری پایته‌خت و توانی له پێشبركێی پێشانگاكه‌دا خه‌ڵاتی زێرین به‌ده‌ست بێنێت.
فۆتۆگرافه‌ر وێنه‌كانی له زۆرێك له رۆژنامه و گۆڤاره جیهانییه‌كان بڵاوبۆته‌وه، له‌وانه‌ش (نیویۆرك تایمز، واشنتن پۆست، نیوز ویك، لۆس ئه‌نجلۆس تایمز، لیمۆندی فه‌ره‌نسی و ی‌و ئێس تودی)، ئه‌مه جگه له بڵاوكردنه‌وه‌ی له گۆڤار و رۆژنامه كوردی و عه‌ربییه‌كان.
هه‌ولێر
|