
| ٢٤\١٢\٢٠١١ ته‌وه‌ری ''ئایه په‌رله‌مانی کوردستان سه‌رسه‌خت و لامله یان کارتۆنییه یان ئاسایی و له‌باره؟''. 
 
 سازدانی: ئه‌مڕۆ 
 
 
			
			 
 
 سوپاسی متمانهدارییتان ده‌که‌م ده‌رباره‌ی بابه‌تی نێردراوتان. 
 
 
 به‌پێی تێگه‌یشتنم تا ئێستاکه.. په‌رله‌مان نێوه‌ندێکه بۆ خزمه‌تی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، له نێوان په‌رله‌مانه‌وه مه‌رامه‌کانی خۆی داده‌ڕێژێ و ده‌یکا به یاسای سه‌پاو به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا: 
 
 
 نموونه‌ی نزیک: - یاسای مۆڵه‌تی خۆپیشاندان - هه‌روه‌ها له روویه‌کی تره‌وه په‌رله‌مان ئه‌و نێوه‌نده‌یه که داوا و هه‌ڵوێسته گه‌رم و ناکاوه‌کانی جه‌ماوه‌ریی پێ سارد و مردار ده‌کرێته‌وه، نموونه: - یاسای کاری رۆژنامه‌وانی - به‌وه‌ی یه‌که‌میانی کاراکرد و هه‌رچی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ره به‌و یاسایه له قه‌فه‌زی ناوه، دووه‌میشیانی پشت گوێ خستووه و هێشتا کار به یاساکانی سه‌رده‌می به‌عس ده‌کا بۆ له قاڵبدانی رۆژنامه‌وانان. 
 له‌به‌ر ئه‌وه په‌رله‌مان پێکهاتێکی ژیانیی پێویست و له‌باره بۆ هه‌ژموونکردنی حیزبی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر چاره‌نووس و ویسته ره‌واکانی جه‌ماوه‌ردا.. هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌شه‌وه، تابووتێکه بۆ له‌گۆڕنانی هه‌رچی ئومێد و ویستێکی جه‌ماوه‌ریی. 
 به بڕوای من ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیفاکتۆیه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌رده‌وامییدان به ژیانی ده‌سه‌ڵاتی حیزبایه‌تی هه‌ژموونگه‌ر زۆر پێویستی به گه‌مه‌یه‌که که بتوانێ به‌سه‌رچوون و پاشڤهڕۆبوونی خۆی له به‌رگێک نوێ بکاته‌وه و تێیدا، خۆی رواڵه‌تییانه بگۆڕێ بۆ ده‌زگایه‌کی سه‌رده‌میی.. ئه‌وه‌ش به پێکهاتنی ئه‌م جۆره هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن، که یه‌کێک له‌وانه په‌رله‌مانه‌که‌ی له‌مه‌ڕ هه‌رێمی کوردستانه، به کورتی په‌رله‌مان لێبوک و ده‌سکه‌لایه‌کی حیزبه بۆ خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری ئه‌وێدا، هیچ شتێکی‌تر نییه جگه له ده‌زگایه‌کی کارتۆنیی و گاڵته‌جاڕیی حوکمی داسه‌پاوی ملهوڕانه. 
 من وه‌کو خۆم به ته‌واویی لێی بێ ئومێدم، باوه‌ڕم وایه ته‌نها جه‌ماوه‌ری ره‌شوڕووت و چه‌وساوه ده‌توانێ ئه‌و باره ناهه‌مواره‌ی که هه‌یه به‌زۆر کراوه به نۆرمی ژیان، ته‌نها ئه‌و هێزه جه‌ماوه‌رییه ده‌توانێ بیگۆڕێ و سه‌راولێژی بکاته‌وه، به‌و توانسته‌ی که ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١ی پێ کرد ده‌توانێ ئه‌و ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته کۆتایی پێ بهێنێ. به‌ڵام که‌ی و چۆن؟ ئه‌وه‌یان من له تێڕامانێکی تایبه‌تی خۆم دام و له نووسین و هه‌ڵوێستم دا هه‌میشه وێڵم و ده‌گه‌ڕێم. 
 
 
 
 |