په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٦\٢٠٢١

    سێ پارچە هۆنراوە.

ئومێد قەره‌نی

   کۆلارە.
ژیان
سندووقی
   خەیاڵی منداڵێک بوو           ی
     (کە لەگەڵ خوا قسەی دەکرد)
بە کلکی                            ڕ
   کۆلارەیەکی شینەوە
         لە ئاسمانی سپیدا        ف


  
 خائینی بجووک.
من
هەرگیز بەشداری
ئەو جەنگانە نەدەبووم
کە منداڵانی گەڕەک بەرانبەر
گەڕەکێکیتر بەرپایان دەکرد
ئەویش بەخاتری
هۆیەکی بچووک
چونکە
هاوڕێگەلێکم
لە گەڕەکی دوژمن هەبوون
لە گەڕەکی خۆمان
‌بەردەوام بە خائینیان دەزانیم!


  
 فلاشباک.
هۆکاری ئەوەی چەند ساڵێک
پۆلیس بەدوامدا گەڕان
چەند ساڵێکیش لە گرتیخانەیان
                           خ
                     س
               ت
         م
نە شۆڕشگێڕێکی تازە بووم
نە تیرۆریستێکی کۆنینە
تەنیا
- س ە ر خ ۆ ش - بووم
دەمویست باڵەخانەکان بتەقێنمەوە
ئاخر منارەی (چۆلی)م
بەو بەرزییەوە لێ ونببوو!

 

omedqarani653@gmail.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک