سه‌نگی جیوپۆڵیتیکی هه‌رێم له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێراق.
نه‌وزاد شێردڵ
پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر باس و پێشبینیه‌کانی وێنه‌ی سه‌نگی کورد له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێراق پێشنیاری درووست کردنی لیژنه‌یه‌کی به دوودا چوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واوی جموو جۆڵ و گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی داهاتووی حکوومه‌ت و لایه‌نه‌کانی تری نێوه‌ند ئه‌خه‌مه به‌رده‌م هه‌ندێک له نوێنه‌ره ئاکتیڤهکانی هاوپه‌یمانی کوردوستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی تاکوو لایه‌نی که‌م هه‌فته‌ی جارێک ڕاپۆرتی چڕ و ئاماده کراوی خۆیان سه‌باره‌ت به ته‌واوی ڕووداو و گۆڕانکارییه‌کانی به‌غداد بخه‌نه سه‌ر دیسکی وتوو وێژی پاڕله‌مانتارانی حکومه‌تی هه‌رێـم و میدیا هه‌مه چه‌شنه‌کانی کوردوستان ئه‌م پێشنیاره‌ش سه‌ربه‌خۆ و له خۆڕا ئاڕاسته ناکرێت به‌ڵکوو خوودی پێشنیاره‌که زاده و ده‌رهاویشته‌ی کۆمه‌ڵێک هۆکاری - دیسان - ئێجگار هه‌ستیارن و زۆر پێویسته که پاڕله‌مانی نوێی هه‌رێم چاک له‌وه دڵنیا بێت که به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی حکوومه‌تی نێوه‌ند کام کابینه‌ی نیمچه دۆستی کورد پێویسته به پێی توانا هاریکاری بکرێت بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و هاوکات کام ناحه‌زی کوردیش له‌و لیست و لایه‌نانه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز پێویسته ئه‌وه‌ندی ئه‌کرێت ڕێگیرییان لێ بکرێت تاکوو کاره‌ساته تراژیدیه‌کانی نێوان مێژووی کورد‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌غداد به شێوه‌یه‌کی تر ڕوو نه‌ده‌نه‌وه ، بێگومان هه‌ن ئه‌پرسن :- ئاخۆ کورد توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ و بێ ده‌ست تێوه‌ردانی ئاشکرا که‌مێک ڕه‌وتی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی حکوومه‌تی نێوه‌ند به‌و ئاقاره‌دا به‌رێ که له به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری هه‌رێمدا بێت ؟!
وه‌ڵام ئاسانه و به درێژایی مێژووش کاریگه‌ریی چاک بۆ خراپی دراوسێ له سه‌ر هه‌ڵبژارده‌کانی دراوسێکانی تری خۆیان هه‌بووه و بێ ئه‌وه‌ی پێویستمان به زۆر نموونه‌ی زیندووی گه‌لانی دوور هه‌بێت ته‌نها ئه‌و ئاماژه کورته سه‌روو زیایه که خوودی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی ئێراق چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر به به‌ڵگه‌وه ئه‌وه‌یان سه‌لماند که له ناو ئێراقدا نزیکی - سی و پێنج - ده‌زگای سیخووڕیی ئه‌قلیمیی و جیهانیی به نهێنی بوونیان هه‌یه ، که‌واته ده‌بێت زۆر به ووریایی و له نزیکه‌وه پێشبینی و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێش وه‌ختمان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و به‌ره یه‌کگرتووه تازه خووڵقاو و ئاماده باشانه‌ی به‌ر له واده‌ی خوودی ههڵبژراندنهکهش به تایبه‌ت یه‌کگرتنی هه‌ردوو لیستی - ئه‌لعێراقییه - ی د . ئه‌یاد عه‌لاویی و - به‌ره‌ی حیواری نیشتیمانیی - ساڵح موتڵه‌گ که ئێستا له ژێر چه‌تری یه‌ک کیانی سیاسی‌دا و به به‌شداریی زۆر لایه‌ن و لیستی تر - به تایبه‌ت به‌شداریی ئاشکرای تابوورێک له به‌عسیه‌کانی دوێنێ - هه‌موو ئه‌مانه له ژێر