١\١١\٢٠٢٣
سێ پارچە هۆزان.

فه‌رهاد
کەریم
مۆدێرن
به ریشه‌وه.
رۆیشتنێک بڕۆ ئاوڕمه‌ده‌وه بۆ دوواوه
ئاوڕدانه‌وه داهاتوو ناشرین ده‌کا و ئه‌مڕۆش تاریک
به چاویلکه‌ی ڕه‌ش تاریکی مرۆڤ نا‌بینیت
به ده‌مامکی مۆدرێنه‌وه رابردوو و داهاتوو جیاناکه‌یته‌وه
من وه‌کو تۆ ته‌ماشای ئه‌مڕۆ ناکه‌م
رابردوو ده‌نێژم زیندووی ناکه‌مه‌وه
حه‌زم به تاریکی ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ نیه
چاویلکه‌ی ره‌ش له چاو ده‌که‌م
چاوم به تاریکیت ده‌گری پڕ ده‌بێت له شه‌رم
شه‌رم له تاریکیت ژیان ده‌نێژێت
ئاڵووده‌ین به پێوه‌دان و بۆیه‌کردنی ژیان
ژوور پڕبووه له بۆن
به چرای تاریکه‌وه ماڵه‌وه ناناسینه‌وه
بۆنی پاش باران نامۆیه
رابردووه به‌یانی باش
خۆڵه‌مێشه خه‌نده‌ی سپی
به‌یانیان لم وشک و ره‌ش
بۆ ئه‌وه‌ی خۆت ون نه‌که‌ی مۆدێرنبه به ریشه‌وه
ئاڵوده‌ین به ناسینه‌وه نه‌خۆش
خوانی شادومانی له مۆدرێنا گریانه بۆ خۆت
مرۆڤ په‌یوه‌ندیه‌کانی به دونیای ده‌ره‌وه دۆڕاند
له رابردوویت ئه‌مڕۆت کردۆته گۆڕ به داهاتوو ئاشنا نیت
به چاویلکه‌ی ره‌ش ده‌ڕۆمه ده‌ره‌وه دوور له چرای تاریک
رێگایه‌ک ده‌دۆزمه‌وه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێره
ئێره رابردووه، ئه‌مڕۆی تاریک
له تاریکیدا په‌نجه‌ره زیندان و بۆیه‌کردنی رێگاکان ئاسانه
ره‌نگ نا‌بینیت په‌نجه‌ره‌ت پێویست نیه له تاریکی
چرایه‌کی تاریک و رێگایه‌کی تاریکه ناخت
بێیه ده‌ره‌وه با ده‌تبات
مانه‌وه ونبوونه وه‌ک ئه‌وانه‌ی ناتوانن به پێوه بن
چوونه ده‌ره‌وه وه‌ک ئه‌و باڵندانه‌ی باران ئاسمانی بردوون
با ش قه‌فه‌زی له هێڵانه جێهێشتووه
له گه‌ل ئاو بکه‌وه رێ
له خنکان بترسه له ئاو نا
تاریکی به گۆته‌ی خۆش ده‌رگا پێوه‌ده‌دا
ئه‌مڕۆ پڕ ترسه
زه‌نگی گوێ مردنی خۆم له بیره
گوێ جێناهێڵێ زه‌نگ به‌رده‌وام
ته‌رمی خۆم له کۆڵدایه‌و مۆدێرن ده‌ماننێژێت
مۆدێرن پێکه‌نینی مرۆڤه به خوێنه‌وه
تاریکی رێ نادا دوور له مرۆڤ بژیت
به گووه ریشی بابت.
ژیان به گه‌رمیی و ساردیی ده‌مرێ.
