١٠\١٢\٢٠١٠
سەلەفییهکان،
هێزە ئیسلامییه توندئاژۆکان، رژێمی کۆماری
ئیسلامی ئێران، کوردستان.

محەمەد حەکیمی
دەستێوەردانەکانی رژێمی کۆماری ئیسلامی لە کاروباری ناوخۆی هەرێمی
کوردستان و ناردنەوەی چەندین تیمی ئەنسار و القاعیدە بۆ ناو خاکی
هەرێمی کوردستان و ئاژاوە نانەوە و بۆمبرێژ کردنی شەقامەکان لە لایەن
ئەو تیمە ترۆریستیانە و دەبێ بزانین سەلەفییهکان
و ئەم تیمانە چ خەونیەکیان بۆ کوردستان دیوە و دەبێ تاکی کورد چۆن هەلس
و کەوت بکات لە بەرامبەر ئەم تەنگەژەدا .
دوای رووخانی رژێمی بەعس هەرێمی کوردستان هەرێمێکی سەربەخۆ و ئازاد کرا
و هەرێمێکی فدراڵی تێدا دامەزرا، خەونێک کە
سەدان ساڵە خەڵکی کوردستان قۆربانی بۆ داوە و بە سەدان هەزار کەس لەو
رێگادا گیان و ماڵیان لە دەست داوە و یان ئاوارەی هەندەران بوون و
ئێستاکەش حاڵ و ماڵی خۆیان نازانن.
ئەگەر چی کوردستان ئازاد کرا بەڵام بەشیەکی بەرچاو لە کوردستان لە
ناوچەی هەورامان کەوتبووە ژێر دەستی گرۆپی ئەنسار و ئەو گرۆپە دەستیان
کرد بە ئازار و ئەزیەتی خەڵکی ناوچەکە و بە ناوی ئیسلامەوە دەیان کاری
نەگۆنجاویان ئەنجامدا و جەستیان کرد بە دەسدرێژی بۆ سەر ناوچەکانی تری
کوردستان و بە دەیان جنایەتیان خۆڵقاند.
دوای ئەم جنایەتانە و دوای ئەوەی کە خەڵک زانیان ئەمانە چین و کێن
لەشکری پێشمەرگەی هەرێم و هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردە سەریان و بە
گشتی ئەو تاقمە لە ماوەیەکی کۆرتدا لە ناو چوون و ئەو ناوچانەش بە گشتی
ئازاد کران و ئەوەی کە لەو تاقمە ماببونەوە یان رایان کردە ئێران یان
بەرە و دەرەوە چوون یان خۆیان دا بە دەست هێزە کوردەکانەوە.
ئەگەر چی ئەو بەشەی کە ڕایان کرد و چ بوونە ناو خاکی ئێرانەوە لە
ناوچەی مەریوان گرسانەوە و لەوێ بۆ جارێکی تر دەستیان کرد بە خۆ
رێکخستن لەو لاشەوە رژێمی کۆماری ئیسلامی لە رووی سیاسی و چەک و تەقە
مەنی و هاوکاریەکی زوری کردن و ئێستاش زۆر زیاتر دەیکات و دژی هەرێمی
کوردستان کەڵکی لێ وەردەگرێت و هەر وا که بینیمان لەم ماوەدا ئەم
هێزانە دزەیان کردوەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە و دەستیان
کردوەتەوە بە بۆمب دانان لە ناو ژن و منداڵی خەڵکی بێ تاواندا.
ئەگەر چی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە حکومەتی هەرێم زۆر بە تۆندی
ئێرانی لە هەلس و کەوتەکانی ئاگادار کردوەتەوە و هۆشداری داوە بە ئێران
، بەڵام لە راستیدا رژێمی کۆماری ئیسلامی وڵامی ئەمانە ناداتەوە و هەر
وا کە لەم ماوەدا دییمان چۆن دەسیان خستە ناو کارو باری حکومەتی
هەرێمەوە و هەر وا کە سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی حکومەتی هەرێم دەڵێت
ئەگەر پیلانەکەی ئێران سەریبگرتایە: ژیانی سەدان هەزار کورد دەکەوتە
مەترسیەوە و لەم دواییانەدا ئەوە پلانەکانی رژێم بە چەندین جۆر دەستی
پێکردوە و هەر وا کە دییمان ئاژاوەکانی مهاباد و سنە و هەر وەها
شارەکانی تری کوردستانی رۆژهەڵات هەموو سناریۆکانی رژێمن بۆ نا ئەمن
کردنی کوردستان و لەم رێگەدا دەست بە هەموو شێوەکانی دژە ئینسانی دەدات.
