١٩\٤\٢٠١٤
سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه!!

دلشاد خدر
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه زیاتر له دوای راپه‌رین هاته کایه‌وه و که‌وته
سه‌رزاران. ئه‌ویش بۆ جوانکردنی ئه‌م کاره قێزه‌وێنه‌یه، کـه که‌سێک
بو سودی زیاتر، له کویله‌ی لایه‌نێک ده‌بێته کویله‌ی لایه‌نێکی تر.
هه‌رچه‌نده هه‌ردوو لای نیو ململایه‌نه‌که ئه‌وه راستیه‌یان باش ده‌زانی،
کـه گواستنه‌وه‌ی کویلایه‌تی ئه‌وانه له ئاغای پێشویان بۆ ئاغایه‌تی
وان، ته‌نیا بۆ سودی که‌سی خۆیانه. دیسان لایه‌نی نوێ، لـه رێگای
کویله‌کانی نیو راگه‌یاندن به‌رگێکی نیشتمانی و حه‌قانییان ده‌دایێ و
ده‌یانکرده سه‌رکه‌وتنێکی نمونه‌یی! هه‌رچه‌نده من گومانم له بوونی
سه‌نگه‌ر هه‌یه، لـه نیو ئه‌و دوو لایه‌نه. بـه‌لام بۆ هه‌موو کاته‌کان
سه‌نگه‌ری لایه‌نی بالاده‌ست ره‌واجی هه‌یه( به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی
هوکاری ئه‌م بالا ده‌ستیه) و سه‌نگه‌ری شکستخواردوو چول ده‌بێت؟
پێش ده‌ست پێکردنی شه‌ری ده‌سه‌لات، ململانێیه‌کانی نیوان پ‌د‌ک و ینک
توند بوون، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی کویلایه‌تی چرتر بۆوه. زۆرێک لـه یه‌کێتیه‌کانی
بادینان بـۆنه کـویله‌ی پارتی و لـه ناوچه‌کانی هه‌ولیرو سلیمانی و
گه‌رمیان به پێچه‌وانه‌وه. من سه‌روک جاشێکم له هه‌ولێر ده‌ناسی! له‌سه‌ره‌تای
راپه‌رین پارتی بوو و، پـاش وه‌ده‌رنانی پارتی له هه‌ولیر بوو به یه‌کێتی
و، بێ سه‌رئێشه، له‌گه‌ل گـه‌رانه‌وه‌ی پـارتی له 31 ئاب بـۆ هه‌ولیر،
گـه‌رایه‌وه نیو پارتی. کـــه باسی سه‌نگه‌ریش ده‌کرا، ئـــه‌و
راستگۆیانه ده‌یووت: من سه‌نگه‌رم نیه و هـــه‌موو جارێک تـــه‌نیا
لیستی مـــوچه‌ی چه‌کداره‌کانی خۆم لـــه‌و لایه‌نه ده‌گوازمه‌وه
بــۆ لایه‌نه‌که‌ی تــر. لــه کاته‌کانی کــوتای هاتنی سه‌رکردایه‌تی
کاتی و سه‌رله‌نوی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی پارتی له‌لایه‌ن بنه‌ماله‌وه،
کۆمه‌لیک رۆشنبیری ئه‌م حزبه له پارتی بێ هیواده‌بن و دێنه نیو رێزه‌کـــانی
حـــزبی شیوعی. بــه‌لام کاتیک شیوعیه‌کان دوای راپه‌رین گلوره‌یان
کـــه‌وته لیژی، هه‌مان گروپ گـــه‌رانه‌وه نیو پارتی! له‌کاتیکدا
بنه‌ماله هـــه‌موو جومگه‌کانی نیو پارتیان کونترۆل کردبوو!! لــه‌وه‌ش
سه‌یرتر ئــه‌و گروپه کـــه بـــه‌پاساوی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی
پارتی لــه‌لایه‌ن بنه‌ماله‌وه پارتیان جێ هێشت، کـــه گـــه‌رانه‌وه
بونه ده‌زگایه‌کی کارا بۆ یارمه‌تی دانی بنه‌ماله بۆ پته‌وکردنی
کونتروله‌که‌یان له نیو جومگه‌کانی حزب وبه فه‌لسه‌فکردنی ئه‌م
کونترۆله.
لـــــه‌م روژانه هــــه‌والی گواستنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری کاک عــارف
روشدی لـــه نیو یـه‌کێتی بـۆ پارتی بووه هـه‌والی سه‌ره‌کی راگه‌یاندنه‌کان.
منیش لـــه نزیکه‌وه به‌دواچوونم بــۆ ئــه‌م هه‌والــه کرد‌و له
کوتاییدا کاک عارف باسی پاساوه‌کانی خۆی کرد، کـه بونه‌ته هۆکاری
گواستنه‌وه‌ی کویلایه‌تی خۆی لـه نیو یه‌کێتی بۆ پارتی! بۆ من ئه‌م
کاره‌ی کاک عارف چــه‌ند قێزه‌وێنه، پــاساوه‌که‌شی دوو هێنده!!!
