سێ په‌رله‌مانتاری
سوێدی
له‌سه‌ر داخستنی
ده‌ته‌په نامه ده‌ده‌نه سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد.
له
سێ نامه‌ی جیا دا که ئاراسته‌ی سه‌رۆک وه‌زیران (فردریک رایان فیلد) و
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد (کارل بیلد) له‌لایه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مان و
به‌رپرسی دۆسیه‌ی کورد له‌پارتی چه‌پ (یاکوب یۆنسۆن) ئه‌ندام په‌رله‌مان
، وه به‌رپرسی به‌شی ئه‌نته‌رناسیۆنالی له‌پارتی ژینگه‌ی سوێد (بۆدیل
سێبیلۆس) و ئه‌ندام په‌رله‌مان له پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێدی (یه‌لماز
که‌ریمۆ) که‌له‌به‌شی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه کارده‌کات ، دژ به‌داخستنی
پارتی کۆمه‌لگای دیموکرات له سێ نامه‌ی جیا به‌لام له‌ناوه‌ڕۆک له‌یه‌ک
چوو ،ئاماژه به مه‌ترسی بریاری دادگای بنه‌ره‌تی تورکیا ده‌که‌ن ، که‌له
11 ی ئه‌م مانگه‌وه بریاری داخستنی ده‌ته‌په‌ی دا ، وه باس له‌وه ده‌که‌ن
ئه‌م بریاره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پاشه‌کشه له دیموکراسیه‌ت و چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌ی کورد ی لێ بێته ئاراوه ، که‌ماوه‌یه‌که هه‌ولی بۆ ده‌درێت
وبه‌لام به‌م بریاره گرژی و توند‌و تیژی له‌م ولاته دێنێته ئاراوه
هه‌روه‌ک له‌ڕۆژانی رابردودا ڕویداوه .
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی سوێد ، له‌ناوه‌رۆکی نامه‌که‌یان ئه‌وه
به‌بیر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و سه‌رۆک وه‌زیرانی سوێد ده‌هێنه‌وه ، که‌مه‌سه‌له‌ی
دیموکراسیه‌ت مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگه لای ولاتی سوێد ، تورکیاش ئه‌و
کاته مافی ئه‌ندامه‌تی له‌یه‌کێتی ئه‌ورپا ده‌بێت ، که‌به‌پێی پێوه‌ره‌کانی
کۆپنهاگن ولات به‌ڕیوه ببات .
پرسیاری کۆتایی هه‌ر سێکیان له‌وه‌دا چربۆته‌وه ئایا ولاتی سوێد که‌ئێستا
سه‌رپه‌رشتی یه‌کێتی ئه‌ورپا ده‌کات ، چ هه‌نگاوێک ده‌گرێته به‌ر بۆ
پاشه پێ ،کردنی ئه‌م بریاره‌ی دادگای تورکیا ؟
شایه‌نی باسه یاکوب یۆنسن و بۆدیل سیبیلۆس دوو ئه‌ندامی فه‌خری
چاودیڕی کوردۆسایدن و وه‌دۆستی گه‌لی کوردن . وه‌یه‌لماز که‌ریمۆ ئه‌ندام
په‌رله‌مانه له‌سه‌ر لیستی سۆسیال دیموکرات له‌به‌شی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه
کار ده‌کات و که‌سایه‌تیه‌کی ئه‌رمه‌نه . ناکرێت ئه‌وه‌ش نه‌لێین رۆلی
کۆمیته‌ی سوێد ی چاودیری کوردۆساید له و ناره‌زایه‌تیانه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان
و که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان ئاماژه پێ نه‌که‌ین و نه‌لێێن دلنیاتان ده‌که‌ینه‌وه
که‌ژماره‌ی په‌رله‌مانتارو که‌سایتی و پارته سوێدیه‌کان دژ به
داخستنی ده‌ته‌په زیاتر ده‌که‌ین.
کۆردۆساید
kurdocide@hotmail.com
|