سەندیکاى
ڕۆژنامەنووسان خۆى نەخشەسازى خنکاندنى ئازادیە.
سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان دواى ئەوەى کە پڕۆژەیاسایەکى
دواکەوتوانە و دژى ئازادى و مودافع لە بیروباوەڕى عەشیرەتگەرى خستە
بەردەم پەڕلەمانى کوردستان و پەرلەمانیش بەلەبەرچاوگرتنى ئەو
ڕیخۆشکەریانەى کە "سەندیکاى ڕۆژنامەنووسان " بەپڕۆژەکەى بۆى کردبوون
بەزیادکردنى خاڵى خەتەرترەوە بۆسەر پڕۆژەکە دەنگیدا . کە لە سەرەتاوە
تا ئەو جێگایەى ئەیانەوێت بى سەپێنن جیگەى ناڕەزایەتى ئازادیخوازان و
زۆربەى هەرەزۆرى ڕۆژنامەنووسان و خودى ئەندامەکانى سەندیکایە، بەڵام
ئێستا سەندیکاى ڕۆژنامەنووسان دواى ئەوەى کە هەتا بۆیکرا باوەشێنى
ئاگرەکەى کرد بە قازانى کۆنەپەرستى و دژى ئازادیى ڕۆژنامەنووسى ، ئێستا
لە بەرانبەر ئەو زیادکراوانەى کە پەڕلەمان خستویەتیە سەر
پڕۆژەیاساکەیان نیگەرانى پیشان دەدەن . ئەوان پڕۆژەیاسایەکیان خستە
بەردەم پەڕلەمان ئەگەر زیادکراوە خنکێنەرەکانى پەڕلەمانیشى لێلابەریت
ئینجا تا ئەوپەڕى کۆنەپەرستانە و دژى ئازادیە و بەپێشنیارەکانى سەندیکا
زمانى ڕۆژنامەنووسان دەبەسترێت. بەڵام ڕۆژنامەنووسانى تینوى ئازادى و
بەرەى ئازادیخوازیى کوردستان دەزانن کە سەندیکاى ڕۆژنامەنووسان
ناتوانێت دیفاع لە خواست ومافەکانى ئەوان بکات . خۆئەگەر ئەو بەندەش بە
خواستى" سەندیکا " لاببرێت هیچ لە ناوەرۆکى دواکەوتوانەى پڕۆژەکەى
خۆیان ناگۆڕێت . ئێمە لەرێگەى ئەم بەیاننامەیەوە وەک پێشتریش ووتومانە
دووبارەى دەکەینەوە کە "سەندیکاى ڕۆژنامەنووسان" بەشێکى گەورەیە لە
خوڵقاندنى بەرتەسکردنەوەى ئازادى ڕۆژنامەنووسى لەکوردستان ، وە پڕۆژە
یاساکەى بەردەم پەرلەمانیش نمونەیەکى زیندوە ، بۆیە بانگەوازى ئەو
ڕۆژنامەنووسانە دەکەین کە تائێستا لە ناو سەندیکایەکدا ئەندامن کە ئەوە
بەرهەمەکەیەتى بێنەدەرەوە و لەگەڵ هەموو ڕۆژنامەنووسانى خوازیارى
ئازادى بێمەرج و سانسۆر کارى دەستەجەمعى بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەو
یاسایەبکەن کە ئازادیى ڕۆژنامەنووسى بەرتەسک دەکاتەوە ، وە بۆ بەدەست
هێنانى مافەکانیان و دیفاع لە ئازادى ڕۆژنامەنووسى رێکخراوى سەربەخۆیى
خۆیان دابمەزرێنن .
بژى ئازادى ڕۆژنامەنووسى
دەستەى بەرگرى لە ئازادى ڕادەربڕین
12/13/ 2007
|