سێ ملیۆن بێوه‌ژن
قوربانی جه‌نگی داگیرکاریی و تائیفی.

شوان سدیق
به‌پێی دوا ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق زیاتر له سێ
ملیۆن ئافره‌تی بێوه‌ژن و ته‌ڵاقدراو له‌عێراقدا هه‌یه‌و 40%ی ئه‌م
بێوه‌ژنانه‌ش ته‌مه‌نیان له‌خوار سی ساڵه‌وه‌یه. بمبوورن ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه
به‌کاری ده‌هێنم چونکه له‌نێو کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووه‌کانی ئیسلام و عه‌شایریدا
ئافره‌ت گه‌ر قۆناغی کچێنی تێپه‌ڕان دوو جیابووه، یان ته‌ڵاقی وه‌رگرت
ئیدی به بێوه‌ژن یان ده‌ستی یه‌ک و ده‌ستی دوو ناوزه‌ند ده‌کرێت، لێ
پیاو له‌م کۆمه‌ڵگا دواکه‌تووه عه‌شایریی و ئیسلامیانه‌دا پێنج جار له‌ئاوی
هاوسه‌ربوون بدات و هێڵی سوریش ببه‌زێنێت هه‌ر پیاوه و فریادره‌سه.
ئاشکراکردنی ئه‌م ئامارانه ته‌نیا که‌باس له‌عێراق ده‌کرێت و ناوچه
عه‌ره‌ب نشینه‌کان مه‌به‌ست لێی هه‌رێم و سێ پارێزگاکه‌ی کوردستان
ناگرێته‌وه، هه‌رچه‌نده تائێستاکه نازانرێت له کوردستان ژماره‌ی
ئافره‌تی بێوه‌ژن چه‌نده، ئه‌مه‌ش هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ نه‌بوونی
سه‌رژمێر و روپێوێک له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی کاروباری ژنان و وه‌زاره‌تی
پلاندانان.
گومان له‌وه دانییه که عێراقی پرکێشه‌ی و شه‌ڕی داگیرکاری و تائیفی
و نه‌ته‌وه‌ی ململانێی مه‌زهه‌بی و چه‌وسانه‌وه‌ی ره‌گه‌زی نێر به‌رانبه‌ر
مێ و جیاکردنه‌وه‌ی چیی مرۆڤه‌کان له‌یه‌کتری هه‌موو ئه‌مانه وای
کردووه، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا زیاتر کێشه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
زه‌قببنه‌وه، که ئه‌ویش به‌رهه‌مه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌و ئافره‌ت قوربانییه‌که‌یه‌تی
و زیاتر له سێ ملیۆن بێوه‌ژنی لێ بکه‌وێته‌وه.
کاره‌سات له‌وه‌دایه ئافره‌ت له‌عێراق تاهه‌نووکه‌ش رۆڵی پله‌دووی ده‌بینێت
و ئابوورییه‌کی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی نیه‌و مامه‌ڵه‌یه‌کی جیاوازتری له‌پیاو
له‌گه‌ڵی ده‌کرێت، جگه له‌وه‌ی مافی سه‌فه‌ر و رێوشوێنی تر بۆ به‌شداری
کایه سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌کانی نییه، له هه‌مانکاتیشدا
له‌نێو کۆمه‌ڵگا به‌چاوێکی جیاواز تره‌وه، لێیان ده‌ڕوانن و زۆر به‌زحمه‌ت
نێرینه گه‌نج و ته‌نانه‌ت به‌ساڵاچووه‌کانیش ئاماده‌ن هاوسه‌رگیرییان
له‌گه‌ڵ بکه‌ن، چونکه ئه‌وان پێیان شه‌رمه ئافره‌تێک گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی
کوژرابێت، یان ته‌ڵاقی وه‌رگرتبێت بیخوازن.