بە پێی ئەو بەڵگانەی هەن رژێمی ئێران گەرکیەتی لە رێگەی ئەم گرۆپە
ئیسلامیە تۆندئاژۆیانه وەک ئەنسار پشێوی و
ناسەقامگیری بخاتە هەرێمی کوردستانەوە و ئەم ئاسایشەی حکوممەتی هەرێم
بە مەترسیەک دەزانێت بۆ سەر خاکی خۆی .
لێرەدا دەبێ ئاماژە بەوە بکەم کە زۆربەی وڵاتانی هاوسێ و عەرەبەکان
چاویان هەڵنایەت ئاسایشی هەرێمی کوردستان ببینن و تا ئێستا گەرەکیانە
بە هەر شێوەیەک کە بتوانن ئەو ئاسایشە بشێوێنن و هەر رۆژە و تەگەرەیەک
دەخەنە بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و دەیانەوێت ئەو ئاسایشە
بشێوێنن و ئێستا لە لایەکەوە بە ناردنی تیمی ئەنسار کە پێک هاتوون لە
چەندین نەتەوە و وەک ئێرانی،هیندی و پاکستانی و ... ئێرانیش بە هەموو
شێوەیەک پاڵپشتیان لێ دەکات .
ئەگەر چی تا ئێستا چەندین پێکدادانی کۆرت روویداوە لەم ماوەدا لە ناو
خاکی هەرێمی کوردستان و هەموو ئەمانە لە ژێر نەزەری سپای قودسدا ئەم
هێرشانە ئەنجام دەدڕێ و ئەم هێزانە لە سەر سنوورەکان بە ناوی کۆڵبەرەوە
و بە ناوی قاچاخچی دزەیان کردوە و زۆربەیان لە لایەن پە کە کە وە دەسبە
سەر کراون و سیاسەتێ کە خەریکە دادەڕژێ بۆ کوردستان جێگیر کردنی گرۆپە
ئسلامیە تۆند ئاژوەکانن لە قەندیل ،بەڵام ئەمە لە کاتی نەمانی پەکەکەدا
روو دەدات و ماوەیەکی زۆرە کە پسپۆرانی بواری سیاسی ئەو هۆشدارەیان
داوە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەبێ زۆر بە جدی ئەو هەرەشەیە وەر
بگیردرێت و ئەگەر ئەو گرۆپانە بتوانن لە قەندیل جێگیر ببن ئەوا لە ناو
بردنیان بە راستی ئەستەم دەبێت و دەتوانن ئەو شوێنە بکەن بە پێگەیەکی
قایم بۆ خۆیان و نە تەنیا ئاسایشی هەرێم بەڵکوو ناوچەکە دەخەنە ژێر
مەترسیەوە و دەبنە مۆتەکە بۆ ناوچەکە .
رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر چەن بە ڕواڵەت دەڵێت ئێمە دژی ئەم
گرۆپە تروریستیانەین ، بەڵام لە راستیدا هەر دووکیان چ گرۆپە
تروریستیەکان و چ ئێران بەرژەوەندیەکانیان یەکن و هیچ کات واز لە یەک
ناهێنن و دەسەڵاتدارانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگاداری هەموو جم
و جووڵەکانی القاعیدە و گرۆپە تروریستیەکانن.
هەر بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر بە جدی و پێداگریەکی
زۆرەوە رێگە لە هەر جم و جۆڵێکی ئەم گرۆپانە بگرێت و ئیزن نەدا ئەمانە
هەدا بدەن.
serko_azadi@yahoo.com
|