Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک
 

 

سەماى عەشق و گوڵى سەهۆڵ

 

           دیار محه‌مه‌د  

 

نوێژى بەیانیانى گزنگ

بەناوى عەشق بەرپابکە

بۆ گزنگى بەیانیم ببە

ئەستێرەى شانۆکار تکا

لەچاوانت دەکەم

لەگەڵ وورشەى نیگانتا

پەنجەرەى ماڵت واڵا بکە

ڕۆژ لەوێوە پەیدا دەبێ

گوڵى نەستەر دەپشکوێنێً  باخى لێوت

لاوکى عەشقم ڕادێرە

سەماى عەشق و گوڵى سەهۆڵ لەگەڵ تۆدا

بەگەڵاکانى گوڵى یاس لەگەڵ

تەرزى کریستاڵى بمپێچەوە

عەشقى منت ونکردووە

لە گەڵ خۆتا لەخەمتدا

وەرزى باران و عەشقمە

لەسەر پەڕى نەستەرەکان

لاوکى عەشقم ڕادێرە

بەبێ گوناه بەبێ هودا

دەنگى نەیى دڕندەیى

ئەم عەشقەیە

یەک گۆرانى ڕاڕاییە

ڕەنگى وەنەوشەیى  ڕۆژئاوابوون

لەتاریکى شەقامەکان

شەوقى چاوت وەکو ئاگر  پرشنگ ئەدا

پیادەى زستانێکى  سەوزم

لەپێى  شەقامە دوورەکان

لەسەر سەماى شاپەڕەیەک

لەژێر تیرى چاوەکانتا لەهەموو

چاو  خراپەکان  تکادەکەم بم شارەوە

بەشێوەیەک

هەناسەى  پاکى  شەقایق لەدامێنى

کێوى سوردا نەم دۆزنەوە

جگە لەخۆت

عەشقى منت ونکردووە لەگەڵ

خۆتا لە خامەتدا

لاوکى عەشقم ڕادێرە