په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

په‌روين محه‌مه‌د فه‌ره‌ج   

ئێواره‌يه‌کی غه‌مگينم به‌ باوه‌شه‌وه‌يه

قرچه‌ی نيوه‌ڕۆيه‌ك هێناومی

سپێده‌ی فرمێسکێ له‌چاوم ده‌ڕژێ

نازانم چۆن په‌نجه‌کــانم..

ئالوده‌ی تاڵه‌ڕه‌شه‌کانی قژم بوون

***     *** 

    من چيمه‌.. چــی ...؟                           من چيمه‌ چی..؟                              ئێواره‌يه‌کی غه‌مگينه‌.. 

    چ ده‌ريايه‌ك سه‌ری بردووم..                 چ وه‌رزێکی هه‌ور و خۆره                             ‌شه‌وگارێ تاڵ.. 

    کام که‌نار ڕێگای لێگرتووم..؟                   تێکه‌ڵ بوون و                                 به‌ره‌به‌يانی بێ نازه ‌و..  

    کام دارستانه‌يه‌..ژوانم پێ ئه‌داو..            فێری گۆرانی مردن و..                            له‌گه‌ڵ ســـه‌مای به‌فرا.. 

    ئه‌مدوێنێ و بانگم ده‌کـــا                        عه‌شقم ده‌کـــــا                                چـــــــــاوم ..  نه‌چــــــــۆته‌ خه‌و .

    ***              ***                       ***    ***                              ****      ****  

 

 

خۆ گۆرانيه‌ك شك نابه‌م ..

ئێواره‌يه‌کم بۆڕاخات

چيرۆك و داستانێ نيیه‌،،

شـــه‌وم له‌گه‌ڵدا له‌ت بكـــــــات ..

نه‌ که‌نارێ هه‌يه‌ بۆ سه‌مای به‌يانی و..

نه ‌داستانێ..

له‌نێو که‌ژاوه‌ی فرمێسکـــــا..

ده‌منێته‌ نێوچاوه‌کـــــــانی

***         ***

 

 

ئه‌ڵمانيا

 1998