سه‌فیری عێراق له نه‌مسا له ژێر فشاری کۆنه‌به‌عسیه‌کاندایه.
شابان له‌شکری
سه‌فیری عێراق( تاریق ئاکره‌یی) له‌نه‌مسا له ژێر فشاری عه‌ره‌ب وکۆنه‌به‌عسیه‌کاندا، کونسولێکی کوردی له‌سه‌ر کاره‌که‌ی لابرد.
ئه‌وه‌ی زانراوه و ڕوون ئاشکرایه لای ڕه‌وه‌ندی کوردی سه‌باره‌ت به سه‌فاره‌تی عێراقی له‌ماوه‌ی 35 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیدا، ئه‌وه‌یه که ئه‌م سه‌فاره‌ته بنکه‌یه‌کی ترسناک وقێزه‌وونی به‌عسیه‌کان بوو له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپادا، که مۆڵگه‌ی سه‌ره‌کی چالاکی وسه‌پۆتاژه‌کانی ده‌زگا هه‌والگریه‌به‌دناوه‌که‌ی عێراق بوو دژی هه‌موو توێژه به‌رهه‌ڵستکاره عێراقیه‌کان، به‌تایبه‌تی کورد که‌له رووی ژماره له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تر زیاتر‌و کۆنترن له‌م ووڵاته‌دا.
لایه‌نێکی قێزه‌وونی دی سه‌فاره‌تی عێراقی ئه‌وه‌یه که له‌ساڵانی 1991 به‌دواوه ده‌رکه‌وت، به‌وه‌ی جگه له‌وه‌ی شوێنی په‌یداکردنی کڕیاری نایاسایی بوون بۆ ساغکردنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق له ڕێگه‌ی کوڕه‌گه‌وره‌که‌ی دیکتاتۆری عێراق ( عوده‌ی) زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌رو کارگوزاره‌کانی سه‌فاره‌ت به ئۆتۆمۆبیله‌کانی سه‌فاره‌ت که‌ژماره‌ی تایبه‌تی دیبلۆماسیان لێ به‌سترابوو خه‌ریکی کاری قاچاغچێتی وهێنانی جگه‌ره‌و گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵکی نایاسایی بوون له‌ووڵاته‌کانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ ئه‌وروپای رۆژئاوا بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌ناهه‌نده‌یی.
دیاره لێره‌دا دوای ئه‌مبارگۆی وولاتان له‌سه‌ر ڕژێمی سه‌دام له رووی ئابوریه‌وه داهاتی ئاسایی سه‌فاره‌تی کورت پێ هێنابوو، بۆیه کاری سه‌ره‌کیان بریتی بوو له‌قاچاغچێتی.
پاش ڕووخانی ڕژێم له سالی 2003 سه‌فیرێکی کوردی به‌ڕێکه‌وت و ڕێکه‌وتن به‌رکه‌وت. سه‌فیرێکی نه‌شاره‌زا که‌وته ناو ئه‌م گه‌ڕه‌لاوژێه‌ی سه‌فاره‌ته‌وه که سیخناخه له کۆنه‌به‌عسی وهه‌ندێ عه‌ره‌بی تر. که لێره‌دا ته‌نها سه‌فیره‌که‌ی به‌عس لابراوه سه‌فیرێکی کورد جێگه‌ی گرتۆته‌وه ئه‌گه‌ینا سکرتێره‌که‌ی سه‌رده‌می به‌عس( عالیه) که‌ماوه‌ی 26 ساڵه له‌وێ ده‌ستبه‌کاره نه‌ک هه‌ر کاره‌که‌ی له‌ده‌ست نه‌داوه، به‌ڵکو پله‌که‌شی بۆ پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌رزکراوه‌ته‌وه که‌ئه‌مه‌ش نه‌شاره‌زایی سه‌فیره نوێه‌که له‌بواری کاره‌که‌یداده‌سه‌لمێنێ.
ئه‌وه‌ی ئاواره‌ی کورد له‌و ووڵاته‌دا باسی ده‌که‌ن ئه‌یگێڕنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌م سه‌فیرو سه‌فاره‌ته‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌ی بۆنی کوردی لێ بێت ئه‌م پیاوه خۆی لێده‌پارێزێ و له هیچ بۆنه‌یه‌کی تایبه‌تی کوردی‌دا ئاماده‌یی و ووته‌ی نیه، نه‌وه‌کو عه‌ره‌ب وکۆنه‌به‌عسیه‌کانی به‌ناوه ژێر ده‌سه‌ڵاتی لێی دلگیربن. ئه‌م سه‌فیره پێده‌چێ به‌ڕاده‌یه‌ک پان عێراقی بێت و باوه‌ڕی به‌فیدرالیش نه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوهێنانی کوردی له‌لابڤه‌یه و له‌م 5ساله‌ی کاره‌که‌یدا هه‌رگیز به‌شداری ئاهه‌نگه‌کانی نه‌ورۆزی نه‌کردووه( له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز زیاتر تایبه‌تمه‌ندێتی کوردی پێوه‌یه) واپێده‌چێ سه‌فیر گه‌یشتبێته سه‌ر ئه‌و ڕۆچونه‌ی که کورد شایسته‌ی ئه‌وه‌نین ده‌وڵه‌ت دام وده‌زگای موئه‌سه‌ساتی له عێراق و ئه‌و‌روپادابه‌ڕێوه‌به‌رن،ئه‌وه هه‌ر شایسته‌ی عه‌ره‌به زمانزانه‌کانه. لێره‌دا سه‌فیر په‌یڕه‌وی ڕێکاری( اسلوب) پێشۆڕاتیڤانه‌ی کردوه به‌رانبه‌ر به‌گه‌له‌که‌ی خۆی .
