سێکس و ئافرەت.
کۆمەڵگا زیاتر کار لەسەر فەوتانى حەزەکانى ئافرەت دەکات، باڵادەستى کەلتورى باوکسالارى و پیاوسالارى و نێرسالارى و مێردسالارى واى کردووە، کە هەمیشە ئافرەت بەرەو چەوساندنەوە بڕوات و نەتوانێت خۆى خۆى بێت، وایانکردووە ئەگەرچى خاوەن جەستەیەکى شۆخ وشەنگ و هۆشێکى ئافرەتانەیە، بەڵام هەردەم وەک پیاوێک وابێت، پیاوەکانى وڵاتى من دێن و باس لە مەترسیە دەرەکیەکان دەکەن کە دەبنە هەڕەشە لەسەر ئاسایشى نەتەوەیى و نیشتیمانیمان، بەڵام باس لەوە ناکەن کە هەر خۆیان خەریکى کوشتن و لە ناو بردن و سڕینەوە و پاکتاو کردنى ئافرەتانن بە تەحەکوم کردنیان بە ژیانیانەوە.
ئەوان خەریکى ئەنفالکردنى غەریزەکانى ئافرەتانن، ناهێڵێن بە پێى ئارەزووەکانى خۆیان مومارەسەى ژیانى خۆیان بکەن، بۆچى بۆ پیاوان مومارەسەکردنى هەموو حەزەکانیان بە حەزە سێکسیەکانیشیانەوە بەو پەڕى ئازادییەوە بێت، بەڵام ئافرەت هەتا ئەو کاتەى کە دەبێتە هاوسەرى یەکێک هەر نەتوانێت بە توخنى ئەو حەزەشدا بڕوات، ئەگەرچى ئەم پرسیارە رەنگە دژى بۆ دروست بێت و تێگەشتنى هەڵەى بۆ بکرێت، بەڵام گرنگ نیە، بەڵکو ئەوە گرنگە کەلە ناخى هەر ئافرەتێکدا ئەو پرسیارە بونى هەیە و زۆرجا روبەڕوى خۆى دەکاتەوە، بەڵام هەموو جارەکانیش بەبێ وەڵامى لە لایدا دەمێنێتەوە، یان بۆچى ئافرەتانیش وەک کوڕان حەزیان چوەسەر هەر کەسێک نەتوانن مومارەسەى سێکسى لەگەڵدا بکەن، لە کاتێکدا پیاوان، هەندێک جار خاوەنى ژن و منداڵشن بەڵام هەر تەماحیان زیاترە و زیاتر دەکونە موجامەلەى ئافرەتان، تا حەزە سێکسیەکانیان دابمرکێننەوە، یان زۆرجاریش دەکەونە وێزەى ئافرەتە لەشفرۆشەکان، بەڵام ئافرەتێک ئەگەر تەنیا سەیرى کورەکانى وڵاتى خۆى بکات، دوورنیە بە تەنیا ئەو سەیر کردنە ببێتە هۆکارى کوشتنى، تەنیا نیگایەک ببێتە هۆکارى سڕینەوەى مرۆڤێک بە تەواوەتى لە ناو شانۆى ژیاندا، کە ئیتر ئەو مرۆڤە بۆ هەمیشە ناتوانێت لە شانۆى ژیاندا جارێکى تر رۆڵ ببینێتەوە.
لە کاتێکدا پێویستە دادگایەک دابنرێ و زۆربەى پیاوە غەریزەبازەکانى ئەم وڵاتەى من بڕیارى مەگ بەسەریاندا بسەپێنێت، چونکە پیاوان و کوڕانى وڵاتى من، وەک کاڵایەک سەیرى ئافرەت و جەستەى ئافرەت دەکەن، وەک گورگێک دەکەونە وێزەیى و هەرکاتێکیش ئەو نێچیرەیان دەستکەوت، ئیتر بەبێ ماندووبون هەوڵى تێربوونى خۆیان دەدەن و هەرکاتێکیش تێر بون لێى ئیتر بەبێ رەچاوکردنى هیچ ئەخلاقێکى مرۆڤانە، ئەو مومارەسانەى کە لەگەڵى ئەنجام دەدەن دەیکەنە کارتێکى گوشار بۆ دوبارە دەستخستنەوەى ئەو نێچیرە و دواتر ئابڕوو بردنى لە ناو دەوروبەرەکەیدا.
بۆیە پێویستە ئافرەتانیش هەوڵى بەردەوام بدەن بۆ گێرانەوەى مافەکانیان، تا ئەوانیش وەک کوڕان پیاوانى نێرینەکانى ئەم وڵاتەى من بە ئازادى بتوانن بژین، بتوانن مومارەسەى حەزەکانى خۆیان بکەن بەبێ ترس و بەبێ شەرم و بەبێ دڵە راوکێ بە حەزە سێکسیەکانیشیانەوە، چونکە تا ئافرەت وەکو پیاو ماف و ئازادى نەبێت ناتوانین بڵێین ژیانى مەدەنى و دیموکراسى پەیڕەو دەکەین و ناتوانین بڵێین ئێمە یەکسانیمان بەر قەرار کردووە.
سلێمانى
|