٧\٤\٢٠١٣
سەمایەک لە من و منێک لە سەما.

پەری رەش
-١-
کاری من تێگەیشتن نییە
لە فڕین
کاری من سەیرکردنی باڵندەکانە
لە کاتی فڕین.
-٢-
دەمەوێ بتخوێنمەوە
بەس چۆن
نازانم!!
-٣-
ئەگەر دوو باڵم هەبووایە
لە ئاسمانا پیاسەم دەکرد
رووم دەکردە ئێرە
ئاخر لێرە باڵدارەکان
دەکوژرێن.
-٤-
عەشقێک
بەردەوام
لە ناو مندا دەگری.
-٥-
تازە زانیومە کە من
لە خۆم دوورم
خۆم لە خۆم جیا بوومەتەوە
بۆیە هێندە
غەریبی خۆم دەکەم.
-٦-
دڵت بۆتە مەیخانە
هەر ساتە
و
کەسێکی تیا
مەست ئەبێ.
-٧-
چ شەوێکی
بێدارە
منیش بۆ
بێدەنگی خۆم
دەدوێم.
-٨-
چ دەبێ تۆ بێیت
و
رابردووم بە دەستی
خۆت بۆ بێنیتەوە..؟
-٩-
چ فەنابوونێکە
مەستبوون
لەگەڵ سەمای
باڵندەکان؟
parirash2010@hotmail.com
|