سێ کورته هه‌واڵ.
په‌یامنێرمان له هه‌ولێر - به‌ختیار -١٦\٧\٢٠٠٧ • چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی یه‌ك له دوای یه‌ك شارى كه‌ركوك ده‌هه‌ژ‌ێنێت.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ 16/7/2007 له شارى كه‌ركوك چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی یه‌ك له دواى یه‌ك روویدا كه یه‌كیكیان له به‌رده‌م كۆمه‌له‌ى رووناكبیرى و كۆمه‌لایه‌تی كه‌ركوك،له كاتیكدا خۆكوژیك به‌ئۆتۆمبیلیكی‌بارهه‌لگر له‌به‌رده‌م باره‌گاى كۆمه‌له خۆى ته‌قانده‌وه بووه هۆى بریندار و شه‌هید بوونی چه‌ندان هاولآتی‌و له‌نێویاندا سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى(كه‌ركووكی ئه‌مرۆ)هه‌یه،تائیستا ژماره‌ى ته‌واوى برینداران دیار نیه به‌لآم ئه‌وه ده‌زانریت كه سه‌رووى 100 بریندار‌و شه‌هید هه‌یه وه هه‌روه‌ها له نزیك حه‌سیره‌كه‌ش ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر روویدا ئه‌ویش تا ئیستا زیانه‌كانی نازانریت. ----------------------------------------------------- • بكوژى ئاواز پێش چه‌ند رۆژێک ئازاد ده‌كرێت.
ئاواز ئه‌و ژنه‌ى پێش ماوه‌يه‌ك كه له‌لايه‌ن يونسی مێرديه‌وه كوژرا، پێش چه‌ند رۆژێکی ئازاد كرا به كه‌فاله‌ت، سه‌رچاوه‌يه‌ك به (سايتی ئه‌مرۆ)ى راگه‌ياند له كاتێکدا كه‌پێويست بوو حكوومه‌ت سزاى هه‌تا‌هه‌تايی بۆ تاوانبار ببڕاندبايه‌وه، به‌لآم دوای پێكهاتن له نێوان بنه‌ماڵه‌ى ئاواز و مێرده‌كه‌ى به پاره سولحيان له نێوان خۆيان كرد‌و به كه‌فاله‌تيش بكوژ له لايه‌ن پۆليسی هه‌ولێر ئازاد كرا.
----------------------------------------------------- • تیرۆریستان چه‌ند ئۆتۆمبیلێکی كۆمپانیاى 77 ده‌ڕفێنن.
كۆمپانیاى 77 كه تایبه‌ته به دروست كردن و گواستنه‌وه‌ى (به‌ردی ساتر) كه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی باره‌گا حزبی و سه‌ربازیه‌كان له عێراق و كوردستان به كارده‌هینریت و له‌لایه‌ن كۆمپانیاى 77 یشه‌وه ده‌گوازریته‌وه بۆ شاره‌كانی ناوه‌راست و باشوورى ئێراق ، رۆژی 14/7/2007 كاروانیك له ئۆتۆمبیله‌كانی كۆمپانیاى ناوبراو كه ژماره‌یان نزیكه‌ى 40 ئۆتۆمبیل ده‌بیت و له نزیك شارۆچكه‌ى بێجی ده‌كه‌ونه كه‌مینی تیرۆریستان و نزیكه‌ى 12 ئۆتۆمبیل به سه‌ر نشینه‌كانیانه‌وه ده‌ڕفێنرێن كه چواریان شوفێرى توركن و تا ئیستا بێسه‌رو شوین و هیچ زانیاریه‌ك ده‌رباره‌ى رفێنه‌ران و ئۆتۆمبیله‌كان نازانریت. جێى ئاماژه پیكردنه كه كۆمپانیاى 77 بۆ چه‌ندین جاره ده‌كه‌ویته به‌ر هێرشی تیرۆریستان له كاتی گواستنه‌وه‌ى ئه‌م ساترانه،تا ئیستاش به چه‌ندان كارمه‌ندیان بریندار و كوژراون.
|