٢٣\٥\٢٠١١
سەپاندنی حوکمی
ئیعدام بەسەر حەبیبوڵا لەتیفی
نا
یاساییه و دەبێ هەڵوەشێتەوە.
کۆمەڵانی خهڵکی ئازایخواز و نەبەزی کوردستان!
کۆڕ و کۆمەڵە بەشەر دۆستەکان!
ڕێژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی وەک پیشەی هەمیشەیی و بێباک لە تانە
و تەشەری دونیا و ڕێکخراوەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ؛ ڕۆژ نییە حوکمی
ئیعدام بەسەر چەندین کەس دا نەسەپێنێت یان حوکمی ناڕەوای ئیعدامیان بە
سەر دا بەڕێوە نەبات.
وەک ئاگادارن ڕۆژی ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧١١ هەواڵی سەپاندنی حوکمی ئیعدام لە
لایەن بەرزترین ئۆرگانی قهزایی ڕێژیمی کۆنەپەرەستی ئاخوندیەوە و بۆ
جارێکی تر بەسەر زیندانیی سیاسی کورد ''حەبیبوڵا لەتیفی'' دا
سەپێنرایەوە. هەرچەندە تا ئێستا ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە شێوەی فەرمی
ڕۆژی بەڕێوەچوونی ئەم حوکمە زاڵمانەیەی ڕانەگەیاندوە، بەڵام گومان
دەکرێت لە هەفتەی داهاتوو دا ئەم حوکمە نا دادپەروەرانەیە بەڕێوەبەرن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە دێسامبری ڕابردوو و لە ژێر گوشارە نێوخۆیی و
دەرەکیەکان دا توانرا پێش بە بەڕێوچوونی حوکمی ئیعدامی ئەو لاوە کوردە
بگیرێت.
کۆمەڵانی خەڵکی چەوساوە و دڵ برینداری کوردستان!
ڕێکخراوە پێشکەوتنخوازەکان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ!
وەک هەموو لایەکتان ئاگادارن ڕۆژێک دوای بڵاوبونەوەی سەپاندنی ئەم
حوکمە زاڵمانەیە بەسەر حەبیب لەتیفی دا؛ واتە ٢٧ی بانەمەڕ و لە درێژەی
بەڕێوبردنی حوکمە ناڕەواکانی ئیعدام بەسەر چالاکانی سیاسی و مەدەنی دا،
ڕێژیمی ئاخوندی لە بەندیخانەی ئیسفەهان دوو برای بە ناوەکانی "عەبدوڵا
و موحەممەد فەتحی شورباریکی" لە سێدارە دا.
ئێمە؛ وێڕای مەحکوم کردنی سەپاندنی حوکمی ئیعدام بەسەر حەبیبوڵا لەتیفی
و سەرجەم زیندانییە سیاسی و مەدەنیەکان و ئیعدامی ئەو دوو لاوە
بێتاوانە، داوا لە کۆڕ و کۆمەڵەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ، ڕێکخراوە
دێمۆکرات و ئازادیخوازەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرجەم مرۆڤایەتی
دەکەین؛ بۆ ڕاگرتنی سەپاندنی حوکمی ئیعدام و ئەشکەنجە و سەنگسار لە
ئێران دا گوشارەکانیان زیاتر و کاریگەر تر بکەن. داواکارین لە وڵاتە
زلهێز و بڕیار بەدەستەکانی جیهان و یەکێتی ئوروپا بۆ ئەوەی هەوڵەکانیان
چڕتر بکەنەوە لە پێناو نەهێشتنی تاوانی سەنگسار و سێدارە و سەپاندنی
حوکمی ئیعدام لەم وڵاتە، هەوروەها داواکرین لە یەکێتی ئوروپا و وڵاتە
زلهێزەکان بۆ ئەوەی بریاری کاریگەرتر بەسەر ڕێژیمی ئێران دا بسەپێنن لە
پێناو پاراستنی گیانی گەلانی ژێر دەسەڵاتی ڕەشی ڕێژیمی ئاخوندی دا.
پارتی ئازادی و
دێمۆکراسی کوردستان- پادک
پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان
سازمانا خەلکێ کرمانج
ڕێکخراوی سەربەخۆی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان
٣١ی بانەمەڕی ٢٧١١
٢١ی مەی ٢٠١١
|