(.................).

سۆزان مامه
سه‌ندرێلا.
پێی گوتم هه‌رگیز سه‌عات له ده‌ست ناکه‌م
نه‌کا له ناو چیمه‌نی مه‌چه‌کمدا
نووستنی ماچێکت
هه‌ڵفڕێنێ.
باران.
که له یاسای ئاسمان
یاخی بوو
ره‌دووی زه‌وی که‌وت
ئه‌مێستا هیچ ئه‌ندامێکی زه‌وی نه‌ماوه
جێ نزرگه‌ی ماچی ئه‌وی
پێوه نه‌بێ.
پیاو.
که ده‌ماری ئاره‌زوه‌کانت له‌ژێر چه‌تری قومرییه‌کدا
ده‌بێته گڕ
چۆله‌که‌یه‌کی هه‌ڵتروشکاوی
به‌رئاگردانی
بڕوانه
چۆن سه‌رماته.
ته‌له‌فۆن.
له‌به‌ر خاتری تۆیه
ده‌ستی ته‌له‌فۆنه‌که ده‌یان جار ماچ
ده‌که‌م
تا له‌نێو درزی په‌نجه‌کانییه‌وه
سپیترین هه‌ناسه‌ی په‌ڕیوو
سوورترین لێوی گه‌زیوو
بنێرم.
|