سێكوچكه‌ی ئه‌مریكا، هه‌رێم، په‌كه‌كه، دژی توركیا .
له نوسینی/نوسه‌رو سیاسه‌تمه‌داری فاشیست و كه‌مالیست حسن جلال گوێزه‌ل راۆیكال.١/١١/٠٧ هۆشیار مه‌لا ئه‌وره‌حمان
سێكوچكه‌ی ئه‌مریكا پێشمه‌رگه په‌كه‌كه و یه‌ك توركیا به‌ته‌نها، ئه‌وه‌ی جه‌ندین ساله له‌پشتی په‌رده‌وه به‌نهێنی كاری بۆ ده‌كرێ ئه‌وا ئاشكرا بوو به‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا توركمانه‌كانی ناو هێڵی ٣٤یش ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌كوردیه سه‌ربه‌خۆیه‌ی كه‌ده‌مێكه ئاماده‌كری دامه‌زراندنی ده‌كات وسنوره‌كانیشی له‌سوریاو توركیا‌و ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه،بۆ داهاتوش زه‌وی وخاكی ئه‌م ووڵاتانه‌ش بۆخۆی داده‌بڕێ. ئه‌و سودو قازانجانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا به نیازی چنینه‌وه‌یه‌تی له‌م پلانه‌یدا، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پۆلین ده‌كرێن.
یه‌كه‌م: ڕاگرتنی پاسه‌وانی هه‌رزانه بۆ ناوچه نه‌وتاویه‌كان(بیره‌نه‌وته‌كانی كه‌له داهاتوشدا ده‌دۆزرێنه‌وه) له بنه‌ڕه‌تدا سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌مه‌ریكا بریتیه له دابین كردنی نه‌وت ونزیك بوونه‌وه‌ی زیاتر له ئیسرائیل ورزگاركردنی له قه‌تیسماویه‌ی ئێستای له نێوان ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌به‌كاندا،له راستیدا داگیركردنی عێراق له مه‌سه‌له‌ی نه‌وته‌وه سه‌ریهه‌ڵدا بو به‌حه‌قیقه‌تێك.ئه‌مه‌ریكا بۆته شه‌ریكه به‌شی عێراقیه‌كان و ده‌ستی به‌سه‌ر نه‌وته‌كه‌یان دا گرتووه‌و دوای جێگیركردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌كشێته‌وه‌و كه‌ركوكیش به هه‌موو تابه‌تمه‌ندیه‌كانیه‌وه به نه‌وته‌كه‌شیه‌وه ده‌بێته به‌شێك له‌و ده‌وڵه‌ته‌سه‌ربه‌خۆیه‌ی كه ناوی كوردستان ده‌بێت،له ڕاستیدا به‌شێكی كه‌می داهاتی نه‌وته‌كه ده‌درێته كورد‌و به‌و شێوه‌یه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی ده‌پارێزێ.
دووه‌م: پێكهێنانی جاكترین هاوپه‌یمان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆ ئیسرائیل كه ده‌وله‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كورده ،سیاسه‌ته‌كه‌ی ئه‌مریكا هه‌ر به‌و ئاراسته‌یه كاری كردووه كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان وپاراستنی ئیسرائیل مسۆگه‌ر بكات ئه‌م ده‌وله‌ته كوردیه‌ش ده‌بێته درێژبوونه‌وه‌ی ئیسرائیل هاوكات ده‌بێته باشترین هێزی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا،ئامانجی سیاسه‌تی ئه‌مریكا له پشتگیری كردنی ده‌وله‌تێكی كوردی رزگاركردنی ئیسرائیله كه‌له نێوان ده‌وله‌ته عه‌ره‌به‌كان وئێراندا قه‌تیسماوه.بۆچی بۆ ناو ئه‌م هاوپه‌یمانیه جه‌ند قۆڵیه توركیای تیا نه‌خوێنرایه‌وه؟له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر له گوینه ئه‌رمه‌نستانیش ببێته هاوپه‌یمانیان.هاوپه‌یمانێتی ئیسرائیل كوردستان ئه‌رمه‌نستان ئه‌گه‌رێكی دوور نیه‌٭
سێهه‌م: مه‌سه‌له‌ی ئێرانی دوای خومه‌ینی وسه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده كه زۆر خه‌مخۆرانه خه‌ریكی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیه و له زاری خۆیه‌وه هه‌ره‌شه‌ی سرینه‌وه‌ی ده‌وله‌تی ئیسرائیلی كرد له سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان،ئه‌م هه‌ره‌شه‌یه لای ئه‌مریكاو ئیسرائیل لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ كراوه وله‌وه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌و قسه‌یه‌ی دركاندووه لوله‌ی تۆپه‌كان ئاراسته‌ی ئێران كراون.سه‌رده‌مانێ سه‌دامی كرد به‌گژ ئێران‌دا دوای ئه‌وه پێشمه‌رگه‌و ئێستاش په‌كه‌كه وپژاك،دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ئه‌مریكا ئه‌م هێزانه دژی ئێران به‌كاردێنێته‌وه.وه‌ك هێزێك له ئێستاوه بۆ داهاتوو چاوی تێبڕیوون.
