سه‌نه‌را.
ئه‌شنۆنه محه‌مه‌د
پایزێکی دره‌نگ بوو، کاته‌که ده‌مه‌وئێواره‌یه‌کی دره‌نگ بوو. له لێواری (داڵانه‌که) دانیشتبوو پیاڵه‌یه‌ک چایی گه‌رم که به‌ده‌ستی راستییه‌وه بوو به ده‌ستی چه‌پیشییه‌وه پارچه‌یه‌ک (کێک)ی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاو که له‌و كێکه‌ی(ماری)ده‌چوو که به‌ر له چه‌ند کاتێکی دوور (میلله‌ت)ی پێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تاند.
جار جار له‌گه‌ڵ قوم له‌چا دان پارچه‌یه‌ک کیکیشی ده‌خوارد گه‌لای داره‌کان له به‌رده‌م گڤه‌ی توندی باکه هه‌ڵده‌وه‌ران به (ڕه‌تڵ)جار جار نیگایه‌کی سارد و سڕی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵده‌بڕی که به هه‌ورێکی تاڵ و چڵکن ده‌یڕوانی. له‌و هه‌وره ده‌چوو که که بۆ یه‌که‌م جار (قه‌تل و عام)ه‌که‌ی تێدا کرا.
له ڕوخسار وورد ده‌بۆوه و په‌ستیی دایگرتبوو به‌لکو ده‌مێک بوو ده‌یویست ئه‌و پرسیاره‌ی لێبکه‌م، سه‌یرێکی کردم و گوتی: ها چاوه‌کانت زۆر پرسیاری تێدا قه‌تیس ماوه له ڕاستیدا ده‌مه‌وێت چیتر بۆ دواجار پرساره‌کان جی نه‌ههێلم؛ به پێکه‌نینێکی قورسه‌وه و زۆر به گرژی پێی گوتم ؛ هه‌موومان ده‌مانه‌وێت بپرسین به‌ڵام گرفتمان له‌وه‌دایه که ته‌نها یه‌کێکیش نییه وه‌ڵام بداته‌وه.
ها ئێستا ده‌توانی بپرسی .. له راستیدا ده‌مویست بلێم که هه‌ندێ زانیاریم لێت ده‌وێ ده‌رباره‌ی(مه‌راسیمه‌که)، له راستیدا ده‌توانم پێت بڵێم که هه‌مویان چوون بۆ (مه‌راسیمه‌که) ته‌نانه‌ت (ئاڵاسوور) به‌ده‌سته‌کانیش.
چی؟ ! (ئاڵاسوور)به‌ده‌سته‌کانیش؟ به‌ڵێ هه‌موویان ڕۆیشتن بێجگه(له‌وان)، باشه بۆ ئه‌وان نه‌ڕۆیشتن، وه‌ڵامم مه‌ده‌ره‌وه خۆم ده‌زانم.
بگره به پێچه‌وانه‌وه هیچ نازانی چونکه یاسای گه‌مه‌که هه‌رگیز نازانیت.
له‌وانه‌یه وابێ به‌ڵام پێمبڵێ ئه‌ی تۆ بۆ نه‌چوویت، له راستیدا ئه‌وانه‌ی ڕۆیشتن هیچیان داوه‌ت نه‌کرابوون بۆ(مه‌راسیمه)که و له راستیشدا منیش داوه‌ت نه‌کرابووم به‌ڵام گه‌ر داوه‌ت کرابام یه‌که‌م که‌س ده‌بووم له‌وێ، به راستی دڵخۆش ده‌بووم گه‌ر له‌وێ بومایه.
ئه‌م کاره‌ی تۆ له گه‌شته سه‌یره‌کانی(سه‌ندیباد)ده‌چێ له‌وانه‌یه تۆزیکی تر شاڵاوی تاریکی هه‌موو ماڵه‌که داگیر کات چونکه وا ئێوره‌یه، خه‌ریکه شه‌و دادێ له‌به‌ر ئه‌وه باش وایه چراکان داگیرسێنی چونکه بۆنی باو باران به لێزمه و تاریکی، له بۆنی که‌شتیوانه‌کان جوانتر و خۆشترن.
ئا! به ڕاست من هاوڕێی زۆرم هه‌بوون که کاره‌که‌یان که‌شتیوانیی بوو.
دڵنیایت ئه‌وانه هاوڕێت بوون؟
نه‌خێر ته‌نها ده‌مناسین چونکه ئه‌وان هه‌میشه به منیان ده‌گوت؛ ئێمه دۆستمان نییه بگره هه‌موتان به دووژمن ده‌زانین بۆیه هه‌میشه پیلانی له ناوبردنتان له قاسه‌ی خه‌زینه‌کانمان دانراوه هه‌ر کاتێ به گونجاوی بزانین هه‌ر زوو له‌و ناوتان ده‌به‌ین.
