ئه‌وا یه‌ک مانگ به سه‌ر یه‌که‌م دیدارمان تێپه‌ڕی و که‌چی تا ئێستا لێم وونی ... من ئه‌مزانی خۆشم ئه‌وێی به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مزانیبوو که به بێ تۆ ڕۆحم هه‌ست ناکا به بونی .. ئاخۆ ئێستاکه تۆ له کوێی ؟! دڵ چۆن بتوانێ پێت بگات ... خۆی و شیعرێ ببن به ماچ تا له لێوتا هه‌روه‌ک و مه‌ل بفڕێ و له شه‌قه‌ی باڵ بدات ... ئه‌مڕۆ ئاوێته‌ی شیعرێ بووم گیانه له شیعره‌که بیستم ... شیعره‌کانم له‌م ڕۆژه‌یا که تۆیان دی هه‌ر له‌به‌ر تۆ خۆشیان ویستم ... له‌م مانگه‌دا کام ڕۆژی ڕه‌ش وا به ئاسان توانیویه‌تی دڵی پاکی تۆ بگۆڕێ ... هه‌ر له‌م ڕۆژه‌ش وا هه‌ست ئه‌که‌م شیعر و جوانی هێدی هیدی لێم ئه‌تۆرێ ... ئه‌مڕۆ وا یادی یه‌ک مانگه و با له تۆ پیرۆز بێت گوڵم ... هیچ دیاریه‌کت بۆ نانێرم با وه‌ک دیاری لات بێ دڵم ... توا دیاریه‌که‌م وه‌رگره با ئیتر هه‌ست نه‌که‌م ته‌نیام ... وه‌ک دیداری به‌ر له یه‌ک مانگ خۆت و دڵت وه‌رنه‌وه لام ...
یه‌که‌م نیگا که چاوم خسته چاوانت ، چاوه‌کانم پێیان ووتم تۆ بۆ پێی ناڵێی درۆزن ، چاوه‌کانت بۆ وا کزن ... کاتی ئه‌م پرسیاره‌ت نه‌دام ده‌سته‌کانت خسته ده‌ستم ... له‌و کاته‌وه نیوه مه‌ستم ... پاشان ڕۆشتی ... له سوچێکی باخی گشتیا دانیشتی ... دووباره چاوم پێی ووتم هۆ گێله کوڕ ، بۆ نازانی که ئه‌م دوو چاوه‌ی ئه‌و دوو ڕوون ... ڕووه سه‌وز و درۆزنه‌که‌ی به ڕووی تۆوه و ڕووه گه‌ش و جوانه‌که‌شی له ژێر سه‌وزه‌که‌یا خه‌وتوون ... ده‌مم به قسه‌ی چاوه‌کانمی کرد و پرسی تو ئه‌و خوایه‌ی ئه‌یپه‌رستی چاوانی تۆ ... چاوی ڕاسته یا خود درۆ ... گوێچکه‌کانم هیچ وه‌ڵامێکیان لێت نه‌بیست دڵم هه‌ستی کرد که په‌ستی ... به په‌ستیه‌که‌ت زۆر جوان بوی و من زۆر زیاتر خۆشم ویستی ... ئیتر به چاوانی خۆم ووت که وازبێنێ ... چونکه درۆی چاوه‌کانی قه‌ت ناتوانێ ئه‌م ئه‌شقه‌م له دڵ ده‌ربێنێ ... درۆی چاوانت به‌س نه‌بوو خه‌وم به بێ وه‌فاییت بینی ... دڵی تۆ چۆن دڵێکه که نایه‌وێ منێکی ئاشق ببینی ... من به‌ڵێنم به دڵم دابوو که وه‌ک جاران بانگت بکه‌م به دڵه‌که‌م ... چاوه سه‌وز و درۆزنه‌کانیش که تۆرابوون ئه‌مڕۆ تێر تێر ماچیان بکه‌م ... ئێ گیانه‌که‌م که خۆشت نه‌تویست بێیت بۆ لام ده دڵت بۆم بناردایه ... تا دڵتم له بڕی چاوت ماچکردایه و له نێو دڵم وێنه‌ی دڵتم سازکردایه ... به دڵێکی پڕ له خۆشه‌ویستی به‌ری بوام له ئه‌شقی خودا و چووبام بۆ ڕێی دڵ په‌رستی ...
که تۆ ڕۆشتی و دڵت گۆڕا ... !! خه‌نده و خۆشی گشتی تۆرا ... نایه‌یته‌وه ... ؟؟ خه‌نده و خۆشی بێنیته‌وه ... !! هۆ ئه‌زیزم دڵم پڕ له سۆز و هه‌سته ... یا بمبه‌سته ... یا بوه‌سته ،،، ته‌واو به‌رگه‌ی دووریت ناگرم ئیتر به‌سته ...
|