٢٣\۴\٢٠١٠
سێ هەواڵی گرنگی په‌نابه‌ریی لە ناوەندی
هەواڵگری فیدراسیۆنەوە.
حه‌فتا پەنابەرە
دیپۆرتنەکراوەکەی بەریتانیا
نامە ئاڕاستەی
سەرۆکی هەرێم و
حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
بەریتانیا :گرتووخانە پەنابەرییه‌کان.
22-4-2010
پەنابەران لەگرتووخانەی ئۆکنتنوبرۆک هاوس و گلاسگۆوە بە ئیمزای36
پەنابەری کورد لەو 70 پەنابەرەی بریاربوو 4-7 دیپۆرتی فرۆکەخانەی
سلیمانی بکرێنەوە، نامەیەک ئاڕاستەی فیدراسیۆن ودەزگاکانی ڕاگەیاندن‌و
هەموو ئەو لایەنانە دەکەن کە بەهەوڵی داواکاریەکانیانەوە ڕۆیشتن لە
دەرەوە و ناوەوەی کوردستان. سەرئەنجام دیپۆرتیان ڕاگیرا.
سەلام عه‌بدوڵا لە گرتووخانەی برۆک هاوس بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی
ڕاگەیاند"ئێمە لێرە ماڵ ویران بووین زوو زوو نامە دەکەنە ژوورەوەی
سجنەکەمان داوامان لێدەکەن ئەو نامانە ئیمزا بکەین تا ئارەزوومەندانە
بگەرینەوە".
سەلام ئەوەشی ووت"بەگیرفانی بەتاڵ دوای شەش ساڵ بۆ کۆێ برۆمەوە چیکراوە
بۆ ئەوانەی نێراونەتەوە بەڕاستی بۆ وازمان لێناهێنن ژیانێکی ئارام و
ئاسایش بەسەر بەرین ؟بۆ وامان لێدەکەن ڕقمان لەهەموو شتێک بێتەوە".
بیستون لەگرتووخانەی گلاسگۆوە ووتی "دوای ئەوەی 7-4 لە فرۆکەخانەی
هیسرۆەوە ئێمەیان گیرایەوە وناردنەوەمان سەری نەگرت ژمارەیەکی زۆرمان
لێ ئازادکراوە بە تایبەتی ئەوانەی کەفیلیان هەیە".
لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی فیدراسیۆن‌و دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەموو ئەو
لایەنانەکراوە کە پشتیوانیان لەو پەنابەرانە کردوە بەفکس ئاڕاستەی
سکرتاریتی فیدراسیۆنکراوە هاتوو"سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەدەکەن
هاوکاریانکردون و داوا لە سەرۆکی هەریمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی
هەریمو سەرۆکی پەرلەمان و هەموو حزب و لایەنە سیاسیەکان دەکەن ،دەرگای
فرۆکەخانەکان بەرووی پەنابەرانی بەزۆر نێراوە دابخەن، پەنابەری بەزۆر
نێراوە وەرنەگرنەوە و ئیدانەی ئەو سیاسەتەنامرۆڤانەیە بکرێت کە
بەرامبەر پەنابەری کورد لەگرتووخانەکاندا پەیرەوەی لێدەکرێت".
هاوپیچی ئەمە نامەی پەنابەران ببینن:

_____________________________________________________________________________________

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هەوڵی فیدراسۆن بۆ
هەڵوەشانەوەی ڕێکەوتنی عێراق و سوێد
دژ بە دیپۆرت
کردنەوەی پەنابەران.
فیدراسۆنی پەنابەرانی عێراقی لەوڵاتی سوید بەردەوامە لە زنجیرە
چالاکیەکانی بۆ بەرگری کردن لەپەنابەرانی عێراقی وکوردبەتایبەتی .
ڕێبوارحسین بەرپرسی فیدراسۆنی پەنابەرانی عێراقی....یۆتۆبۆری
ووتی"دوابەدوای کۆبونەوەمان لە٨/٤/٢٠١٠ لەشاری یۆتۆبۆری لەگەڵ
نوێنەرانی هەرحەوت پارتە دەسەڵاتدارەکەی سوید پاش گفتوگۆیەکی چڕلەسەر
ڕەوشی پەنابەران توانیمان یاداش نامەیەک لەگەڵ هەزاروپێنج ێەد ئیمزا
کەهی سەرجەم چین وتوێژەکانی کۆمەڵگای سویدیەئاراستەیی بەریز(هانس رۆتان
برگ )نوێنەری حزبی دەسەڵات بکەین "
ڕێبوارحسین ئەوەشی ووت"داواکاری هەڵوەشانەوەی ئەو ڕێکەوتنە نهێنیە ی
بەینی سوید‌و عێراق بۆناردنەوەی پەنابەران بەزۆر،ئازادکردنی
ئەوپەنابەرانەی کە لەکەمپەکانی سوید دەست بەسەرن وئامادەکراون
بۆناردنەوە ./ئیقامەدان بەکیسی ئەوهەزاروچوارێەد کوردەی کەئیقامەکانیان
لێ سەنراوەتەوە ساڵی ٢٠٠٧ .
/ئازادکردنی ئەوپەنابەرانەی کە بەنهێنی ژیان بەسەر دەبەن وناویان
لەپۆلیسە بۆمەبەستی ناردنەوە ./چارەسەرکردنی ئەونەخۆش وکەم ئەندامانەی
کەئیقامەیان نیەلەڕیگای خەستەخانەکانەوە نەک کەنیسەکانەوە ./کێسی ژنان
عێراقی بە بەهاوە ربگیری لەبەرئەوەی مافی ژنان پیشێل کراوە لە عێراقدا"
.
