١٧\٧\٢٠١٢
سێڵاو ھەستان لە
ناوچەی پیرانشار زیانی گیانی مادی بەدوای خۆیدا ھێنا.
ڕۆژی
یەکشەمە ٢٥ی پوشپەڕی ٢٧١٢ بارانێکی بە خوڕ بەشێک لە ناوچەکانی پیرانشار
و بەتایبەت دەوروبەری گوندی "دەڵاوان" ی سەر بە شاری پیرانشاری گرتەوە
و لە ئاکام دا سێڵاوێکی بە تەوژم ناوچەکەی گرتەوە و دوو کەس کەوتنە ژێر
سێڵاوەکەوە.
بە گوێرەی ھەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی ئازادی و دێمۆکراسی
کوردستان- پادک گەیشتووە، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی ٢٥ی پوشپەڕی ٢٧١٢
بارانێکی بە خوڕ ناوچەی "دەڵاوان" ی سەر بە ناوچەی پیرانشار و
دەوروبەری گرتەوە و لە ئاکام دا سێڵاوێکی بە تەوژم ڕوویدا، سێڵاوەکە بە
ڕادەیەک بەرفراوان و بە تەوژم بوو کە زۆر شوێنی ناوچەکەی گرتەوە و لە
ئاکام دا مەڕو ماڵات و بەر و بێستانی زۆر کەس کەوتە ژێر سێڵاوەکە و
زەرەر و زیانێکی زۆری مادی بە خەڵکی ناوچەکە گەیشت و ٢ شوانی گوندی
دەڵاوانیش کەوتنە ژێر سێڵاوەکە، کە لە ئاکام دا یەکێک لەم دوو شوانە
گیانی لە دەست دا و ئەوی دیکەشیان بە برینداری و بە ھاوکاری خەڵکی
ناوچەکە گیانی ڕزگار کرا.
شایەنی باسە کە کاتژمێر ١١ی شەو تەرمی بێ گیانی یەکێک لە شوانەکان لە
دوور چەند کیلۆمیتر لە دەڵاوان و لە چۆمی سەلکاوا دا دۆزرایەوە و ئەوی
دیکەش بە برینداری ڕزگار کرا و گەیەنرایە نەخۆشخانە.
جێگای باسە کە بریندارەکە ژیانی لە مەترسی دایە و بەھۆی ئەوەی ماوەیەکی
زۆر لەنێو قوڕ و لیتەی سێڵاوەکەدا ماوەتەوە بارودۆخی نالەبار و
ناجێگیرە، کەسی دوھەمیش کە گیانی لەدەست داوە خاوەن ژن و ٣ منداڵی کەم
تەمەنە.
ناوەدنی ڕاگەیاندنی
پارتی ئازادی و دێمۆکراسی کوردستان
٢٦ی پوشپەڕی ٢٠١٢
|