مـــن لێره لـــه کاک عارف وخۆێنه‌ران ده‌پـرسم، کـــه‌سێک کـــه
ئـه‌ندام سه‌رکردایه‌تی بێت و بــــــه هــــــۆ ی رێگری کردنی
لـــــه چاک سازی لـــــه نیو یه‌کێتی ئه‌وه‌نده نه‌فه‌س کـــورت
بێت و بێزاریه‌که‌ی بگاته ئاستی وازهێنان! ده‌بێت بتوانی له نیو
پارتی باسی چاکسازی بکات؟
له دوای راپه‌رینی بـه‌هاری ٩١، کـوچکردو کـانه‌بی گـه‌وره (سه‌رکرده‌یه‌کی
سه‌ربازی نـاو خۆشی شیوعیه‌کان هه‌ولێر بوو) لـه‌سه‌رتا چووه نیو رێزه‌کانی
یــه‌کێتی، له سەرەتای شه‌ری نیوه‌خۆ له کوبونه‌وه‌یه‌کی کادیرانی سه‌ربازی
قسه‌ی له قسه‌کانی کوچکردو جه‌بار فه‌رمان کردبوو، نـــاوبراویش بـــه
شیوازێکی نـه شیاو وه‌لامی دابووه، کوچکردو کانه‌بی سه‌نگه‌ری خۆی له
یه‌کێتی گواسته‌وه نیو پارتی! لـه نیو پارتیش له کۆبونه‌وه‌یه‌کی
کادیرانی سه‌ربازی له‌گه‌ل دکتور رۆژ شاویس دیسان قسه‌ی کـردبوو، ئه‌وجاره‌یان
ناوبراو پێی گــوتوبو کـه ئێره حزبی شیوعـی نیه هه‌موو کـه‌س مافی
قسه‌کردنی هه‌بێت لێره پێویسته ته‌نیا گوێ بگریت!
کاک عـارف لـه‌سه‌ره‌تای راپه‌رین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان بوو،
لـه‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی. لـه ٣١ی ئاب، لـه‌گه‌ل کــــومه‌لیک ئـــه‌ندام
پــــه‌رله‌مانی تـــری یه‌کێتی، وه‌ک دیل کـــه‌وتنه به‌ر ده‌ستی
هێزه‌کــانی پـــارتی. پــارتیش بـــۆ درێژکردنه‌وه‌ی کـــاتی په‌رله‌مان
( کــه ئه‌و کاتی ماوه‌ی دریژکراوه‌ی پـــه‌رله‌مان بــه‌سه‌ر ده‌چوو)
سوودی له‌م دیلانه وه‌رگرت و له کۆبونه‌وه‌یه‌کی رواله‌تی، ماوه‌ی په‌رله‌مانی
درێژکرده‌وه، به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای گالته‌جاری بوو! که کاک عارف
موداخه‌له‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد! کــه هیچ پێویست نـــه‌بوو، مـــوداخه‌له‌که‌شی
هــــه‌موو پێداهه‌لدانی کاک مه‌سعود بارزانی بوو!! له‌کاتیکدا هێشتا
خۆێنی هه‌ڤاله‌کانی کـــه به‌ده‌ستی پارتی و هێزه‌کانی به‌عس شه‌هید
کرابوون هیشک نه‌ببونه‌وه و ته‌نانه‌ت خۆشی دیل بوو!.( لــه هه‌مان
کاتدا کاک فواد مه‌عسومیش دیل بــوو لـه‌لای پارتی، به‌لام کــه
داوایان لیکرد ئاماده‌ی ئه‌م کۆبونه‌وه بێت، بــه‌راشکاوانه وتبوی
ئــه‌گه‌ر بـــه هێز ده‌مبه‌ن، ئــه‌وه ئاماده‌ده‌بم. بــه‌لام ئه‌گه‌ر
به خواستی خۆم بێ ئاماده‌نابم چونکه من دیلم. بۆیه پارتی رێزی لــه‌و
ئازایه‌تیه‌ی گرتوو ئـازادی پێبه‌خشی له ئاماده‌بوون و نه‌بوونی،
ناوبراویش ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌که نه‌بوو).
پرسیاری کۆتایی ئه‌وه‌یه:
ده‌بێت دلسوزی کاک عارف چی بێت بۆ پارتی، ئه‌و کاته‌ی پارتی گلۆره‌ی ده‌که‌وێته
لێژی؟
یان ئه‌وکاته‌ی پارتی هێزه، چ پێویستی به کاک عارف و کاک عارفه‌کانه؟
ماڵپه‌ڕی
دڵشاد خدر
|