٢٩\٨\٢٠٢١
سەعید!

فه‌رهاد مازێ
بە په‌له
گه‌یاندرایه گۆڕستان
خوا نا مرۆڤ، مرۆڤ نا خوا
خوا نه‌خۆشه یا مرۆڤ
مرۆڤ نه‌خۆشه یا خوا
هه‌ر جارێ به شتێکه‌وه ده‌مگرێ
ماوه‌یه‌ک به هاوڕێیەکانم ده‌ڵێم سه‌عید
ماوه‌یه‌کیش به زیره‌ک ناویان دێنم
زیره‌ک مرد مرۆڤ
مرۆڤ مرد سه‌عید
مرۆڤی زیره‌ک ئاسووده نییه
سه‌عیدیش زیره‌ک نییه
مرۆڤ ته‌نیا بخوا و بڕی ده‌مری، وه‌ک ئه‌وانه‌ی دوای من هاتن و پێش من
مردن
ژیان به واتای بخۆ و بڕی نییه، به بخۆ و بڕی نه‌مر نابی
که‌ریمی باوک و مازێی دایک سه‌د ساڵ ته‌مه‌نیان کرد و مردن،
نازانم باوک بۆ ژیا و دایکم بۆ مرد
دایک بۆ ژیا و باوکم بۆ مرد
ماوه‌یه‌که سه‌رقاڵم.. کاتم نییه خۆم بدوێنم،
نه پیاسه‌ک له جیهانی حه‌مه کافری باپیرم ده‌که‌م
نه کاتیشم هه‌یه سه‌رخۆشبم و خوایەکه‌ی تۆ بمدوێنێ و بیدوێنم
مرۆڤ مرد
مرد مرۆڤ
هاوسه‌ره‌که‌م هێنده‌ی سه‌یری قوونی (کارداشیان) ده‌کا سه‌یری قوونی
سه‌گه‌کانی ناکا،
منم دوای گووکردنیان ده‌بێ بڵێم هه‌ی ئافه‌رین و قوونیان پاککەم
که‌سێکی بێ دایک و باوکم،
نازانم باوکم بۆ ژیا و دایک بۆ مرد
دایکم بۆ ژیا و باوک بۆ مرد
له جیهانی پڕ ده‌مامک له‌دایکبووم،
نه بوون به واتای ژیانه و نه مردنیش ونبوون
خودات ماندوویکردم مرۆڤ
نازانم ده‌ژیم یا نا، به‌ڵام حه‌زم له سه‌رکه‌وتنی شاخه و له‌وێش بۆ
ئاسمان بفڕ‌م
له به‌رزایی ئاسمان نزیکتر و ئارامتره بۆ فڕینم،
دۆقه له‌گه‌ڵ که‌س ناکه‌م، نامه‌وێ ده‌سته‌کانم بێ په‌نجه بن، له
ده‌سته‌کانت ده‌ترسێم خودا، له په‌نجه‌کانیشت مرۆڤ
ماوه‌یه‌که هه‌موو (فۆکس)م له‌سه‌ر گو‌نی سه‌گه‌که‌مه،
هه‌موو کێشه و سه‌رئێشه‌ی من گو‌نی سه‌گه‌که‌مه،
جیهان گو‌نی سه‌گه‌که‌مه و گو‌نی سه‌گه‌که‌م جیهانه
رۆژباش زیره‌ک، ئه‌مڕۆ و دواڕۆژت سه‌عید
ئه‌و هه‌موو درۆیه چیه به مرۆڤ بڵێی زیره‌ک سه‌عید، سه‌عید زیره‌ک
مرد سه‌عید
زیره‌ک مرد
سه‌گه‌که‌م گو‌نی سووڕایه.. پێویستی به نه‌شته‌رگه‌رییه،
له نه‌خۆشخانه پێیانگوتم ده‌توانی بڕۆی و دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌که
(تێل)ت بۆ ده‌که‌ین،
- ئازا خاوه‌ن چه‌ند هێلکه‌گونه؟
+ ببوورن هه‌رگیز ده‌ستم له گو‌نی سه‌گه‌که‌م نه‌داوه.. نازانم ئازا
چه‌ند هێلکه‌گونی هه‌یه
به‌ڵام گو‌نی سه‌گه‌که‌م جیهانه و جیهانیش گو‌نی سه‌گه‌که‌م
جیهان خه‌وتوه.. سووڕایه گو‌نی سه‌گه‌که‌م
له ژێر نه‌شته‌رگه‌رییدایه
نازانم باوک بۆ ژیا و دایکم بۆ مرد
دایک بۆ ژیا و باوکم بۆ مرد
سڵاو زیره‌ک
سه‌عید چۆنی
گه‌ر گو‌نی (ئازا) نه‌بڕین.. (ئازا) ده‌مرێ
من ئێستاکه بێ سه‌ر ده‌ڕۆم گو‌نی سه‌گه‌که‌میان بڕی
خوا گۆرانی ده‌ڵێ و مرۆڤ ده‌گری
خوامرۆڤ گو‌نی کوڕه‌که‌میان بڕی..
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|