١٠\١٢\٢٠١٠
سه‌کینه محه‌مه‌د
ئاشتیانی ئه‌مڕۆ ئازاد کرا، سه‌رکه‌وتنێکی
گه‌وره‌ی مێژوویی.

هیوا ئه‌حمه‌د
بۆ به‌ره‌ی ئازادیخوازی و
مرۆڤایه‌تی!
ئه‌مرۆ
9/12/2010 له لایه‌ن کۆمیته‌کانی دژی به‌رده‌باران
و له‌سێداره‌دان و ده‌زگانی راگه‌یاندنه‌وه راگه‌یه‌نرا که سه‌کینه
ئاشتیانی له زیندانی ته‌بریز له لایه‌ن به‌رپرسانی رژێمی ئیسلامی
ئیرانه‌وه ئازاد کرا، هاوکات سه‌جاد کوره‌که‌ی و هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسه
ئه‌ڵمانییه‌که‌ش ئازادکران. هه‌رچه‌نده تا ئێستا ئه‌م هه‌واڵه له
لایه‌ن به‌رپرسانی رژێمی ئیسلامی ئیرانه‌وه پشت‌راست نه‌کراوه‌ته‌وه و
راگه‌یاندنی پێچه‌وانه ده‌ده‌ن، به‌ڵام له لایه‌کی تره‌وه هه‌واڵ و
وێنه‌ی ئازادکردنی سه‌کینه وسهجاد له لایه‌ن پرێس تیڤی که سه‌ر به
رژێمی ئیسلامی ئیرانه بڵاوکراونه‌ته‌وه.
سه‌کینه ماوه‌ی پێنج ساڵ بوو به تۆمه‌تی سێکس له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیانی
هاوسه‌ریه‌تی و کوشتنی مێرده‌که‌ی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م تۆمه‌تانه سه‌لمێنرابێ،
له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیرانه‌وه له زیندانی ته‌بریز زیندانی
کرابوو، له‌م ماوه‌یه‌دا دوو جار قامچی باران کراوه و به‌پێی یاساکانی
ئیسلام هه‌ر جاره‌ی 99 قامچی لێدراوه. له هه‌مان کاتدا به سزای پڕلهدڕندهیی
وقێزهوونی و به‌ربه‌ریانه‌ی به‌رده‌بارانکردن و له سێداره‌دان مه‌حکوم
کرابوو. چه‌ندین جار کاربه‌ده‌ستانی زیندان و رژێمی ئیسلامی هه‌وڵی
جێبه‌جێکردنی ئه‌م سزایه‌یان دا به‌سه‌ر سه‌کینه‌دا. به‌ڵام ناره‌زایه‌تیه
جیهانییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی دژی به‌رده‌باران و له‌سێداره‌دان له‌م
ماوه‌یه‌دا و به‌تایبه‌تیش که‌مپینی جیهانی ئازادکردنی سه‌کینه که
ماوه‌ی شه‌ش مانگه بێ‌وچان له هه‌وڵ وخه‌بات وتێکۆشاندایه، رێگری جدی
بوون له‌به‌رده‌م کاربه‌ده‌ستانی رژێمدا بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م تاوانه
دڕنده و دژ به ژن و مرۆڤایه‌تیه. وه سه‌رئه‌نجام ئه‌م ناره‌زایه‌تیه
جیهانییه‌ی به‌ره‌ی مرۆڤایه‌تی و ئازادیخوازی، ده‌سه‌ڵاتداران و
کاربه‌ده‌ستانی رژێمی دیکتاتۆری ئیسلامی ئیرانی ناچار کرد که
پاشه‌کشه بکه‌ن و سه‌کینه ئازاد بکه‌ن.
ئه‌مه سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی مێژوویی و پڕله‌شانازی گه‌وره‌یه بۆ
بزووتنه‌وه‌ی دژی سزای به‌رده‌بارانکردن و له سێداره‌دان له ناوچه‌که‌و
له‌سه‌راسه‌ری جیهانیشدا. شانازییه‌کی گه‌وره‌یه که ئه‌مرۆ ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه و به‌ره‌ی مرۆڤایه‌تی و ئازادیخوازان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی
بۆ ئازادکردنی سه‌کینه هه‌وڵیاندا و خه‌باتیان کرد، که توانیان ژنێک
له سزای پڕ له قین ونامرڤانه و تا سه‌ر ئێسقان دواکه‌وتوو و دڕنده‌ی
به‌رده‌باران وپه‌تی هه‌ڵواسین رزگار بکه‌ن و ئه‌مشه‌و له‌ناو خێزانه‌که‌ی
وله باوه‌شی منداڵه‌کانیدا به ئارامی وبێترس له کوشتن بخه‌وێت. بۆ
هه‌ر یه‌کێکمان ئه‌مه هه‌ستێکی بێئه‌ندازه خۆش ومرۆڤدهستانهیه و
هیچ وشه‌یه‌ک نییه بتوانێت ئه‌م هه‌سته ده‌رببرێت.
لیره‌وه پیرۆزبایی ده‌که‌ین له تاک به‌تاکی هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه ئه‌و
لایه‌ن و ریکخراو دزگایانهی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌گه‌ری، که به‌هه‌ر
ئه‌ندازه‌یه‌ک توانییان کارێک بکه‌ن له راستای ئازادکردنی سه‌کینه‌دا،
هه‌ر له بلاوکردنه‌وه‌ی ههواڵیکهوه تا ده‌گات به‌شداریکردن له که‌مپین
وچالاکییهکاندا، به‌راستی کاری پر لهئهرزش و کاریگه‌ر بوون،
نیشانیان دا که به‌ره‌ی مرۆڤایه‌تی و ئازادیخوازی ئه‌گه‌ر بێته مه‌یدان
ده‌توانێت مل به مرۆڤ کوژه‌کان و خنکێنهرانی ئازادی که‌چ بکات. ئه‌مه
ههنگاوێکی گه‌وره‌و دانانی خشتێکی پته‌وه له راستای خه‌بات بۆ
کۆتایهێنان و قه‌ده‌غکردنی یه‌کجاری سزای به‌رده‌باران و له‌سێداره‌دان
له ئیران و عیراق و ناوچه‌که‌و هه‌موو شوێنێکی دنیا.
______________________________________________
http://www.youtube.com/watch?v=HpNuo6JPde0&feature=player_embedded
:سه‌رچاوه
http://stopstonningnow.com/wpress/4295
ماڵپه‌ڕی هیوا ئه‌حمه‌د
|