سایه‌ی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی نوێ‌دا به ناوی - بزووتنه‌وه‌ی نیشتیمانیی ئێراقیی - که دیسان هاوپێچ به‌و پێشنیاره‌ی سه‌ره‌وه‌مان بۆ به‌رده‌م نوێنه‌رانی کورد له به‌غداد ئه‌وه دووباره ئه‌که‌ینه‌وه و ( پێم وایه هه‌مووشمان ئه‌و هه‌قیقه‌ته ڕه‌هایه زۆر باش ئه‌زانین ) که زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و لیسته ناو براوانه و قه‌ڵه‌م به ده‌سته ئێراقیی و ئارهبیهکانیش وه‌ک له نزیکه‌وه ئاگامان له ڕه‌فتار و گووفتاریان هه‌یه هیچ کامێکیان دوور بۆ نزیک بڕوایان به شتێک نیه به ناوی ئێراقی فیدرال و هه‌رێمی فێدرال و ووشه‌ی کوردوستان و ماده‌یه‌ک به ناوی سه‌د و چل و بگره له سه‌راپای نووسین و سیمیناره ناوخۆ و ده‌ره‌کییه دۆلار بۆ ههڵڕژاوهکانیاندا سه‌رباری ئه‌و ڕه‌فزه زه‌قه‌ی ئه‌وان بۆ دۆزی کورد ته‌نانه‌ت به ڕاشکاوانه داگیر کردنه‌وه‌ی هه‌رێمیش به مه‌سه‌له‌ی کات ئه‌بینن و هیچی تر ، دیکارت ئه‌ڵێت :- هیچ شتێک له ناشتێکهوه نایه‌ت ، که‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆچوونی زۆرینه‌ی ئه‌وان بێت و ئێمه‌ش وه‌ک ته‌ماشا چییه‌ک خۆمان دابێته‌وه ده‌ست هه‌مان قه‌ده‌ری سیاسیی و دوور له نه‌خشه‌ی ئاماده‌کراوی پسپۆڕانه‌ش هه‌ر هه‌مان ئه‌و درووشمانه سه‌رده‌می شاخ دووباره بکه‌ینه‌وه که وه‌ک ئه‌ڵێن :-
( هه‌موو گه‌لانی جیهان نیشتیمانێکیان هه‌یه تاکوو تێیدا بژین ته‌نها ئێمه نه‌بێت که نیشتیمانێکمان هه‌یه له ناوماندا ئه‌ژی ) ئه‌وا به‌م حاڵه پڕ له خوێن گه‌رمیی و به‌م سایکۆلۆژیا سه‌رلێو له عاتیفه و کڕوزانهوهیهی که له لایه‌ک دڵسۆزانێکی ماندوو نه‌ناس سه‌رقاڵی به فه‌رمی ناساندنی جێنۆساید کردنی کوردن و له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌ندێک هه‌لبازی سه‌ر سفره‌ی حازر به ناوی برایه‌تی کورد‌و ئاره‌ب یاخوود ئیدیعای ژن و ژن خوازیی و کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندی قێزه‌وه‌نی تر دووباره هه‌وڵی نه‌زۆکی به ئێراقیی بوونمان ئه‌ده‌نه‌وه ، به‌ڵێ به‌م حاڵه و ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت له‌و تاقه دێڕه‌ی گۆرکی تێ نه‌گه‌ین که ده‌ڵێت مرۆڤ شایه‌نی ڕێزه نه‌ک به‌زه‌یی یاخوود چوون فه‌ره‌نسییه نیشتیمان په‌روه‌ره‌کانی هه‌رێمی فێدرالی - کیبێک - ی کانه‌دا که نه‌وه به دوای نه‌وه له کتێبی مێژوویاندا هه‌میشه فێر کراوون که ڕیزه چیاکانی لۆره‌نس ی خۆیان به قه‌ڵغانی هه‌رێمه‌که‌یان بناسن ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش به هه‌مان پێناسه سه‌یری ڕیزه چیاکانی حه‌مرێن نه‌که‌ین و وه‌ک ئه‌وان کار بۆ پراکتیک کردنی خوودی واتاکه له سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع نه‌که‌ین ئه‌وا به دڵنیایی و به چه‌ند دێڕێکی موخته‌سه‌ر وه‌ڵامی مانشێته‌که‌ی سه‌ره‌وه‌مان ده‌رباره‌ی سه‌نگی جیوپۆڵیتیکی کورد له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی - مه‌رکه‌ز - جگه له هێنانی ئاریشه‌ی نوێ تر و دزه کردنی ده‌نگ و ڕه‌نگی نه‌شاز تر به ئه‌زموونی کوردوستان مژده‌یه‌کی ئه‌وتۆ خۆشنوود هێنه‌ر نابیستین ، دووا ووته بۆ کۆنفۆشیوس ی بلیمه‌ت جێ ئه‌هێڵم :- ( ئه‌و هه‌ڵوێسته باڵایانه‌ی که مرۆڤی هووشیار بۆیان ئه‌گه‌ڕێت وان له ناو خۆیدا به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که مرۆڤی خۆ په‌رست و پشت پێوه نهیهشاو بۆیان ئه‌گه‌ڕێت وان له ناو خه‌ڵکانێکی تردا ) .
|