١٩\١٠\٢٠١٠
سه‌پاندن و جێبه‌جێکردنی
سزای له سێداره‌دان به‌سه‌ر سێ که‌سدا
له لایه‌ن دادگای تاوانه‌کانی که‌رکوکه‌وه ده‌بێ رابگیرێ.
به پێی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ری روداو نێت له رۆژی 15/10/2010 دا ، دادگای
تاوانه‌کانی شاری که‌رکوک، به تۆمه‌تی کوشتنی هاووڵاتیه‌ک، بریاری
سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر سێ که‌سدا سه‌پاندوه. وابریاریشه که
سزاکه له ماوه‌ی 29 رۆژی داهاتوودا به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ بکرێت. ئه‌م
هه‌واڵه‌ش له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و
ناحیه‌کانی پاریزگای که‌رکوک "سه‌رحه‌د قادر " له رۆژی 14/10/2010 دا
راگه‌یه‌نراوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق و کوردستان وه‌ک نوێنه‌رانی
سیاسی و چینایه‌تی بزووتنه‌وه بۆرژوا قه‌ومی و دینییه‌کان، له ناوچه‌کانی
ناوه‌راست و خوارووی عیراق به بیانوی تیرۆر وته‌قینه‌وه‌کان و به‌پێی
یاسای دژه تیرۆر سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ر هه‌زاران زیندانیدا
سه‌پاندوه و سه‌دان سزاشیان لێبه‌ئه‌نجام گه‌یاندوه. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستانیش سه‌ره‌رای سه‌پاندنی سزای له سێداره‌دان به‌سه‌ر سه‌دان
زیندانیدا وجێبه‌جێکردنی ژماره‌یه‌ک له‌و سزیانه، له‌هه‌مان کاتدا به‌شێوازی
تر و ناراسته‌وخۆ له ریگه‌ی رفاندن و تیرۆره‌وه ئه‌و سزایه به‌سه‌ر
نه‌یارانی سیاسی و ئازادیخوازاندا جێبه‌جێده‌که‌ن. ئه‌وا ئه‌مرۆش ده‌سه‌ڵاتدارنی
که‌رکوک به بیانوی تاوانی کوشتن سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر سێ
زیندانیدا ده‌سه‌پێنن و بۆ چاوترساندنی خه‌ڵک و دروستکردنی فه‌زای
تۆقاندن و زاڵکردنی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بریاریانداوه که له‌ماوه‌ی ته‌نها
29 رۆژدا سزاکه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێبکه‌ن. هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه له‌راستای
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مرۆی عیراق و کوردستان دایه که
به‌هه‌ر شێوه و بیانوویه‌ک بێت ده‌یانه‌وێت سزای له‌سێداره‌دان شه‌رعییه‌ت
پێبده‌ن و زه‌میه‌نه‌ی ئه‌وه خۆش بکه‌ن که له سبه‌ینێێ رۆژدا بێ په‌رده
له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی نارازی و نه‌یارانی سیاسی و ئازادیخوزاندا به‌کاریبهێنن
و جیبه‌جێیبکه‌ن هه‌ر وه‌ک رژێمه دیکتاتۆرییه‌کانی پێشتر.
ئێمه ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵ و سایسه‌تانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و بریاره‌کانی
دادگای تاوانه‌کان بۆ سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر
زیندانیاندا ریسوا و سه‌رکۆنه‌ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ین که
ده‌ستبه‌جێ ته‌واوی ئه‌و بریارانه رابگیرێت و سزای له سێداره‌دان له
یاسا‌و ده‌ستوری عیراق و کوردستاندا قه‌ده‌غه‌بکرێت.
لیره‌شه‌وه بانگه‌وازی سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز و ریکخراوه
مرۆڤ دۆست و مه‌ده‌نییه‌کان ده‌که‌ین که دژی ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارنی
ئه‌مرۆ بوه‌ستنه‌وه. به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک که بۆیان ده‌کرێت له‌گه‌ڵماندا
ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربرن و ئه‌م سیاسه‌ت و بریاره سه‌رکوتگه‌ریانه
ریسوا و سه‌رکۆنه بکه‌ن و ریگه‌نه‌ده‌ن که ده‌سه‌ڵاتداران له رێگه‌ی
سزای له سێداره‌دانه‌وه جارێکی تر گیانی هه‌زاران مرۆڤ به په‌تدا هه‌ڵبواسن.
سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان
17\10\2010
anti.execution@gmail.com
00447783902098
ماڵپه‌ڕی هیوا ئه‌حمه‌د
|