ئەوەشی ووت"دوابەدوای ئەم هەوڵانە لە ١٧/٤/٢٠١٠ نامەیەکمان ئاراستەی
باڵوێزخانەی عێراقی کردوە لە ستۆکۆڵم بۆچاوپێکەوتنی بەڕێزسەفیری عیراقی
لەسەرڕەوشی پەنابەران وهەڵوەشانەوەی ئەوڕێکەوتنەی نێوان سویدوعێراق .
لەگەڵ ئەمانە پلانی خۆپیشاندانیکی گەورەمان هەیە بۆ بەردەم سەفارەتی
عێراقی وپەرلەمانی سویدی لەستۆکۆڵم ".
ڕێبوارحسین
Rast-1990@hotmail.com
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی
په‌نابه‌رانی عێراقی
- یۆتۆری
____________________________________________
IFIR:PO.BOX1575،
ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK
rast-1990@hotmail.com
0041313021966 ،
00447856032991
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڕاگه‌یاندنی
رۆژنامه‌گه‌ری ده‌رباره‌ی به‌ستنی کۆنفره‌نسی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران
له سویسرا.
له پێناو سیاسه‌تیکی په‌نابه‌ری ئینسانی‌دا ، له پیناو مافی مانه‌وه
بۆ هه‌موان ،
له دژی ته‌ردو زیندانی و دیپۆرت .
کۆنفره‌نسی سێهه‌می فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له
سویسرا له ڕۆژی 19.06.2010 له‌شاری زوریخ ده‌به‌سترێت.
هاوڕێیانی په‌نابه‌ر و کۆمیونتی عیراقی له سویسرا.
به‌ره‌ی ڕاست له‌ته‌واوی ولاتانی ئه‌وروپادا له لاوازترین به‌شی
کۆمه‌ڵگاوه یانی په‌نابه‌ران ده‌ستیان به هیڕش داوه. له سویسراش
به‌شوین سالی 2000 دا وبه‌تایبه‌تی به‌دوای په‌یڕه‌وکردنی پراتیکی
فریاگوزاری، وه له‌کۆڵکردنه‌وه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای داوای مافی
په‌نابه‌ری وچوونه نێو ڕێککه‌وتنامه‌ی شه‌نگنه‌وه، هێنده‌ی دی بواری
بۆ کار‌و ژیان و مافه‌کانی په‌نابه‌ران به‌تایبه‌ت و بیانیه‌کان به‌گشتی
به‌رته‌سکبونه‌ته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌دا، به‌ره‌یه‌کی ناڕازی بۆ به‌رگرتن و
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌نگاوه زیانباره‌کانی ، وه‌پشتیوانیکردن له
په‌نابه‌ران پێکهات. فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له
سویسرا تاکه ڕیکخراوه‌ی خودی په‌نابه‌رانه ده‌ستی تێکه‌ل ئه‌و
مه‌چه‌کانه کردوه به‌ڕووی نا ووتن بۆ دیپۆرت و به‌ڵی بۆ مافی
مانه‌وه‌و مافی په‌نابه‌ری.
له‌لایه‌کی دییه‌وه و هاوکاتی ئه‌م ڕه‌وه‌نده ، خوڵقاندنی ترس له
بێگانه و له‌په‌نابه‌ران له نیو خه‌ڵکی سویسرادا، جیاکاری وبه‌سوک
ته‌ماشاکردنی بێگانه‌کان و په‌نابه‌ران، گه‌شه‌ی به‌رچاوی به ڕاسیزم
داوه. که‌مپینی مه‌ڕی ڕه‌ش و پلاکارتی چه‌ند مه‌چه‌کی ده‌ستی
تاوانباری بۆ داوای مافی هاوڵاتیبوون، پروپاگه‌نده‌ی (خراپ که‌ڵک
وه‌رگرتن له‌په‌نابه‌ری)) ، شفیزی (سویسری) کێ یه؟ ئه‌م ئایدیا
وبۆچوون ودیاردانه رووحی قانگدراوی ناسنامه‌ی ناسیۆنالیزمی سویسرایه
که لووت له ڕاسیزم ده‌کوتێ.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م
ترسخوڵقاندن وئه‌م جیاکارییه ئاراسته‌کراوه، له پیناو پێکه‌وه
ژیانێکی ئارام و جوانترکردنی ژیانی هه‌موان، ماف وڕیزی په‌نابه‌ران به
پێشمه‌رج ده‌زانێت. وه له‌گه‌ل ده‌یان لایه‌نی تری سویسری وناسویسریدا
، ئه‌و شه‌به‌نگه پرشنگداره پیکده‌هینیت که دونیای مۆدیرن
وهاوچه‌رخ وشارستانی له‌ووڵاتێکی وه‌ک سویسرا که پێویسته هه‌بێت.
به‌ڕیزان
ئه‌م کۆنفره‌نسه به‌رووی هه‌موان کراوه‌یه. کۆنفره‌نسی ئیوه‌یه.
به‌شداری تیابکه‌ن، له داهاتووی فیدراسیۆندا کاریگه‌رانه هه‌لسوڕێن .
ئه‌م کۆنفره‌نسه به‌به‌شداری نوێنه‌رانی لایه‌نه سویسری و
جیهانیه‌کان ده‌به‌ستریت
ئه‌م کۆنفره‌نسه به‌به‌شداری ژورنالیست ولیکۆڵه‌ره تایبه‌تیه‌کانی
بواری عیراق و کوردستانی ئه‌نجامده‌دڕی.
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیراقی له سویسرا
22.4.2010
____________________________________________
جه‌مال کۆشش
0787557786 0788532004
ئه‌حمه‌دعه‌لی
www.csdiraq.com ،
www.federationifir.com
IFIR، Postfach 7643، 3001 Bern
ahmadali525@hotmail.com
|