.سێ کورته هه‌واڵ
له هه‌ولێر خوشكێک به ده‌ستی براكه‌ى بریندار ده‌كرێت. ئه‌مرۆ كاتژمێر 9:45 خوله‌كی سه‌ر له به‌یانی له گه‌ره‌كی 94ى شارى هه‌ولێر برایه‌ك چه‌ند فیشه‌كێک له خوشكه‌كه‌ى ده‌دات به ناوی (س . م) ، به‌لآم نامرێت و ده‌ست به‌جێ ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌ى ئیمێرجنسی و تا ئێستا ژیانی له مه‌ترسیدایه و چاره‌سه‌ریه سه‌ره‌تاییه‌كانی بۆ كراوه‌و له ژێر چاودێری پزیشكیدایه.جێى ئاماژه پێکردنه ئه‌و رووداوه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌بوونی كیشه‌ى ژنبه‌ژنی و ئیستا ئه‌م ژن‌به‌ژنییه كیشه‌ى تێکه‌وتووه و بۆیه براكه‌ى به ئامانجی كوشتنی ئه‌م فیشه‌كانه‌ى له خوشكه‌كه‌ى داوه تاوه‌كو رزگارى بێت له‌م كیشه‌یه. ناوبراویش تا ئیستا وونه‌وه تا ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش ده‌ستگیر نه‌كراوه.
------------------------------------------------------
په‌یامنێرمان له هه‌ولێر - به‌ختیار - ٨\٧\٢٠٠٧ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمی كچێکی نۆ ساڵه له مه‌خموور . دواى دوو رۆژ له وون بوونی، ته‌رمى كچێکی نۆ ساڵه به ناوى (ره‌یان شوكر عه‌لی) له گۆرستانی شێخ مه‌حه‌مه‌د له مه‌خموور له نێو ته‌لیسێکدا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌دۆزرێته‌وه ، كه شوێنه‌وارى ئه‌شكه‌نجه‌ی پێوه‌دیار بووه گومان ده‌كرێت كه خنكێنرابێت، ئه‌وه‌ى جێى باسه باوكی ئه‌وكچه ئێستا له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێر به تۆمه‌تی ده‌ست هه‌بوون له ته‌قینه‌وه‌كه‌ى 13/5 ى مه‌خموور ده‌ستگیركراوه‌و له ژێر لێکۆلینه‌وه دایه . كه ئه‌مه‌ش گومانى لای خه‌ڵك دروست كردووه كه ئه‌مه له برى تۆله كردنه‌وه بێت.
له هه‌ولێر‌باڵه‌خانه‌یه‌كی سێ نهۆمی ئاگر ده‌گری.
كاتژمێر10:24خوله‌كی شه‌وى 10-2007/7/11 باڵه‌خانه‌یه‌ك كه ده‌كه‌ویته سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌ترى نزیك گه‌ره‌كی سێتاقانی شارى هه‌ولێر گڕیگرت ، كه شوینی فرۆشتنی جوانكاری ئۆتۆمبیله، له ئاكامی گرِگرتنه‌كه زیانێکی زۆر به باڵه‌خانه‌كه گه‌یشت و ته‌واوى كه‌ل و په‌له‌كانی نیو باڵه‌خانه‌كه‌سووتان‌و هه‌روه‌ها چه‌ند‌كه‌سیكیش له‌نیو باڵه‌خانه زیانیان‌پێگه‌یشت و به‌په‌له گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى هه‌ولێر. له كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ئۆتۆمبیله‌كانی ئاگركوژینه‌وه گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كۆنترۆلی‌ئاگره‌كه بكه‌ن. جیگاى ئاماژه‌پیكردنه كه ماوه‌یه‌كه له شارى هه‌ولێر رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه په‌ره‌ى سه‌ندووه. هه‌ر چه‌نده ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌مجاره هۆكاره‌كه‌ى تا ئێستا نه‌زانراوه.
|