منیش ده‌زانم ته‌نانه‌ت یه‌کی له‌و که‌شتیوانانه، له یه‌کێ له(ڕۆژنامه‌کاندا)بڵاویکردبۆوه که چۆن (ئه‌ڵ سه‌یفو سا)یه‌کی عه‌رد بێ له ماڵێکی دیمه‌شقی دا دزیووه و پێشکه‌ش به به‌رپرسیارێکی وه‌زاره‌تی زانیاریی کردووه.
تا ده‌هات تاریک ده‌بوو ڕووناکی ناو چراکانیش به ده‌م گڤه‌ی (با)که پێده‌که‌نین و گاڵته‌یان به‌م هه‌موو کێشمه‌کێشه ده‌هات. له ناکاو ... پێم ناڵێن ئێوه چی ده‌که‌ن لێره؟
بۆ زه‌مه‌ن به‌ره‌و کورت بوونه‌وه ده‌چێ و ئێوه‌ش هه‌ر خه‌ریکی چا خواردنه‌وه و نووسینه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌کانمانن. ئه‌ی تۆ ئه‌ندێشه‌ت نییه؟
با به‌ڵێ هه‌مه به‌ڵام ڕقم له خه‌وبینینه و هه‌رگیز سه‌یری ئه‌ستێره‌کان ناکه‌م و زۆر به بێده‌نگیی خۆم و دڵم به ته‌نها ده‌گرین، چونکه هه‌موو شته‌کان ڕه‌نگیان له ئه‌رخه‌وانی دوای بارینی به‌فر ده‌چێ و دوای به‌شداری ئاڵا به‌ده‌سته‌کان زه‌وقی هیچم نه‌ماوه ڕه‌نگه هه‌موومان ئاڵا به‌ده‌ست بین به‌ڵام چی ده‌زانی ته‌نانه‌ت هه‌مووشتێ وا هه‌ست ده‌که‌م پڕن له گومان سه‌یره تۆ ئه‌م پرسیاره که ده‌که‌یت ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌کانیش هیچ پرسیارێ ناکه‌ن.
بۆ؟
وا هه‌ست ده‌که‌م نه‌ده‌بووایه هیچ پرسیارێ بکه‌ین چونکه پرسیاره‌کان ئێستا هه‌موویان مۆمیا کراون و له مۆزه‌خانه‌کان دانراون خه‌ڵکی به چاوی به‌زه‌ییه‌وه سه‌یریان ده‌که‌ن.
له‌وانه‌یه وابێ به‌ڵام هیچ کاریان پێ ناکرێت بۆ ئه‌به‌د.
حه‌زم له مۆسیقا و خواردنه‌وه‌ی مه‌یه، به‌ڵام که‌شتیوانه‌کان زۆر زوو ترێی باخه‌که‌یان خواردیان، زۆر جار گوێم له‌و قه‌سیده‌یه ده‌گرت که ده‌یگوت:
(بۆ دواجار گوێ له‌م پارچه مۆسیقایه بگره‌و ئیتر هیچ مه‌ڵێ بۆدواجار هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ هه‌ڵکێشه من و تۆ به ناکامی سه‌ر ده‌نێینه‌وه. من هیچ له‌م گه‌مه پیسه نازانم که پێی ده‌لێن ژیان به‌نه‌عله‌ت بن بۆ دۆزه‌خ بڕۆن به کۆمه‌ڵ تف له هه‌موو شتێکتان)
له ڕاستیدا ئه‌م قه‌سیده‌یه کابرایه‌کم بیر دێنێته‌وه که ده‌یگوت (ئه‌وان دۆزه‌خین).
هه‌میشه دێته‌وه یادم که باوکم ده‌یگوت جارێکیان له یه‌کێ له کتێبه‌کاندا خوێندمه‌وه که ده‌یگوت: (به‌خێر بێیته‌وه ده‌رگاکان کراوه‌یه ئه‌ی ئازار). باشه تۆ قه‌ت له باوکت نه‌پرسیبوو بۆ ژنی هێنا؟
با به‌س هه‌میشه ئه‌و ده‌یگوت من وه‌ک خه‌لکی بۆ سێکس ژنم نه‌هێنا به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ی ڕاکه‌م.
به‌ڵام کۆمه‌ڵ نایانه‌وێت ڕاکه‌یت دواجار له ناو زیندانه‌کانیان خۆت ده‌بینیته‌وه.
کانوونی دووه‌می ٢٠٠٩ sangaraziz@yahoo.co.uk
|