٢۴\٥\٢٠١٠
سه‌پاندنی سزای له
سێداره‌دان به‌سه‌ر ٦٢ زیندانیدا
له لایه‌ن حکومه‌تی
عێراقییه‌وه
شاڵاوێکی تره بۆ
تۆقاندنی زیاتری خه‌ڵک!
له شاڵاوێکی تری حکومه‌تی عیراقی بۆ به‌رێوه‌بردنی سزای له سێداره‌دان
و دروستکردنی که‌شی تۆقاندن دژ به خه‌لکی عیراق، سه‌رۆکی پۆلیسی
پاریزگای ئه‌نبار (بهاء القیسی)
له لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌ی ''الصباح'' که
له ژماره‌ی 1965ی رۆژی 19/5/2010 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاند که
دادگای باڵای فیدراڵی له پاریزگای ئه‌نبار بریاری سزای له سێداره‌دانی
به‌سه‌ر 62 زیندانیدا سه‌پاندوه و گواستراونه‌ته‌وه بۆ به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ی
حوکمی له سیدارهدانهکه به سه‌ریاندا جێبه‌جێبکرێت.
ئه‌م شه‌پۆلی له سێداره‌دانه‌ش به پێی یاسای دژه تیرۆر و له‌ژێر
بیانووی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه و تیرۆردا ده‌رکراون و گوایا ده‌یانه‌وێ
له‌م رێگه‌یه‌وه به‌ر به تیرۆر و ته‌قینه‌وه‌کان بگرن. به‌ڵام ئێستا
بۆ هه‌موو که‌س رۆشنه و به‌ڵگه و رووداوه‌کان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه
که زه‌مینه‌و هۆکاری نائارامی و تیرۆر و ته‌قینه‌وه‌کان بوونی هیزه
داگیرکه‌ره‌کان و خودی کێشمه‌کێشم و شه‌ری تایفی و مه‌زهه‌بی و قه‌ومی
نێوان حیزب و گروپ و هێزه به‌شداربووه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاته له پێناو
به‌ده‌ستهێنان و گرتنی ده‌سه‌ڵات و ئیمتیازی زیاتر له یه‌کتر، نه‌ک چه‌ند
که‌سانێک که رۆشن نییه به‌پێێ کام بڕیار و یاسای زیندان و ستانداردی
لیکۆلێنه‌وه و به‌ڵگه ده‌ستگیرکراوون و ئه‌م تاوانانه‌یان به‌سه‌ردا
ساغکراوه‌ته‌وه. له کاتێکدا چه‌ندین راپۆرت و لێکۆلینه‌وه که له
لایه‌ن ریکخراوه جیهانی و ناوخۆییه جۆربه‌جۆره‌کانی داکۆکیکه‌ر له
مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌وه‌یان نیشانداوه که ئه‌م تاوانانه به‌زۆر و له‌ژێر
باری فشار و هه‌ره‌شه‌و ئه‌شکه‌نجه‌دا به‌سه‌ر ئه‌و زیندانیانه‌دا
ساغده‌کرێته‌وه.
هه‌ر بۆیه بریاردان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه قێزه‌وون و دژی
مرۆڤایه‌تییه به‌م ژماره زۆره وه‌ک کۆمه‌ڵ کوژییه‌ک ته‌نها له یه‌ک
پارێزگادا، نه‌ک هه‌ر زه‌مینه‌ی کوشتن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه زیاتر به‌رهه‌م
دینێت و پهرهیپێدهدات، به‌ڵکو له هه‌مانکاتیشدا ئه‌م هه‌نگاوه
نیشاندانی ناوه‌رۆک و مه‌به‌ستی سیاسی حکومه‌ته بۆ زاڵکردنی هه‌رچی
زیاتری فه‌زای ترس و تۆقاندن به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵکدا. له لایه‌کی
تریشه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵهێنانه به‌ره‌و ره‌سمیه‌ت دان و ئاسایکردنه‌وه‌ی
به‌کارهێنانی سزای له سێداره‌دانه له به‌رامبه‌ر نه‌یارانی سیاسی‌دا
به‌بیانووی تیرۆر و ته‌قینه‌وه و تۆڵه‌کردنه‌وه له سه‌رانی رژێمی
پێشوو وه‌ک دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌مان پیشه‌ی رژێمه‌کانی پێشتر.
هه‌ربۆیه ئیمه به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌م بریاره ده‌که‌ین و دوا له
حکومه‌تی عێراقی ده‌که‌ین که ده‌ستبه‌جێ بریاری له سێداره‌دانی ئه‌م
62 زیندانییه رابگرێت و هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
له هه‌مان کاتدا بانگه‌وازی سه‌رجه‌م خه‌لکی ئازادیخواز و رۆشنبیران و
که‌سایه‌تیه‌کان و حیزب و ریکخراوه و لایه‌نه‌کانی لایه‌نگر له مافه‌کانی
مرۆڤ له‌ده‌ره‌وه وناوه‌وه‌ی ووڵات ده‌که‌ین که ئه‌م بریاره دژی
مرۆڤایه‌تییه ئیدانه بکه‌ن و داوای رگرتنی بکه‌ن. هه‌روه‌ها هه‌موو
پێکه‌وه به هه‌رشێوه‌یه‌ک که ئیمانی هه‌یه ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین و
هه‌وڵ ونارهزایهتییهکانمان یه‌کبخه‌ین له پێناو به‌رێخستنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی
ناره‌زایه‌تی به‌هێز بۆ ناچارکردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و هه‌رێمی
کوردستان که سزای له سێداره‌دان له یاسا و ده‌ستووردا قه‌ده‌غه‌بکرێت.
سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان
20\5\2010
ماڵپه‌ڕی هیوا ئه‌حمه‌د
|