سێکس و
خۆشەویستى ژن .

نەجات روستى
ئەوەندە بێزارى پێوە دیار بوو هەر کەسێ بیبینبایە هەستى پێدەکردو ناخى
دەخوێندەوە، چەند جارێک زەنگى بۆ هاورێ گیانى بەگیانییەکەى لێدا لە بەر
کاروبارى ئاسایى نەیدەتوانى وەڵام بداتەوە، بەناچارى کورتەنامەیەکى بۆ
دەنارد. بە بەردەوامى هاورێکەى باسى هەستى خۆى دەکرد بەرامبەر بەو،
هەناسەیەکى قوڵیشى هەڵکێشا، خەفەتى بۆ ژیانى دەخوارد. ئەو ئاهە ساردە
وایلێکردم کە زیاتر گوێ بۆ قسەکانى شل بکەم، لە نزیکەوە ئاگادارى وردى
ژیانى ئەوم، خوشکەکانى پێش ئەو شویانکرد هەرچەندە لەو بچوکتربوون.
ماوەیەکى زۆر لە ماڵى باوکى ماییەوە، زۆرجار پێیاندەووت کە دەبێ لەم
ماڵە پرچەکانت سپى بکەیت؟! ناچیتە ماڵى خۆت. ئەوە ببوە گرێیەک لە
ناخیدا، بۆییە بڕیارى دا هەر کەسێ بیتە داواى هەر چۆنیک بێت رازی دەبێت.
ئەو شێوەى لە مانگ دەچوو ئەوەندە ناخى پاک بوو. هەمیشە ڕووناکى دەداییە
دەوروبەرى خۆى، ڕۆژێک لە ڕێگایەکدا بە رێگایەکى سودفە لەگەڵ پیاوێک
بیروبۆچونەکانیان گۆڕییەوە، هەرچەندە زۆرێک لەو سیفاتانەى لەو پیاوەدا
هەبوون بەدڵى نەبوون بەڵام هەمیشە ئەو قسەیەى دەهاتەوە یاد کە
پێیاندەوت دەبێ سەرى سپى لە ماڵى باوکت بهۆنیتەوە، بۆیە بەهەموو شتێکى
پیاوەکە ڕازی بوو. ژیانى ئەو لێرەوە گۆڕانى بەسەردا هاتء ئەو بۆچونەشى
بەتاڵ کردەوە کە پێیاندەوت دەبێ پرچت سپى بکەیت.
لە یەکەم ڕۆژى ژیانى لەگەڵ ئەو پیاوەدا، هەستى کرد کە ئەمە دۆزەخێکە
دەربازبوونى زۆر گرانە بەڵام هەموو شتێکى قبوڵ کرد تەنها لە بەرئەوەى
کە مرۆڤ شایانى گۆڕانە ئەو گۆڕانەش هەر ڕووى نەدا، ژیان لەگەڵ پیاوێک
کە هەمیشە مەستە. شەوان بۆ چەند کاژمێرێک خۆى دەکردەوە بە ماڵدا وەک
مردوو وابوو، تەخت لێى دەخەوت بەبێ ئەوەى ڕۆژێ سۆزو خوشەویستێکى
پێببەخشێت. هەرجارێ دەیویست حەزى خۆى بەتاڵ دەکردەوە، بەبێئەوەى گوێ بۆ
حەزەکانى ئەو بگرێت. هەر بە حەزەکانى ئەو، منداڵێکى هێناییە دونیا.
ئومێدێکى زۆرى هەبوو کە ئەو منداڵە ببیتە سیمبولى خۆشەویستى نێوانیان،
ئەفسوس ئەویش سودى نەبوو. ناچار لە هەموو مافەکانى خۆى خۆش بوو بۆ
ئەوەى سەرلەنوێ ژیانێکى تازە دروست بکات، هەر واش بوو لە ماوەیەکى
دیاریکراودا هەر یەکەیان بۆ ماڵى باوکى خۆیان گەڕانەوە. پاش چەندین
مانگ چاوەڕێ کردن، لەگەڵ کەسێکیتر بیروبۆچونیان گۆڕییەوەء پەیوەندیەکى
زۆرى خوشەویستى لە نێوانیان دروست بوو، ئەو خۆشەویستییەش ببوە هەوێنى
ژیانێکى تازەى هاوسەرى. هەرچەندە هاوسەرە تازەکەى هەموو شتێکى ژیانى
ئێمەى دەزانى، زۆر خۆشحاڵ بوو بەوەى کە ببن بە هاوسەرى بەڵام لە دواى
ساڵێک پیاوەکە ئەو سۆزو خۆشەویستییەى جارانى نەما. هەندێ وشەى ناشرین
بەکاردەهێنێت کە ئەو هەرگیز لە ئەو نەدەوەشاییەوە، هەردووکیان حەزیان
دەکرد منداڵیان هەبێت بۆ ئەوەى ببێتە چراى ماڵەکەیانء ئەو خۆشەویستیەى
نێوانیان زیاتر بێت. هەر چاوەڕوانن ئەو ئاواتەیان بێتەدى، ئەو
چاوەڕوانییە گومانى لە لاى پیاوەکەى دروست بوو کە ژنەکە دەیوت هاوڕێکەم
منداڵى نابێت، بۆیە کەوتنە بەهانە گرتن لەیەکترو ڕۆژانە قسەى سوکء
ناشرین جێگاى قسە خۆشەکانى گرتەوە.
najatrosty@yahoo.com
|