به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌م سه‌فیره کورده له‌بۆنه عێراقیه‌کاندا هه‌میشه بانگێشتی( نعمه فارس)ی قائد فیلق ی یه‌ک که‌باره‌گاکه‌ی له‌کوردستان بوو هاوکات جێبه‌جێکه ری یه‌که‌می پرۆسه‌ی ئه‌نفالی به‌د بوو، بۆ ده‌بێ ئه‌م زاته ناپاکه شۆڤێنیه هه‌میشه ناوی له پێشه‌وه‌ی ده‌عوه‌تکراوه‌کاندا بێت، دیاره سه‌فیر که‌سوکاری ئه‌نفال نه‌کراوه و خۆشی ئه‌شکه‌نجه‌و زیندانی به‌عسیه‌کانی نه‌بینیوه.
خۆزگه لێپرسراو ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له نزیکه‌وه گوێیان له جالیه‌ی کوردی نه‌مسا ده‌گرت.
به‌پێی گێڕانه‌وه‌کانی خه‌ڵکی نه‌مسا سه‌فیر ته‌نها له خه‌می خێزانه‌که‌ی خۆیدایه، له‌کاتێکا له ووڵاتی نه‌مسادا نه‌وه‌ی دووه‌می کورد پێگه‌یشتوه چه‌ندین لاو له کورو له کچ خاوه‌نی به‌ڵگه‌نامه‌ی جۆراوجۆری به‌رزن له بواره جیاجیاکاندا که ده‌کرا سه‌فیر هه‌ندێ له‌وانه‌ی له جیاتی کوره‌که‌ی خۆیی وکۆنه‌به‌عسیه‌کان له( ئۆپیک) و ئونیدۆ دابمه‌زرانایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشکرایه له ڕیکخراوی ئۆپیک وئۆپیک فاند ته‌نها کۆنه‌به‌عسیه‌کان به ئیمزا‌و پشتگیری ئه‌م سه‌فیره له‌وێ دامه‌زراون گوایه ئه‌وان خاوه‌ن به‌هره‌و خیبره‌ن تاکورده‌کان.
جگه له‌وه له هیچ ده‌زگایه‌کی عێراقیدا ته‌نها یه‌ک کوردی دانه مه‌زراندوه.
UN یه‌ک کوردی تیانیه، خۆ به‌هه‌موو پێوه‌رێک کورد له‌نه‌مسا گه‌وره‌ترین جالیه‌ی عێراقی پێکده‌هێنن، که‌چی یوئێن ژماره‌یه‌کی باشی له‌عه‌ره‌بی عێراقی تێدایه.
سه‌فیر به‌و ڕه‌فتارانه‌ی خۆی بچوک ده‌کاته‌وه، باشترین به‌ڵگه‌ش نوێنه‌ری حیزبه‌کان زۆر له‌و کاراترو ناودارترن له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ خزمه‌ت به‌گله‌که‌یان ده‌که‌ن.
لابردنی کونسوڵه کورده‌که‌ش هه‌ر بۆ دڵنه‌وایی به‌عسیه‌کانی ناو سه‌فاره‌ته،
دیاره ئه‌وانه له‌و کورده ده‌ڕه‌ونه‌وه به‌و پێ یه‌ی جگه له‌وه‌ی پیاوێکی به‌واڕسک خۆشگۆیه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا، هاوکات که‌سێکی قاڵه‌وه‌بووی رۆژگاری سه‌ختی خه‌بات و تابڵێی پیاوێکی هه‌ڵسوڕاو گونجاو زمان‌زان و به‌ڕێزه، نه‌ده‌بوو له‌به‌رخاتری چه‌ند به‌عسیه کی‌نه‌فس نزم ئه‌و کاره‌ی ده‌رباره بکرایا، لێره‌دا ئه‌وه روون وئاشکرایه که سه‌رپێچی یاسایی بوونی نیه،هه‌ربۆیه سزادانیشی به‌و شێوه‌یه قابیلی قه‌بوڵ نیه.
________________________________________ Pejorative پێشوراتیڤ: ووشه‌یه‌کی فه‌ره‌نسیه به‌مانای به‌که‌م گرتن و به‌که‌م نیشاندانی ئه‌وی دی دێت،ئه‌م ڕێکاره زیاتر تایبه‌تمه‌ندێتی حیزبه‌نه‌یاره‌کان وده‌سه‌ڵاته ناجێگیره‌کانه.
lashkry.shaban76@gmail.com
|