په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٦\٢٠١٣

    سێ هۆنراوەی ''نازم حیکمەت''.


وەرگێڕانی: هیوا ئەمانی

    تێرامان لە مەرگ.
تێراماوم لە مەرگ هاوسەرەکەم!
و ڕەگەکانی دڵم دەگیرێن...
لە رۆژێکی بەفریدا؟
لە نیوە شەوێکدا؟
یان لە ژێر درەوشانەوەی خۆر دا؟
کامێک لە ئێمە؟
چۆن و لە کوێ دەمرین؟
سپیرکەر کۆتا وشەیەک کە دەیبیستێ چیە؟
یان کۆتا رەنگێک کە دەیبینێ؟
ئەوەی کە زیندوو ئەمێنێتەوە چی؟
یەکەمین وشە کە دوای مەرگی ئەوەیتر دەیڵێ،
یەکەمین کارێک کە دەیکا چیە؟
هەوالەکە بە هاوار هاوار دێنن،
یان هێواش هێواش دەیدرکێنن؟
پاشماوە بەتەنها جێ دەهێلن و دەرۆن،
ئەوەی کە زیندوو ئەمێنێ لەناو ئاپۆرەی خەڵک دا ون دەبێ!
و ژیان واتە ئەمە ئەزیز!
هەموو ئەم کارەساتانە لە هەزار و نۆسەد و چەند دا روودەدەن؟
لە کامە مانگ و کامە رۆژ و کامە سەعاتەدا؟
تێراماوم لە مەرگ هاوسەرکەم!!
لەو ژیانەی کە پشت سەرم ناوە!
خەمگین و تۆزێک خۆپەرەست!
هەرکامەمان زوتر بمرین،
لە هەر شوێنێک و بەهەر شێوەیەک کە بێ،
دەتوانین بلێین کە یەکمان خۆشویستووە!
دەتوانین بلێین:
ئاڕمانی بەرزی ئینسانەکانمان خۆشویستووە!
و لە پێناوی دا جەنگاوین!
دەتوانین بلێین:
ژیاوین!

  
 دوژمنانی خەڵک.
ئەوان دوژمنانی هیوان، خۆشەویستم
دوژمنانی ڕوونی و خاوێنی ئاو
و داری پر لە چرۆ
دوژمنانی ژیانی پر جموجۆل
ئەوانە نیتکی مەرگیان پێوەیە
ددانگەلێکی ڕزی و گۆشتێکی بۆگەن
بەم زوانە دەمرن و بۆ هەمیشە دەرۆن.

  
 رۆژانێک کە دێن.
شێعرگەلێک دەنووسم...
چاپ نابن...
بەڵام هەر دەبن!
لە چاوەروانی نامەیەک دام...
لەوانەیە لە رۆژی مردنم دا بەدەستم بگا...
بەڵام هەر دەگا!
نە پوڵ!... نە دەوڵەت!...
دنیای ژێر سەیتەرەی ئینسان
لەوانەیە سەد ساڵی تر...
بەڵام بەدڵنیایەوە هەر وادەبێ...


hiwa_07@yahoo.com
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک