٢٢\٨\٢٠١٠
سه‌پاندنی چوار
سزای له سێداره‌دان
له لایه‌ن هه‌ردوو
حکوموتی ناوه‌ندی و هه‌رێمه‌وه.

به‌پێی دوو هه‌واڵ که له سایتی ئاوێنه‌دا له رۆژانی 2 و3 ی ئابی
2010 دا بڵاوکراونه‌ته‌وه، هه‌ردوو حکومه‌تی به‌غداد و هه‌رێمی
کوردستان ته‌نها له دوو رۆژدا سزی له سێداره‌دانیان به‌سه‌ر چوار که‌سدا
سه‌پاندوه، به بیانوی سزادان و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له سه‌رانی رژێمی
به‌عس و دژه تیرۆره‌وه.
له رۆژی 2 ئابی 2010 دا، دادگای باڵای تاوانه‌کان له به‌غداد به
تۆمه‌تی وشککردنی زۆنگاوه‌کانی خواروی عیراق سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر
وه‌زبان خدر هادی یه‌کێک له سه‌رانی رژێمی به‌عسی دیکتاتۆری‌دا سه‌پاند.
هه‌روه‌ها له هه‌رێمی کوردستانیش دادگای تاوانه‌کانی دهۆک که له ژێر
ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموکراتدایه له 3ی ئابی 2010 دا به تۆمه‌تی تیرۆر
و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێک له 14ی نیسانی 2008 دا، سزای له سێداره‌دانی
به‌سه‌ر سێ زیندانیدا سه‌پاند. هه‌روه‌ها له هه‌واڵه‌که‌دا له زمانی
پارێزه‌ر (ئه‌سعه‌د حازم گۆران)ه وه ئاماژه به‌وه کراوه که تۆمه‌تباره‌کان
له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆردا دانیان به تاوانه‌کانیاندا ناوه.
له‌گه‌ل بن به‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق له به‌رێوه‌بردنی وڵات و به‌رپاکردنی
سه‌قامگیری و ئاشتی وئاسایش و په‌ره‌گرتنی ناره‌زایتی خه‌لک
وئازادیخوازان له‌به‌رامبه‌ریاندا و به‌تایبه‌تیش له هه‌رێمی
کوردستاندا، ئه‌مرۆ ئیتر بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق و هه‌رێمی کوردستان
جێبه‌جێکردن و شه‌رعیه‌تدانه‌وه به سزای له سێداره‌دان به‌هه‌مان
شێوه‌ی رژێمی به‌عسی دیکتاتۆری و دژه مرۆڤایه‌تی، بۆته یه‌کێک له
سیاسه‌ته ئانی وگرنگه‌کانیان. ئه‌ویش له پێناو راگرتنی ده‌سه‌ڵاتیان
و ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵک و راگرتنی فه‌زاو فه‌رهه‌نگی کوشتن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
له کاتێکدا که سه‌رجه‌م تاوانبارانی رژێمی به‌عسی دیکتاتۆری و هه‌موو
ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به خوێنی خه‌لک سوره ده‌بێ له دادگایه‌کی
عادیلانه‌و مه‌ده‌نیدا دادگایی بکرێن و به سزای خۆیان بگه‌ن و زیندانی
بکرێن، به‌ڵام سه‌پاندن و جێبه‌جێکردنی سزای له سێداره‌دان به‌سه‌ر
تاوانباراندا جگه له په‌ره‌دان به توندوتیژی و کوشتن و تۆڵه‌کردنه‌وه
و دارشتن و قایمکردنی پایه‌کانی دیکتاتۆری هیچ ئاکامێکی تری نابێت!
سه‌رجه‌م رژێمه دیکتاتۆرییه یه‌ک له دوای یه‌کانی عیراق له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان
به‌ده‌سه‌ڵات، له پێناو سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتیان و چاوترسێنکردنی خه‌ڵک
و نه‌یارانی سیاسی، به فه‌وری ده‌ستیان کردوه به جێبه‌جێکردنه‌وه و
شه‌رعیه‌تدانه‌وه به سزای له سێداره‌دان و ئه‌مه‌شیان له ژێر ناو
به بیانوی سزادانی سه‌رانی رژێمی پێشوو و دوژمنانی میلله‌ت ونیشتیمان
به‌رێوه‌بردوه، به‌ڵام ئامانجی کۆتایی ئه‌م سیاسه‌ت و بیانووه ته‌نها
رێگه‌خۆشکردن و زه‌مینه‌سازییه‌ک بووه بۆ سه‌رکوتکردنی خه‌لک به گشتی
و له سێداره‌دانی هه‌زاره‌ها هه‌ڵسوراوی سیاسی و ئازادیخواز و نوسه‌ر
و رۆشنبیر و ره‌خنه‌گر که رژێمیان قبوڵ نه‌بووه یان ره‌خنه‌یه‌کیان
لێی هه‌بووه، هه‌روه‌ک چۆن رژێمی به‌عس ئه‌نجامی دا.
ئه‌مرۆش ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ په‌ره‌گرتنی
ناره‌زایه‌تی خه‌لک به‌رامبه‌ریان ده‌یانه‌وێ هه‌مان سیاسه‌ت و ته‌جروبه
له ژێر ناوی دژه تیرۆر و تۆڵه‌کردنه‌وه له سه‌رانی رژێمی به‌عس
دووباره بکه‌نه‌وه و ئامانجی کۆتایی سیاسه‌ته‌که‌یان به نیشانه‌گرتن
و سه‌رکوتکردنی ئازادیخوازان و هه‌ڵسوراوانی سیاسی و خه‌لکه به گشتی.
هه‌ربۆیه جیبه‌جێکردن و شه‌رعیه‌تدانه‌وه به سزای له سێداره‌دان له
لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق و هه‌رێمی کوردستانی ئه‌مرۆوه به‌هه‌ر
بیانوویه‌که‌وه بێت له‌راستیدا بۆ سه‌رکوتکردنی خه‌لک و هه‌ڵسوراوانی
سیاسی و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی سیاسییه و ئێمه به‌توندی سه‌رکۆنه‌و
ریسوای ده‌که‌ین. له‌هه‌مان کاتدا سزای له سێداره‌دان کوشتن و
تاوانێکی ده‌ستئه‌نقه‌ست و ئه‌وپه‌ری درندانه و دژه مرۆڤایه‌تییه‌و
له‌ژێر ناوی یاسادا له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به‌رامبه‌ر
به خه‌لک ئه‌نجام ده‌درێت و ئێمه خوازیاری کۆتایهێنانی فه‌وری ئه‌م
سزا و تاوانه قێزه‌ونه‌یه‌ن له ده‌ستور و یاساکانی عیراق و هه‌رێمی
کوردستاندا.
هه‌روه‌ها بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و هه‌ڵسوراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی
و بواره‌کانی مافی مرۆڤ و لایه‌نه مه‌ده‌نی و سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌کان
ده‌که‌ین که هه‌رچی زیاتر خه‌بات و هه‌ڵسورانیان له‌گه‌ڵماندا بره‌وپێبده‌ن
له پێناو هه‌رچی زوتر قه‌ده‌غه‌کردن و کۆتایهێنان به‌م سزایه.
سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان
16\8\2010
anti.execution@googlemail.com
00447783902098
ماڵپه‌ڕی هیوا ئه‌حمه‌د
|