٥\٧\٢٠١٠ گۆشهی '' رۆژهک نا رۆژهک ''. (۴) سەنعان و نێرەکەرەکەى کێخوا.
ئیتر دەڵێن مێژوو خۆى دووبارە دەکاتەوە و سەربووردەى(نێرەکەر) زۆر لە مەیدانى سیاسەت و هەندێک لە سیاسەتمەدارانى نێو کوردستان وێکچوونى هەیە..!!
(سەنعان قەساب) کە زۆڵە کوردێکە و وەک(نێرەکەر)ى کێخوا هەتا بۆى کرا لە دژى کورد خزمەتى بەعس و تورکیاى کرد و هاشاى لە نەتەوەکەى خۆى کرد، لە ماوەى چەند ساڵى رابردوو هیچ پیلانێک نەما ناوبراو لە کوردى نەکا تا کار گەیشتە ئەوەى هاوکارى لەگەڵ موخابەراتى تورکى(M.I.T) و سوپاى تورک بکات و بە ناوى مافى تورکمانەکان و(دروست نەبوونى دەوڵەتى کوردى) کوردستانى ئازاد داگیر بکەن. ئیتر(سەنعان قەساب)یش هەر ئەو سەردەمە مۆدێلى هەبوو کە سێ پارێزگا لە دەست کورد بوون، کاتێک عێراق ئازاد کرا و کەرکوک ئازاد بوو، ئاڕاستەى سیاسەتى تورکیا لە هەولێرەوە وەچەرخا بۆ کەرکوک،(سەنعان قەساب) سەرەڕاى ئەو هەموو خزمەتەى بۆ تورکیا قەوچ و قەراسەکەیان لەسەر کردەوە و بەڕەڵایانکرد و ئەم جارە نەک(تەراکتۆر) بەڵکو(نێرەکەرێک)ى تریان لە کەرکوک دۆزیەوە و ئیتر(سەنعان) ئابێیان پشت گوێ خست. هیوادرین کەس حاڵى بە حاڵى(نێرەکەر..ببوورن سەنعان ئاغا) نەبێ..!! چونکە کورد دەڵێ: سەد ساڵ بکەى بێگانە پەرستى، هەر دەهێنى نوشوستى..!! دەک قسهی پێشینان ههر به شهکر بێ!!
|