سەنگەر لێکگرتن.

ئیبراهیم بالیسانى
سەنگەر لێکگرتن ،بەمانا گشتیەکەى رووبەروو بونەوەیەکى چەکدارییە،شەڕە
لەناوسەنگەردا ، بەکارهێنانى هێزە بۆلاوازبون وراماڵین و نەهێشتنى
نەیار،بەئامانجى سەرکەوتن وزاڵبونە لەبەرامبەر دوژمن!!کەواتە بۆ ئەوەى
لەوجۆرە شەڕەدا سەرکەوتوبیت ونەشکێیت بتوانى
ببەیتەوەپێویستەلەسەنگەرێکى قایم وبەهێزدابیت .لازمە خاوەنى چەکێکى باش
وتەقەمەنیەکى زۆربیت .لەپاڵ ئەوەشدا دەبێ لە ناوسەنگەردا کەسێکى بە
هیمەت وئازاو نەترس وبەبڕوابیت.بۆیە نابێوناکرێ لەکاتى
رووبەرووبونەوەدا چۆک وئەژنۆکانت بلەرزن ولەترسا تەقەى هەوایى بکەیت
وشەمشەمەکوێرانە چواردەورى خۆت بڕشێنى!
ئەو کەسانەى لە ناوسەنگەردابەجوامێرونەترس دەناسرێن ،قەت نەبوە لە
گیڤەى گولەخۆیان چەماندبێتەوە یاکەوتبنەحالەتى شناووچونکە ئەوان کەسانە
لەمەرگى خۆیان ناسڵەمێنەوەو باکیان بەمردن نیە،بۆیە هەمیشەبەکەسى
دیاروجوامێرانە دەناسرێن.ئەو کەسانە زۆرجار لەناوسەنگەردا دێنەدەرێ
ولەکاتى هەڵمەت بردندا هەربەپێوە هێرش دەکەن وسەنگەرەکانى پێش خۆیان
تێکدەشکێنن. ئەوانەى ئاوا ئازاونەترسن لەناو هاورێ وهاوسەنگەر و
کۆمەڵەکاندا خاوەن رێزوخۆشەویستیکى لەرادەبەدەرن.زمانى ئاخاوتنى ئەو
جۆرەکەسانە زمانێکى راست ورەوانە.رەفتارەکانیان رەفتارێکى
مرۆڤانەیە،لەبەردەم هەموو کەسێکدا قسەى خۆیان دەکەن وپاشملەیان
نیە.پەنجە بۆ هەڵەکانى هەموو کەسێک درێژدەکەن و بەباش دەڵێن باش وبە
خراپیش خراپ.
ئەو چەند پەیڤەى کەئاماژەمان پێدا ،بۆ مەبەستى ناسینى سەنگەر و
کەسەکانى رابردوومان بوو. گەرانەوەیەک بوو بۆ رابردوویەکى پاک و جوان.
چونکە لە رابردوودا رەفتار و هەڵسوکەوتى کەسانى ناوسەنگەر راستگۆیانە و
بێمنەتانە بووە. ئامانجى گشتى و لەپێشینەیان خزمەتکردنبووە بە کۆمەڵ و
هەمووان.
بەلام ئەگەر ئێمە بێت وباس لەشێوازى سەنگەرى ئەمرۆ وکەسەکانى
نێوسەنگەرى ئێستامان بکەین .دەبینین جیاوازیکى زۆر هەیە.!جیاوازى
لەرووى سەنگەر ولەرووى کەسەکاندا لەرادەبەدەرە!سەنگەرى ئەمرۆ ئەو
سەنگەرە نیە کە پێى دەوترێ مەتەرێزى شەرەف !!چونکە لە سەنگەرەى ئەمرۆدا
بەرژەوەندى تایبەت لە سەرووى بەرژەوەندى گشتى یەوەیە.هەموو هەوڵ
وتەقەلاکان بۆ بەرەوپێش بردنى رەوڕەوەى بەرژەوەندیەکانى تاکە،بۆ
دەستەیەکى بچوکە،بۆ
بەرژەوەندی خوازەکان وموئامەرەچیەکان وپیلان گێرەکانە!بۆ ئەوانەیە کە
هەڵپەى خۆدەولەمەندکردنیانە،ودەیانەوێ بە کون فەیەکونێک دەسەلات بگرنە
دەست وغەرقى دزى وگەندەلیەکانبن!بۆ ئەوانەیە کەدەیانەوێ پێمان
بڵێن:بەشى خۆم بۆ خۆم وئەوەى تۆش دەخۆم!