بوومه‌ته دوو له‌ت، له‌تێکم شه‌ڕی ژیان ده‌کا و له‌تێکم شه‌ڕی مردن
شه‌ڕه‌کان نه‌رمن بۆ مردن و ژیان به نه‌رمیی ژیان و مردن ده‌شێڵن
ژیان شێلانی ده‌وێ، مردن گۆڕ، بمری باشتره مردن
گه‌رمبووه ژیان به مردن، به مردن ساردبووه ژیان، بژی باشتره ژیان
سارد سارد بووه بۆ کۆتر و ماسی و مامز
بۆ شادیی و شه‌ڕ.. مار و مرۆڤ زوڕنا و
ژار
ترسێك له پێکه‌نینی مرۆڤ ده‌بینم، ده‌ترسم به پێکه‌نینه‌وه ژیان
قووتدا
ترسێک له خه‌وی مار ده‌بینم فڕین بچێته خه‌ونی قه‌پاڵ له ئاسمان دا
هاوڕێ ژار ماسی و باڵنده راوکا به ته‌نیا بڕوا بۆ گۆڕ ژیان بخوا
له‌تێ گۆڕ و قومێ ته‌نیایی و هه‌ناسه‌ی ژان و مردن جێبێڵێ
بژی بۆ شه‌ڕی ژیان وه‌ک تاژیی ماندوو و ماسی بریندار
وه‌ک باڵنده‌ی قه‌فه‌ز نه زه‌ویی هه‌یه و نه ئاسمان
وه‌ک دره‌ختێکی ره‌نگ زه‌رد دوور له ئاو
مرۆڤ له مردن ده‌ترسێ و ژیان راو
گیرۆده بووه به خه‌می مردن
جوانی ده‌نێژێ بۆ خه‌ون
پڕبووه له برینی شه‌رم
له چاوه‌روانیی مردم بۆ ژه‌مێ ژیان، سبەینێش نێ خۆشمده‌وێ
چه‌ند جوانه مرۆڤی ته‌نیا به ژانه‌وه بۆ ژیان ده‌ڕوێ
له دوێنێ زیاتر خۆشمده‌وێی به‌و هه‌موو ژانه‌وه ژیان
له قه‌فه‌زی مردن وه‌ره ده‌رێ زه‌وی گه‌رم بووه به مردن
به مردن زه‌وی مردووه بگه‌ڕێوه پێش مردن، ژیان شێلانی ده‌وێ
سارد سارد بووه به مردن، بمری باشتره مردن، بژی باشتره ژیان
ژیان به گه‌رمیی و ساردیی ده‌مرێ، به مردن ده‌مرێ، خۆت بشۆ بۆنی
مردنت لێدێ
مرۆڤ خۆی بشوا ده‌ریا و زه‌وی و ئاسمان پاک
یادی ژیان ده‌که‌م مرۆڤ لێگه‌ڕێ ده‌بم به کۆتر و مامز و ماسی
بیری سه‌گه‌که‌م ده‌که‌م مرۆڤ کوشتت
شادییت ژارە، شه‌ڕت گۆڕ، گۆڕستانی مرۆڤ
له ئازاری مردن بگه وه‌ک سێبه‌رت نه‌رم،
سه‌یری سێبه‌رتکه تینوو نییه به خوێن، برسی نییه به مه‌رگ
ناژی بۆ ژیان، کێڵگه‌ی چه‌قۆی و مردن ده‌گری
بیری ژیان و سه‌گه‌که‌م ده‌که‌م
مرۆڤ خۆت بشۆ بۆنی گۆڕ و جه‌نگ و گووت لێدێ...
ئاوسه
بانکی
مردن.
گوناهه ده‌رگا له‌سه‌ر خۆمان داخه‌ین چاوه‌ڕێی ده‌رگا لێدانکه‌ین
مردوو له ماڵه‌وه نییه، ژیان گەشت
گۆڕ‌م ته‌نگ، په‌رداخێ بزه، که‌وچکێ ژار
مردن تینوو، دڵۆپێ ناڕژێته خوێن و شه‌ڕ
ماسی باڵی نییه قوڵابه شێت، تۆڕه کۆر
ده‌ریا کوشتارگه، چاویش داخه‌م خوێنه و خوێن
له گمه‌ی کۆتر، بۆڕینی گا، شه‌قبوونیی هه‌نار ده‌گه‌م
مرۆڤ چێژ له ئازار وه‌رده‌گرێ
زه‌وی قاچی هه‌بووایه ده‌ڕۆی
باڵایه له ره‌نگ، جوانیی ده‌نێژێ
ئاسن فێره بینین و به‌رد خۆکوشتن ده‌کا مرۆڤ
مردن ده‌بارێ زه‌وی گۆڕ
مردن له ده‌رگام ده‌دا
باجی شێست ساڵ هه‌ناسه و قه‌رزاری رۆژێ ژیان
مردن کۆکه‌وه ژیان نایێته کڕین
مرۆڤ مردن ده‌کێڵێ بۆ وه‌ڕزێکی تر
مردن ده‌چێنێ بۆ ساڵانی دێن
هەژماری بانکیان نییە ئه‌سپ و سێ‌و
مار و مراوی و ماسی
بانکە‌کان ئاوسن به مرۆڤ
قه‌رزی شێست ساڵ هه‌ناسه و رۆژێ ژیان
به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو باجه ناگرم له ده‌رگای مردن ده‌ده‌م
به مرۆڤ ده‌ڵێم شێست ساڵ سواربوون، بانکه‌کان ئاوس به مردن
ده‌ریا، زه‌وی، ئاسمان بوون به گۆڕستان، گه‌وره‌ترین گۆڕ
مردن له ده‌رگام ده‌دا گۆڕه‌که‌م پڕبووه له گوو
گۆڕ نییه، مرۆڤ وه‌ک ئاوده‌ست ده‌بینێ ژیان
به‌جێماوه له مردن سه‌رم چۆته ناو گۆڕمه‌وه
گریانم به گۆڕی ژیان دێ
ژیان گۆڕێکی ره‌نگاوڕه‌نگه
شه‌رمه مرۆڤ
مردوو چاوه‌ڕێی مردنکا له ده‌رگادا.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
کەریم
|