٢٨\١\٢٠١٠
سه‌پاندنی بڵاوکراوه‌کانی (حیزبه‌کانی) ده‌سه‌ڵاتدار و
قه‌ده‌غه‌کردنی بڵاوکراوه‌کانی لایه‌نه‌کانیتر له زانکۆکانی باشووری
کوردستان ڕیسوا ده‌که‌ین.

کومیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت
له‌سه‌ر به‌ردوامبوونی شێوه‌ی تاک ڕه‌ویی و ته‌راتێنی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار
له بواری ڕۆشه‌نبیریی و ڕۆژنامه‌وانییدا له باشووری کوردستان به
تایبه‌ت له زانکۆکانی باشووری کوردستاندا. تاوه‌کو ئێستا ته‌نیا
بڵاوکراوه‌کانی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له باشووری کوردستان (پارتی
و یه‌کێتی) بۆیان هه‌یه ئازادانه زانکۆکان بۆ خۆیان مۆنۆپۆل بکه‌ن و
بڵاوکراوه‌کانیان بڵاوبکه‌نه‌وه، له کاتێکدا هه‌موو لایه‌نه‌کانی تری
سیاسی بۆیان نییه ئازادانه ئه‌و کاره بکه‌ن. ئه‌مه‌ش جیاوازی دانانه
له نێوان لایه‌نه سیاسی و ڕۆشه‌نبیریه‌کاندا.
پێش دوو ڕۆژ له شاری هه‌ولێر و له کاتى دابه‌شکردنى ڕۆژنامه‌ى
داهێنانى ڕێکخراوى گه‌شه‌ڵێدان ، رێگرى له بڵاوکردنه‌وه‌ى ده‌کرێت و
له‌هه‌مان کاتدا هه‌ره‌شه‌ش له ئه‌ندامانى رێکخراوى گه‌شه‌ڵێدان ده‌کرێت.
له به‌روارى 21/1/2010 له کۆلیژى به‌ڕێوه‌بردن و ئابوورى و کۆلیژى شه‌ریعه‌ى
زانکۆى سه‌لاحه‌دینى شارى هه‌ولێر به پێچه‌وانه‌ى ڕێنماییه‌کانى
فیدراسیۆنى ڕێکخراوی قوتابى و خوێندکاریه‌کان و پێچه‌وانه‌ى یاساکانی
هه‌رێم ڕێگرى له بڵاَوکردنه‌وه‌ى ڕۆژنامه‌ى داهێنان کرا.
ئێمه له کۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان داوا له
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین کۆتایه‌ک بۆ ئه‌و جۆره
پێشێلکارایانه دابنێت و هه‌موو لایه‌نه‌کانی سیاسیی و ڕۆشه‌نبیریی یه‌کسان
بن له کاری خۆیاندا و له به‌ڕوه‌بردنی چالاکی ڕۆشه‌نبیری له ناو
زانکۆکان‌دا و کاره‌که به گوێره‌ی یاسایه‌کی دادوه‌رانه ڕێک بخرێت،
تیایدا ڕه‌چاوه‌ی ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و میساق شه‌ره‌فی ڕۆژنامه‌وانی
کوردستان بکرێت که له لایه‌ن کۆمیته‌که‌مانه‌وه داڕێژراوه و تاوه‌کوو
ئێستا سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانان نایه‌وێت دانی پیا بنێت چونکه بوار به
تاک ڕه‌وی حیزبی و ئیمتیازاتی حیزبی نادات و بنه‌مایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی
بۆ ئازادی کارکردنی ڕۆژنامه‌وانان و ئازادی ڕاده‌ربڕینی داناوه.
هاوکات کۆمیته‌ی به‌رگری ئاماده‌یه هه‌موو ڕێنوێنیه‌کان له‌به‌رده‌ستی
لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری و
بڵاوکردنه‌وه له زانکۆکانی کوردستان ڕێزیان لێ بگیرێت و به‌شێوه‌یه‌کی
سه‌رده‌مانه ده‌ست به کار بێت.
ئێمه مۆنۆپۆلکردنی زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی
پارتی و یه‌کێتیه‌وه ڕسوا ده‌که‌ین و به پێچه‌وانه‌ی یاساکانی
ڕۆژنامه‌وانی داده‌نێین و پێویسته کۆتایی به‌و پێشلکاریانه بهێنرێت.
کۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان
2010-01-26
rojnamewan@gmail.com
ko_b_r_ku@yahoo.se
|