ئەو سەنگەرانەى کە ئەمرۆ لەبەرامبەر یەکتریدا دروست دەکرێن وهەن،بۆ
ملشکاندنى یەکترى وشوێن پێلەقکردنى خۆیانەیە!دەرکردنى هاورێیەکەیەتى بۆ
خودى خۆى!ئەو کەسانەى ئاوا رەفتاردەکەن وبیردەکەنەوە دەیانەوێ بە
هەرشێوەیەک بێ کەسە پاک وبەئەزمون ودڵسۆزەکان ناشیرین بکەن
ولەگۆرەپانەکەدا دەریان پەڕێنن!چەکى دەستى ئەو جۆرەکەسانە کلاشینکۆف و
ئاربیجى وبیکەیسى وبڕنەونیە.بەڵکو چەکەکانیان بریتین
لە:بوختان،درۆ،ناوناتۆرە دروستکردن !ماستاوکردنە بۆ سەرووى خۆیان
،هەڵپەى خۆرەپێشکردنیانە،چاندنى تۆى دوبەرەکیە لە نێوان ئەو کەسانەى
کەتا سەر ئێسقان یەکتریان خۆشدەوێ وبەئازارى یەکترى نیگەرانن.رەنگە
بونى ئەو جۆرە کەسانە لە ناودەزگاکان وئۆرگانەکاندا هەندەزۆرنەبن.بەلام
بونى تەنیا یەک کەس دەبێتەڤایرۆسێکى کوشندە بۆ ناو سەرتاپاى دەزگاکە یا
ئۆرگانەکە!بەهۆى بونى ئەو جۆرەکەسانە ناوەندەکە شەلەل دەبێ،نەخۆشدەبێ
،دواجاردەمرێ!
بونى ئەو جۆرە کەسانە ومانەوەیان بەشێوەیەکى موعەزەزموکەڕەم
لەناودەزگاوئۆرگانەکاندا دەگەرێتەوە بۆ ئەوپاڵپشتیە لەرادەبەدەرەى
کەهەیانە.واتە لێپرسراوى یەکەم یا بەرپرسى یەکەم چاوى عەیب وعارەکانى
کەسە نزیکانەى خۆى نابینێ!یا کەدەشبینێ خۆى لێلادەدا !چونکە هەردووکیان
وەک یەکن وبۆیەک مەبەست هەوڵدەدەن ،ئەو هەوڵەش دیارە هەوڵى کۆکردنەوەى
سەرمایەوپۆست وپلەیە!!بۆیە تۆ یامن یا ئەوهەرشتێک لەبارەى ئەو کەسانەوە
بڵێت وبڵێى بەلاى لێپرسراوەکەوە راست نیەوقبوڵ ناکرێ.
دەکرێ ناکۆکیی ومڵملانێ لەنێوان کەسەکاندا بوونى هەبێ.بەلام شێوازى ئەو
مڵملانێیە پێویستە لەسەر بنەمایەکى شارستانیانەبێ.پێویستە بەشێوازێکى
مەدەنیانەوسەردەمیانە کێبرکێیەکە ئەنجامبدرێ.پێویستە بەعەقڵیەتى
قبوڵکردنى یەکترى ورێزگرتن لە بیروڕای یەکترى بکرێتە پێوەر بۆ بەیەکەوە
ژیان وبەیەکەوە کارکردن.پێویستە خۆمان دووربگرین لە ناوزراندنى یەکترى
،هەڵچون وناوزراندن وموهاتەرات وەلاوەبنێین ،هەرکاتێک توانیمان ئەو
رەفتارانە لەخۆماندا کۆبکەینەوە ئەوا دەتوانین خزمەتێکى گەورە پێشکەش
بە ژیانى سیاسى ورۆشنبیریمان بگەێنین.
بەلام زۆر زەحمەت وگرانە ئەو شێوازە لەکارەکانماندا رەنگ بداتەوە!چونکە
شیرازەکە واتێکنەچوە تا بەتۆومن چاکبکرێ ووەک جارى جارانى
لێبکرێتەوە.لەراستیدا ئەو کەسانە هەرنایانەوێ باسى رابردووبکرێ چونکە
ئەوان بەشێک نەبونە لەرابردوو!بەلکو ئەوان دوێنێ وئەمڕۆ بەربەستن
لەبەردەم خەونەکانى نەوەى دوێنێ وئارەزوەکانى نەوەى ئەمڕۆ!!
Info_balisani@yahoo.com
|