چواره‌م: ئه‌مریكا هێشتابه ته‌مای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه له توركیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌١/٣/٢٠٠٣له رێگه‌ی بریاری په‌رله‌مانه‌وه رێگریمان لێ‌كردن كه خاكی توركیا بۆ هێرشه‌كانیان دژی عێراق به‌كاربێنن،ئه‌مه ئه‌گه‌رچی به‌زیانی توركیا ته‌واوده‌بێ چونكه ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردیه به‌رهه‌می ئه‌و هه‌له‌یه‌ی په‌رله‌مانی گه‌وره‌ی توركیا بوو.دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته كوردیه گه‌وره‌ترین مه‌ترسی لێده‌كه‌وێته‌وه بۆ داهاتووی توركیا، ئێمه هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه دژی دابه‌ش بوونی خاكی عێراقین ،چونكه دابه‌ش بوونی خاكی توركیای لێده‌كه‌وێته‌وه‌٭پێشمه‌رگه‌كان به‌تایبه‌تی عه‌شیره‌ته‌كانی بارزانی وتاڵه‌بانی چه‌ندین ساڵه خه‌و به ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردیه‌وه ده‌بینن و شه‌ڕی كه‌نداو باشترین هه‌لی بۆڕه‌خساندن وهێزی چه‌كوش هه‌نگاوی یه‌كه‌می بۆ هێنانه‌دی.لێره‌دا هه‌ڵه‌كه‌ی توركیا وڕۆڵه‌كه‌ی به‌وه ده‌چوێنرێ وه‌ك ئه‌وه وایه ڕۆنه‌كه‌ره‌ی له‌نانی كورد هه‌ڵسویبێ(دراوسێی چاكن پێیان خۆش نه‌بووه نانه‌كه به ووشكی بخۆین٭) هه‌له‌ی مێژوویی توركیا به‌شداری نه‌كردنه‌كه‌ی بوو، كه‌له به‌رژه‌وه‌ندی كورد ته‌واو بوو ،جگه له‌وه‌ش كێ ده‌یزانی ئایا ئه‌مریكا رێگای پێده‌داین بگه‌ینه ئه‌و شوێنانه‌ی كه مه‌به‌ستمان بوو كه په‌یوه‌ندی به‌ئاسایشی توركیاوه هه‌بوو.جا له‌ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی خۆمانه‌وه كوردمان كرده هاوپه‌یمانی پله یه‌كی ئه‌مریكا له عێراقدا،(ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌ونیوه) كه‌له باوه‌شی ئه‌مریكادا دانیشتوونه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌بنه گه‌وره‌ترین هێز به‌رانبه‌رمان٭. ئاوێزانی تاڵه‌بانی وبارزانی ئامانجه‌كه‌ی ئاشكرایه بۆ كه‌ركوكه كه له‌ڕێگه‌ی ده‌نگ دانێكه‌وه به‌شه‌رعی ده‌یخه‌نه‌وه سه‌ر كوردستانه‌كه‌ی خۆیان له ژێرپارێزگاری ئه‌مریكادا.ده‌وڵه‌تی كوردستانیش ڕاده‌گه‌یه‌نرێ ماوه‌ته‌وه سه‌ر توركیا سوریا وئێران چونكه دوای ئه‌وه ده‌بێ خۆمان ئاماده بكه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به دوایدا كوردستانی گه‌وره‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نرێ.سێكوچكه‌كه به‌رنامه‌كه‌یان دێته‌دی.نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێ كه dtpش درێژبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌یه بۆ ناو دڵمان بۆ ناو (په‌رله‌مانی گه‌وره‌ی تورك) به شێوه‌یه‌كی یاساییش.سه‌رجه‌م پلانه‌كانیش له دیاربه‌كره‌وه داده‌رێژرێن هه‌نگاوه‌كانیش دیارن له ئێستادا داوای ناسینی تایبه‌تمه‌ندێتی خۆیان ده‌كه‌ن كه ئه‌وان جیاوازن له‌ئێمه وپاشان داوای فیدرالیزم ده‌كه‌ن دوای ئه‌وه‌ش ئاشكرایه داوای جیابوونه‌وه ده‌كه‌ن وكوردستانی گه‌وره ئامانجه‌٭ _____________________________________________ ٭ئه‌م كابرایه ته‌نها له‌سه‌ر كورد ده‌نوسێ، ئه‌وه‌نده ره‌گه‌زپه‌رست فاشیسته ئه‌وه‌نده كورد به‌كه‌م ده‌زانێ كه عه‌قڵه دۆگماكه‌ی رێگه‌ی پێنادا ناوی كورد بهێنێ له‌سه‌رجه‌م نوسینه‌كه‌یدا له جیاتی ناوی كورد (پێشمه‌رگه‌و عه‌شیره‌تی به‌كارهێناوه)بۆ ده‌وڵه‌ته كوردیه‌كه چاری نیه چونكه بابه‌تی نوسینه‌كه‌یه‌تی له‌نوسینی پێشوویدا كوردی به جرج ومشك و به پێشمه‌رگه‌ی گووتوه زمانیان له پابوچ ده‌چێ، كه ئه‌مه له زمانی نوسینی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی جگه له‌تورك ناچێ له توركیادا ٤٦رۆژنامه‌ی محه‌لی و ٢٦ رۆژنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناسراوی وه‌ك میللیه‌ت هوڕیه‌ت،جمهوریه‌ت.هتد هه‌ن جگه له‌وه‌ی هه‌ندێ نوسه‌ری فاشیست هه‌ن له بابه‌ت حسن جلال و امین پازارجی وهه‌موو نوسه‌ره‌كانی رۆژنامه‌ی میللیه‌ت به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی زۆر به‌خه‌راپی بێ حورمه‌تانه له‌سه‌ر كورد ده‌نوسن.
|