کۆمه‌ڵگای کوردی سه‌رچاوه و پره‌نسیپه‌کانی له‌سیماو جه‌وهه‌رو
ناخیشدا له‌پیاوه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ته‌نانه‌ت نووسراوه
ئاینییه‌کانی ئیسلامیش که‌ته‌واوکه‌ری ژیانی کۆمه‌ڵگایه پیاو به‌ته‌واوکه‌ر
و دانا و بیناکردنه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی ده‌زانێت و هیچ ده‌قێکیش
نییه جه‌خت له یه‌کسانبوونی نێوان ره‌گه‌زه‌کان بکاته‌وه، به‌ڵکو جه‌خت
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌کرێته‌وه، که مرۆڤ دەبێتە وێنەیەک لە پەروەردگار
سەرەتا دێتە دنیا‌و سروشتی منداڵبوونی ژن، بەدڵ و خواستی پیاو ڕێکدەخرێت،
پیاو دەبێتە خاوەنی عەقڵانیەت و جێگایی شیاو‌و تایبەتی بۆ دەستەبەر
دەکرێت، نێر هەمیشە جێگای ئافەرینە و لەگشت وتوێژەکاندا ڕۆڵی سەرەکی
دەگێڕێت، بەڵام کام نێر ئەو نێرەی کە لە ژێر ئەفسوونی فەرمانەکانی
خودای خۆیدابێت و یاسا‌و پرەنسیپەکانی ئاینەکەی جێبەجێ بکات، ئەوە
بەئاشکراش دیارەو ئاماژە بەوەش دەکات، کە قەوامەت لەدەستی پیاودایە
(الرجال قوامون علی النسا‌ء
بما
فضل
الله
بعضهم
علی بعض _النسا‌ء
34).
وێنه راسته قینه‌که‌ی ژیان له‌سه‌ر ئه‌م کۆڵه‌که‌یه دروستبووه و
دروستبوونه‌که‌شی ئه‌مرۆیه که به‌رهه‌مه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئێستا ده‌بینین،
جا ئه‌گه‌ر ژیان له‌سه‌ر ئه‌م ئاراستیه بڕوات که‌وایه عاقیبه‌تیش هه‌ربه‌وشێوه‌یه‌ده‌بێت
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئیستا هه‌ستی پێده‌کرێت ته‌واوکه‌ری داهاتووشه.
له‌نیشتمانێکدا سه‌رتاپا دروشم و شیعار و یاسا حیزبی و نه‌ریتی کۆمه‌ڵگاو
"میدیاسیۆنه‌کان"ی باوباپیران و رابردوو که‌تاهه‌نووشه هه‌مان قه‌وانی
سوراو لێده‌رێته‌و پێڕه‌وده‌کرێت، به‌هه‌موو مانا‌و پێوه‌ره‌کانییه‌وه
ته‌عبیرێکی روون نابه‌خشێت به‌مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ت
به‌نموونه هه‌ست به‌ئاسووده‌ی و بوونی خۆی بکات و ئه‌و فه‌راغه‌ی
دروستبووه ئه‌مڕۆ له‌نێو پێکهاته‌کانی ژیانی هه‌مووماندا نه‌مێنێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئامارێکی له‌م شێوه‌یه که له‌شه‌ش ساڵی رابردوودا
ئه‌و ژنانه مێرده‌کانیان کوژراوه راگه‌یه‌نراوه به‌ڵام به‌گوته‌ی"
وه‌زیری ده‌ستله‌کارکێشاوه‌ی کاروباری ژنان له‌حکومه‌تی عێراق، نه‌وال
سامه‌ڕایی ژماره‌ی بێوه ژنانی عێراق له‌سه‌روو سێ ملیۆنه‌وه‌یه‌و
زیاتر له‌ملیۆن و نیوێکیشیان گه‌نجن و له‌خوار سی ساڵه‌وه‌ن، به‌ڵام
ئه‌مانه وه‌ک پێویست پلانێکی دراێژراویش نییه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن په‌ره
به‌ژیانێکی ئاسایی خۆیان بدن، وه‌ک هه‌ر تاکێکی تر که په‌راوێز خراون".
shwansdiq@yahoo.com
|